|
به‌ناو به‌شێك له بیری
پێشكه‌وتنخوازانه‌ی‌دا بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ئه‌زموونی رێگای خه‌باتمان‌و
په‌یمان له‌گه‌ڵ گیانی پاكی نوێ بكه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر رێبازه نه‌ته‌وه‌یی‌و
دێموكرات‌و ئاشتیخوازانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین‌و تا گه‌یشتن به حه‌ز‌و ئاواته‌كانی
كه رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست‌و دێموكراتخوازی كورد بوو تاوێك هه‌دا نه‌ده‌ین.
هاوڕێیان!
له‌سه‌ر زانایی‌و بلیمه‌تیی
د. قاسملوو زۆر گوتراوه به‌ڵام دیسانیش شتی نه‌گوتراو له تواناكانی زۆرن‌و
هیوادارم به تێپه‌ڕینی زه‌مان رۆژبه‌رۆژ لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌م رێبه‌ره
بلیمه‌ته‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ نه‌سڵی لاو‌و تازه پێگه‌یشتوو زیاتر روون ببێته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس‌و ئامۆژگارییه‌كانی بكه‌نه چرای ڕێگای خه‌باتیان له پێناو
گه‌یشتن به ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد.
د. قاسملوو له خه‌باتی نێوخۆیی‌دا ئیمانێكی قوڵی به پاراستنی ئوسوول‌و پرنسیپه
دێموكراتیكه‌كان هه‌بوو‌و ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزبی به سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی
ڕێبه‌رایه‌تی ده‌زانی هه‌ر بۆیه له هه‌موو كۆنگره‌كاندا سه‌ره‌تا له هه‌ڵبژاردنی
ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب‌دا به‌شداری ده‌كرد‌و پاشانیش له نێو رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌دا
خۆی به كاندیداتۆری سكرتێری ده‌پاڵاوت. ئه‌و له دژی هه‌ر چه‌شنه میكانیزمێكی
سه‌وداكارانه بوو كه كه‌س یا گرووپێك بیانهه‌وێ خۆیان به‌سه‌ر حیزب‌دا بسه‌پێنن‌و
تا له حه‌یاتدا بوو دژی ئه‌و كه‌س‌و گرووپانه خه‌باتی كرد.
د. قاسملوو كه دژی بیرۆكه‌ی عه‌شیره‌یی‌و ناوچه‌گه‌رایی بوو و به‌توندی له
به‌رانبه‌ری ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه كۆن‌و دواكه‌وتوویه ڕاده‌وه‌ستا، هه‌ر بۆیه
زۆرجار ده‌كه‌وته به‌ر په‌لاماری سه‌رده‌مدارانی ئه‌م بیر‌و بۆچوونه دواكه‌وتووانه‌یه،
به‌ڵام ئه‌و كه ئیمانی به حه‌قانیه‌تی بیر‌و بۆچوونه‌كه‌ی هه‌بوو له هێرشی
نه‌یاران‌و دوژمنان باكی نه‌بوو.
هاوڕێیان!
د. قاسملوو ده‌یگوت دێموكراسی بۆ حیزبی دێموكرات هه‌ده‌فه‌و پێی وابوو،
دێموكراسی چه‌كی گه‌لانی بنده‌ست، یه‌ك له‌وان گه‌لی كورده كه به‌هۆی دابه‌شبوونی
به‌سه‌ر چوار وڵاتدا‌و نه‌بوونی ده‌ره‌تانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تا
ئێستا نه‌یتوانیوه به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بگات، مافێك كه هه‌قی بێ ئه‌ملا‌و
ئه‌ولای هه‌موو تاك‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ‌به‌ش كراوه بگات، هه‌ر له‌و كاته‌شدا
بڕوای به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به مانای یه‌كگرتنه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی
دابه‌شكراوی كورد هه‌بوو، پێی وابوو كورد بۆ گه‌یشتن به ئامانج ده‌بێ گوتارێك
هه‌ڵبژێرێ كه دونیای ده‌ره‌وه‌و پشتیوانی لـێ بكا. ئه‌م باوه‌ڕه‌شی له‌و
ڕاستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه د. قاسملوو هێز‌و توانای كورد، هه‌ڵوێست‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
جیهانییه‌كانی ده‌ناسی بۆیه ده‌یگووت كورد بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست ده‌بێ خه‌باتی
خۆی له چوارچێوه‌ی دێموكراسی‌و مافی مرۆڤدا مه‌تره‌ح بكا‌و بیباته پێش.
