|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش
تاوانی تێرۆریستان ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
له گوندی "قه‌رلوس" مه‌حکوم ده‌که‌ین | |
2-3-1386
له درێژه‌ی ئه‌و تاوان و
جینایه‌تانه‌ی که رۆژانه، لێره و له‌وێ تێرۆیستان دژ به رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یخوڵقێنن،
15 که‌سی دیکه له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له خوێن گه‌وزان.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه 19/5/2007، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که
|
| |
جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئاسایشی
حکومه‌تی عێراقیان له‌به‌ردابووه، له هێرشێکی کتوپڕدا بۆ سه‌ر گوندی "قه‌رلوس"ی
ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای که‌رکوک، دانیشتووانی ئه‌و
گونده‌یان به‌ر ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان داوه و له ئاکامدا ئه‌و ژماره‌یه شه‌هید و
دووی دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌و تاوانه دژی مرۆڤییه، درێژه‌ی گوشار و پیلانه‌کانی دوژمنانی کورد و کوردستانه
بۆ، هه‌ڵکه‌ندنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر خاکی باو و باپیرانی خۆیان و
شێوازێکی دیکه‌ی ته‌رحیل و راگواستنی کوردستانییه‌کانه که حکومه‌ته یه‌ک له
دووای یه‌که‌کانی عێراقی پێشوو به ماوه‌ی ده‌یان ساڵ پێوه‌ی خه‌ریک بوون.
ئێمه ئه‌و حیزبه و لایه‌نه سیاسییه کورد و کوردستانییانه‌ی که ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مان
ئیمزاکردووه، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و تاوانه و هاوده‌ردی ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه
و که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیده غه‌درلێکراوانه، داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین،
هه‌رچی زووتر رێوشوێنی پێویست بۆ ئاشکرا کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه و
سزادانیان بگرێته‌به‌ر و رێ له کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناوچه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگرێ. هه‌ر له‌و کاته‌شدا دڵنیاین که تاکه رێگای ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکردنی ماده‌ی
140 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕاوانه بۆ
سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا
پارتی دێموکراتی کورد له سوریا - الپارتی
پارتی دێموکراتی کوردستانی باکور PDK
پارتی یه‌کێتی دێموکراتی کورد له سووریا
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له سووریا - وفاق
پارتی ئازادیی کورد له سووریا
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
پارتی یه‌كیه‌تیی کورد له سووریا |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |