|
ناوه‌ندیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م، ده‌یه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێك هێنا.
كۆبوونه‌وه‌كه پاش راگه‌یاندنی
ده‌قیقه‌یه‌ك ببَدهنگی بۆ رێزگرتن له‌یادی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد‌و،
به‌دوای ئه‌وه‌دا، هاوڕێی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب له‌لایه‌ن
ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه راپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسیی له‌پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سیاسیی كوردستانی، به‌تایبه‌ت رێكخراوه سیاسییه‌كانی
كوردستانی ئێران پێشكه‌ش كرد. دوای باس‌و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته له‌لایه‌ن
به‌شدارانی پلینۆمه‌وه، كومیته‌ی ناوه‌ندی راپۆرته‌كه‌ی په‌سندكردو، ئه‌و به‌شه
له‌تێكۆشانی ده‌فته‌ری سیاسیی له‌نێوان دووكۆبوونهوهی كومیته‌ی ناوه‌ندیدا
به‌رزنرخاند و به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی حیزبی له‌و بواره‌دا ده‌ستنیشان كرد.
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌به‌شی دووهه‌می كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی گونجاوی كار‌و تێكۆشانی حیزبی له‌بواره
جۆراوجۆره‌كاندا پێشكه‌ش كرد. له‌و به‌شه له‌باسه‌كه‌دا تیشك خرابوَوه سه‌ر كۆسپه‌كانی
سه‌ر رێگای تێكۆشان‌و یه‌ك له‌وان شوێنه‌واری مه‌نفیی هێندێك هه‌ڵسوكه‌وتی
ناشۆڕشگێڕانه كه له‌رابردوودا له‌حیزبدا جێگیركرابونو،دۆزینه‌وه‌ی باشترین
رێگاچاره‌كانی مومكین بۆ لابردنی ئه‌و كۆسپانه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش چوونی
خێراتر‌و زیاتری حیزب.
ئه‌و به‌شه له‌كاری پلینۆم بوو به هۆی ره‌زامه‌ندی‌و خۆشحاڵیی به‌شدارانی
پلینۆم‌و به‌شداریی چالاكانه‌تری هاوڕێَیان له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر باسه‌كه‌و،هه‌روه‌ها
دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئه‌ركی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی له‌و
پێوه‌ندییه‌دا.
كۆبوونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی له‌ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممۆ، 23ی جۆزه‌ردانی،
پاش دوورۆژ به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی هێناو به‌شداران گه‌ڕانه‌وه
شوێنی كار‌و تێكۆشانیان.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
24/3/1386
2007-06-14 |