له ڕوانگه‌ی د. قاسملووه دێموكراسی له وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك ئێران‌دا
مانای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بوو كه له سیستمێكی دێموكراتی فیدڕاڵی‌و مرۆڤ
ته‌وه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بوویه‌وه، سیستمێك كه له‌ودا هیچ چه‌شنه جیاوازی
دانان‌و هه‌ڵاواردنێكی نه‌ته‌وه‌یی، جنسی‌و چینایه‌تی بوونی نه‌ده‌بوو.
د.قاسملوو له‌م باره‌وه ده‌یگوت: "به بێ بوونی رێژیمێكی دێموكراتی ڕاسته‌قینه
مافه‌كانی گه‌لی كورد دابین نابێ‌و به‌بێ دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی
گه‌لی كوردیش ڕێژیم به مانای ته‌واوی وشه دێمۆكراتیك نابێ".
د. قاسملوو پێشكه‌وتوویی كۆمه‌ڵ‌و هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی به راده‌ی به‌شداریی
ژنان له‌و كۆمه‌ڵ یا بزووتنه‌وه سیاسییه‌دا گرێ ده‌دا‌و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌یگووت
هه‌رچی ژنان له كاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كاندا زیاتر به‌شدار بن كۆمه‌ڵ
پێشكه‌وتووتره‌و هه‌رچی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ژنان تێكۆشه‌رتر
بن، بزووتنه‌وه‌كه پێشكه‌وتووتر‌و شانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتره هه‌روه‌ها لاوانی
به سه‌رچاوه‌ی هیزی گه‌ل‌و هیوای دواڕۆژی وڵات ده‌زانی.
د. قاسملوو ئۆگری دیالۆگ‌و په‌یوه‌ندیی گه‌رم‌و گوڕ بوو، ئه‌و سه‌فیرێكی هه‌ڵسووڕ‌و
به‌هه‌ست بۆ بزوتنه‌وه‌ی كورد بوو. به‌و زانایی‌و تێگه‌یشتوییه‌وه كه هه‌یبوو
زۆر باش ده‌یتوانی ده‌رد‌و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی به گوێی خه‌ڵكی دنیا
بگه‌یه‌نێ‌و پشتیوانی‌و خۆشه‌ویستییان بۆلای بزووتنه‌وه‌ی كورد ڕابكێشێ له
ماوه‌ی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی‌دا زۆر دۆستی به‌وه‌فا‌و به‌ناوبانگی وه‌ك خانمی
مادام میتران، د. برنارد كۆشنێر، كریس كۆچیرا‌و سه‌دانی دیكه‌ی بۆ پشتیوانی له
بزووتنه‌وه‌ی كورد په‌یدا كرد. ئه‌و رێگای حیزبی دێموكرات‌و حیزبه كوردییه‌كانی
دیكه‌ی بۆ ڕێكخراوی ئه‌نته‌ر ناسیۆنال سۆسیالیست كرده‌وه‌و به ئه‌ندام بوونی
حیزبی دێموكرات له‌م ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌دا ئاكامی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی ئه‌م
گه‌وره پیاوه‌ی مێژوی گه‌له‌كه‌مانه.
بیری د. قاسملوو فره ڕه‌هه‌ند‌و فره لایه‌نه هه‌رچه‌ندی له‌سه‌ر بگوترێ‌و
بنوسری دیسان كه‌م گوتراوه‌و كه‌منووسراوه. له سه‌ر د.قاسملوو زۆر لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تیی
دێموكراتخواز له نه‌ته‌وه‌كانی ئورووپایی، ئێرانی‌و عه‌ره‌ب دواون‌و ئه‌ویان به
ئاوێنه‌یه‌ك له بیروباوه‌ڕی خۆیان وه‌سف كردوه، كه ئه‌مه نیشانه‌ی به‌رفراوانیی
بیری ئه‌م ڕێبه‌ره مه‌زنه‌یه.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
18 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ‌و كونده‌بووه‌كانی ماڵوێرانی، مامۆستایانی
تێرۆر، د. قاسملوویان له‌سه‌ر مێزی به‌ناو وتووێژ لێ ئه‌ستاندین‌و پێیان وابوو به
تێرۆری د. قاسملوو ده‌توانن به‌مه‌به‌سته گڵاوه‌كانیان كه كز‌و لاواز كردنی
بزووتنه‌وه‌ی كورده بگه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین د. قاسملوو ئه‌گه‌ر چی به جه‌سته
له‌نێوماندا نه‌ماوه به‌ڵام به بیر‌و باوه‌ڕ هه‌ر ڕێبه‌ره‌و له‌نێوماندایه،
لاوانی تازه پێگه‌یشتووی وڵات وانه‌ی خه‌باتیان به دژی سه‌ره‌ڕۆیی‌و له
پێناو رزگاری‌و دێموكراسی‌دا به دروشمی قاسملو قاسملوو رێگات درێژه‌ی هه‌یه ده‌ست
پێده‌كه‌ن.
چه‌نده كوێر‌و نه‌زان‌و نه‌فام بوون ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو به شه‌هید كردنی د.
قاسملوو خه‌بات بۆ گه‌یشتن به دێموكراسی‌و مافی گه‌ل روو له كزی‌و لاوازی ده‌دا،
ئه‌وان شه‌مشه‌مه كوێره بوون نه‌یانده‌دیت قاسملوو ڕێبازێكی دیاری كردوه،
ئوسوولێكی بۆ خه‌بات داناوه‌و حیزبێكی په‌روه‌رده كردوه كه‌به‌م ڕه‌شه‌بایانه
نایه‌ته له‌رزین‌و تاسه‌ر‌و تا سه‌ركه‌وتن ڕێگای خه‌بات هه‌رچه‌ند سه‌خت‌و دژوار‌و
پڕكه‌ند‌و له‌ندیش بێ ده‌پێوێ.
له پاش ئه‌و ساڵانه‌دا كه د. قاسملوو له 22 پووشپه‌ڕدا تیرۆر كرا ئه‌م رۆژه بۆ
خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ته رۆژی خه‌بات‌و به‌رخۆدان‌و لاوانی ئازا‌و تێكۆشه‌ر له
دژی ئه‌م تێرۆره‌و بۆ یاد كردنه‌وه‌و په‌یمان نوێ‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ گیانی د.
قاسملوو ده‌ست ده‌ده‌نه شێوه‌ی جۆراوجۆری خه‌بات له دژی رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست‌و
دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامی‌و پێی ده‌سه‌لمێنن كه قاسملوو ئه‌گه‌ر چی به‌له‌ش
له‌نێوماندا نه‌ماوه، به‌ڵام له‌بیروباوه‌ڕیدا هه‌ر زیندوه‌و ڕێبه‌ره.
دوو ساڵ پێش ئێستا بوو كه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری مهاباد له رۆژی 22 ی پووشپه‌ڕدا
هه‌موو دووكان‌و بازاڕه‌كانیان داخست‌و پاش ئه‌م ڕۆژه بۆ ماوه‌ی چل رۆژ له‌سه‌ر
رێنوێنیی حیزبی دێموكرات هه‌ر ماوه‌یه‌ك له شارێك له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی
ئێران ئه‌م ئیعترازانه له شێوه‌ی جۆراوجۆردا وێڕای سه‌ركوتێكی توند‌و بێ به‌زه‌یی‌یانه‌ی
رێژیم‌و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له تێكۆشه‌ران‌و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی
زیاتر‌و گیرانی هه‌زاران كه‌س‌و له زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه كرانیان درێژه‌ی كێشا.
ساڵی رابردووش له‌سه‌رداوای حیزبی دێموكرات له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا خه‌ڵك
دووكان‌و بازاڕه‌كانیان داخست‌و له كاتی شه‌ویشدا بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك چرای
ماڵه‌كانیان كوژانده‌وه. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازییانه له كاتێكدا بوو كه خه‌ڵكی
كوردستان له بێ به‌زه‌یی‌و سه‌ركوتگه‌ریی رێژیم كه‌مترین شكیان نه‌بوو، به‌ڵام
دیسان هاتنه مه‌یدان تا به دوژمن بسه‌لمێنن ئه‌وان له‌سه‌ر رێبازی قاسملوو كه
رێبازی رزگاریی گه‌ل‌و دابینبوونی دێموكراسی‌یه سوورن‌و ئاماده‌ی دانی هه‌ر
هه‌زینه‌یه‌كن له‌م پێناوه‌دا كه جێگای خۆیه‌تی جارێكی دیكه له‌م تریبوونه‌وه
به‌تایبه‌ت سڵاو بنێرین بۆ شه‌هیدان، برینداره‌كان، زیندانییانی سیاسی ئه‌و
ئێعترازاته‌و پێیان بڵێین، شه‌هیده نه‌مره‌كان، زیندانییه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه
دیتووه‌كان دڵنیابن زۆر ناكێشی ئه‌و ئامانجانه‌ی خۆتان له پێناویدا فیدا كرد،
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌كرێگیراوانتان به گیان قه‌بووڵ كرد دێته دی‌و گه‌ل له
سایه‌ی هه‌وڵ‌و فیداكاریی ئێوه‌دا رزگار ده‌بێ.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
29 ساڵ پێش گه‌لانی ئێران له ئاكامی خه‌باتێكی ئازایانه‌دا له رۆژی 22ی رێبه‌ندانی
1357ی هه‌تاوی‌دا تۆماری ریژیمی پاشایه‌تییان تێك پێچایه‌وه، به‌وهیوایه كه
به‌رهه‌می ئه‌وخه‌بات‌و تێكۆشانه هاتنه سه‌ركاری ڕیژیمێكی لـێ بكه‌وێته‌وه
كه له‌ودا خه‌ڵك به ئازادی‌و ئاسایش‌و ئاسوده‌یی بگه‌ن، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو
خومه‌ینی‌و ده‌ستگای مه‌زهه‌بیی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشدا گرت‌و هه‌ر له‌یه‌كه‌م
ڕۆژه‌كانی پاش شوَڕشی ئێرانه‌وه كۆمه‌ڵگای ئێران‌و دونیایان به پێی باوه‌ڕی
مه‌زهه‌بیی خۆیان به دووبه‌شی حه‌ق‌و باتڵ دابه‌ش كرد‌و به پێی ئه‌م بۆچوونه‌ش
ده‌بوو تا سه‌پاندنی حه‌ق به‌سه‌ر باتڵ‌دا تێ بكۆشن، كه‌ره‌سته‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌ش
له‌م روانگه‌یه‌وه جیهاده كه یه‌كه‌م مه‌رحه‌له‌ی ئه‌م جیهاده‌ش له 28ی گه‌لاوێژی
58 له دژی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراو
گیان‌و ماڵی خه‌ڵكی كوردستان له پاسدارانی جه‌هل‌و نه‌زانی حه‌ڵاڵ كرا‌و چ
جنایه‌تێك له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌لایه‌ن سوپای ریژیمه‌وه به‌ڕێوه نه‌چوو. هه‌ر
به پێی ئه‌م باوه‌ڕه ده‌ستوری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش له‌لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه
سادر كرا كه له ئاكامی ئه‌م بۆچوونه‌دا شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران‌و ئێراقی لێكه‌وته‌وه
كه له‌ودا به میلیۆن مرۆڤ گیانیان له ده‌ست دا‌و به میلیاردها دۆلاریش كه ده‌با
خه‌رجی ئاوه‌دانی وڵات‌و ئاسووده‌یی خه‌ڵك كرابا، خه‌رجی كه‌ره‌سه‌ی ئه‌م شه‌ڕه
بێ ئاكامه كرا.
ئاخونده‌كان له‌و 29 ساڵه‌دا بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆیان ته‌رفه‌ندی
جۆراوجۆریان به‌كار برد‌و كاریان گه‌یانده جێگایه‌ك كه به لێدوانی رۆژ په‌سه‌ند‌و
دوان له ئیسڵاحات له چوارچێوه‌ی ریژیمدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی نێوخۆ‌و ته‌نانه‌ت
به‌ناو ئوپۆزسیونی ده‌ره‌وه‌و دونیای به‌رژه‌وه‌ندیخوازی رۆژئاواشیان دڵخۆش
كردبوو. هێنانه به‌ر باسی ئه‌م سه‌ناریۆیانه شتێك بێجگه له دابه‌شینی كار له‌نێو
ئاخونده‌كاندا نه‌بوو.
ئێستا پاش 29 ساڵ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی
كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ستی داوه‌ته ئاژاوه نانه‌وه له ناوچه، پشتیوانی كردن
له ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌و، هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌سهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕووی نه‌خشه‌ی جوگرافیای دونیا.
ئه‌مڕۆ كه دونیا هه‌ستی به مه‌ترسیداربوونی ریژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه؛
هه‌وڵدان بۆ مه‌هاركردنی ئه‌م ریژیمه سه‌ره‌رۆیه رۆژبه‌رۆژ زیاتر ده‌كه‌وێته
رۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه‌و هه‌ر بۆیه تا ئێستا له‌لایه‌ن
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه له 2 بڕیارنامه‌ی 1737، 1747دا راده‌یه‌ك
له سزای ئابووریی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و ڕیژیم سه‌ره‌ڕای ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ش هه‌روا
درێژه به سه‌ركێشی‌و وڵام نه‌دانه‌وه به كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و دریژه‌دان
به پیتاندنی ئوران‌یۆم ده‌دا، گه‌ڵاڵه‌ی سێهه‌می گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ڕیژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران له تاوتوێكردن دایه‌و به پێی دوایین لێدوانی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوزینه‌ی نیزامیش بۆ مه‌هاری رێژیم هه‌روا له ده‌ستوری
كاردایه‌و گۆڕینی ئه‌م رێژیمه كه‌وتوه‌ته رۆژڤی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌وه.
رێژیم ئه‌گه‌ر له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا توشی قه‌یرانه له بواری نێوخۆییشدا
توشی قه‌یرانی جۆرا‌وجۆر له قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ته‌وه بگره تا قه‌یرانی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ... هتد بووته‌وه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز :
ئێران كه به‌هۆی بوونی كانگای نه‌وت له جیهاندا پاش عه‌ره‌بستان‌و كانادا
روتبه‌ی سێهه‌م‌و له گازیشدا پاش رووسیه روتبه‌ی دووهه‌می له دونیادا هه‌یه
به‌هۆی بێ‌كیفایه‌تی‌و نه‌زان كاری له‌لایه‌ك له لایه‌كی دیكه به‌هۆی سیاسه‌تی
نادروستی بوحران خوڵقێنی‌و له ته‌حریم كه‌وتنی رێژیم له‌لایه‌ن بونیاده ماڵییه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه‌و به‌سترانی ئیعتیباری ماڵی‌و نه‌هاتنی سه‌رمایه‌ی
خارجی بۆ وڵات، توشی قه‌یران بووه كه ئه‌م قه‌یرانه به‌داخه‌وه به‌شێك له
زیانه‌كه‌ی بۆ چینی هه‌ژار‌و كه‌م داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له تازه‌ترین رووداودا به هۆی سه‌همیه‌به‌ندیی به‌نزین كه له شه‌وی سێ‌شه‌ممۆ،
رێكه‌وتی 5ی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن رێژیمه‌وه راگه‌یه‌ندراو ئاڵۆزییه‌كی
زۆری له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئێران لـێ كه‌وته‌وه له تاران ده‌یان به‌نزین
خانه ئاوریان تێ به‌ردرا، له ته‌ورێز خه‌ڵك ده‌ستی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا
گرت‌وبه‌نزینیان به هه‌رزانتر له نرخی ده‌وڵه‌تی لیتری به 80 تمه‌ن به
ماشینه‌كان ده‌فرۆشت. به كورتی ئه‌م كێشه‌یه چه‌ند كوژراوێكی لـێ كه‌وته‌وه.
ڕیژیم كه پێشبینی ئه‌گه‌ری دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه ده‌كا، ده‌ورووبه‌ری
هه‌موو به‌نزین خانه‌كانی به هێزی ئینتزامی‌و ئه‌منیه‌تی ته‌نیوه.
كۆنگره‌ی ئه‌مریكاش له‌م دواییانه‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سه‌ند كردوه كه فرۆشتنی
به‌نزین به ئێران كه نزیكه‌ی 50% ی پێداویستیی خۆی له ده‌ره‌وه ته‌هیه ده‌كا،
ده‌خاته خانه‌ی ته‌حریمه‌كانیه‌وه‌و رایگه‌یاندوه هه‌ر وڵاتێك به‌نزین به
ئێران بفرۆشێ ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكاوه نه‌بوونی به‌نزین له
وڵاتێكدا كه سێهه‌مین پاشكه‌وتی ژێرزه‌وینیی نه‌وتی له دنیادا هه‌یه ئه‌گه‌ر
نیشانه‌ی بێ كیفایه‌تی‌و نه‌زانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم نه‌بێ نیشانه‌ی چیه؟
كێشه‌ی نه‌بوونی به‌نزین به راده‌یه‌ك گرینگه كه به زووترین كات شوێندانه‌ریی
خۆی وه‌ده‌رخست‌و نرخی ته‌واوی شتومه‌كی بازاڕی برده سه‌ر كه ئه‌مه فشارێكی
زۆر ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژار كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی وڵات
پێك دێنن.
له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن مه‌له‌كه‌ی بریتانیاوه له‌قه‌بی سێر به سه‌لمان
روشدی نوسه‌ری كتێبی ئایه‌ته‌كانی شه‌یتانی به‌هۆی خزمه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كانی
به ئه‌ده‌بیاتی بریتانیا به‌خشرا كه بوو به هۆی دژكرده‌وه‌ی توندی رێژیمی
ئێران‌و دانی ئه‌م له‌قه‌به‌یان به ناوبراو به ته‌وهین‌و سوكایه‌تی به ئیسلام
له قه‌ڵه‌م دا، له‌م په‌یوه‌ندی یه‌دا، حه‌دادی عادڵ، سه‌رۆكی مه‌جلیسی
ئیسلامی رایگه‌یاند كه ئه‌م كرده‌وه‌یه بێ وڵام نامێنێته‌وه. له‌لایان گرووپه
ئیسلامییه‌كانی ئێرانیشه‌وه جایزه‌ی كوشتنی سه‌لمان روشدی نرخه‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی
دیكه‌ش چوه سه‌ر‌و ڕیژیم به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی شاروه‌ندی وڵاتێكی دیكه په‌یامی
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئیستبداد‌و شكاندنی قه‌ڵه‌می نوسه‌رانی غه‌یره ئێرانیش بۆ
ده‌ره‌وه ده‌نێرێ.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌هۆی بێكاری، بێ ئاسۆیی، گوشاری زیاده له
حه‌دی ژیان له‌سه‌ر خه‌ڵك، له‌ژێر خه‌تی فه‌قردا ژیان، دیارده گه‌لی
كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك خوَسوتاندن، ئیعتیاد‌و ته‌ڵاق رۆژبه‌ڕۆژ له زیادبوون دایه‌و
ئه‌م ئاسیبه كۆمه‌ڵایه‌تییانه زۆرتر له نێو توێژی 20 ـ 30 ساڵ دایه، رۆژبه‌ڕۆژ
ته‌مه‌نی توشبووان به فه‌سادی ئیجتیماعی به‌ره‌و خوارتر دێت‌و ئێستا هه‌ر به
پێی ئاماری رێژیم دوو میلیۆن‌و نیو موعتاد له ئێران‌دا هه‌یه كه زۆربه‌ی
هه‌ره زۆریان له‌توێژی لاوان پێك هاتوون.
باری سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ده‌خاله‌ت كردنی رێژیم له ژیانی بنه‌ماڵه‌كان دایه،
ده‌خاله‌ت له شێوه‌ی جل‌و به‌رگ پۆشین‌و له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رخوردی
رێژیم به‌و ژنانه كه حیجابی ئیسلامی‌یان ریعایه‌ت نه‌كردوه، زۆر بێ‌ره‌حمانه
بووه. له تازه‌ترین بڕیاری رێژیم بۆ جل‌و به‌رگ پۆشینی خه‌ڵك مۆدیلی
جۆراوجۆریان به خه‌یاته‌كان داوه‌و ناوی جل‌و به‌رگی میللی‌یان له‌سه‌ر داناوه
كه له‌مه به‌دوا خه‌یاته‌كان ته‌نیا ده‌بێ له‌و مۆدیله لیباسانه بدوورن
ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌ونه به‌ر سزای ڕیژیمه‌وه.
هاوڕێیان!
له هه‌ژده هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدانی ویه‌ندا له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه سڵاو ده‌نێرم بۆ شه‌هیدی نه‌مر د.
قاسملووی هه‌میشه زیندوو و كاك عبدولڵا قادری‌و به‌ڵێن له‌گه‌ڵ گیانی پاكیان
نوێ ده‌كه‌ینه‌وه تا سه‌ركه‌وتن رێبواری به ئه‌مه‌گی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌یان بین.
هاوڕێیانی به‌ڕیز!
جێگای خۆیه‌تی لێره یادی رێبه‌رێكی تێكۆشه‌ری دیكه، یارێكی به‌وه‌فای رێبازی
د.قاسملووی رێبه‌ر، كاك سه‌لام عه‌زیزی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌كه‌مان
كه له 24ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1378ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 15 ژووئیه‌ی 1999 ی
زایینی به هۆی سه‌كته‌ی مه‌غزی كۆچی دوایی كرد‌و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لـێ كردین
بكه‌ینه‌وه.
كاك سه‌لام له ساڵی 1358دا ئه‌و كاته رووی له ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كرد كه
سه‌رۆكی دادگای بۆكان بوو. ئه‌و راحه‌تی ژیان‌و ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه گرینگه‌ی
به‌جێ هێشت‌و رووی له ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كرد تا زانیاری‌و توانایی خۆی بخاته
خزمه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكراته‌وه. ئه‌و له‌و ماوه‌یه
كه له ریزی حیزب دا بوو، پله‌كانی به‌رپرسایه‌تیی یه‌ك له دوای یه‌ك بڕی‌و له
پاییزی ساڵی 1368 به دواوه تا كاتی ماڵئاوایی كردنی له حیزب‌و هاوسه‌نگه‌رانی،
ئه‌ندامی به وه‌ج‌و به توانای ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌كه‌مان بوو.
كاك سه‌لام هه‌ر له‌وكاته‌دا كه رێبه‌رێكی ئاگا‌و به توانا بوو هه‌ر له‌و كاته‌شدا
مرۆڤێكی خاكی‌و مه‌جلس خۆش‌و له‌سه‌ردڵان بوو و بڕوایه‌كی قووڵی به رێبه‌ریی
به‌كۆمه‌ڵ بوو، دژی ته‌كڕه‌وی‌و سه‌ره‌ڕۆیی خه‌باتی ده‌كرد. رێبوارێكی به
ئه‌مه‌گه‌ی رێگای د.قاسملووی رێبه‌ر بوو.
ئه‌و كاتانه كه د.قاسملوو بۆ زیندوو راگرتن‌و وه‌جووڵه خستن‌و ساخكردنه‌وه‌ی
حیزب خه‌باتی ده‌كرد، هاوڕێ كاك سه‌لام یه‌كێك له پشتیوانه هه‌ره قایمه‌كانی
بوو. ئه‌و پاش شه‌هیدبوونی د.قاسملووش یه‌كێك له شێلگیرترین رێبوارانی رێگای
مامۆستای رێبه‌ر د.قاسملووی نه‌مر بوو.
سه‌د حه‌یف‌و مه‌خابن بۆ له‌ده‌ستدانی رێبه‌رانێكی وه‌ك كاك سه‌لام.
سڵاو له یادی‌و به‌رده‌وام بێ رێگاكه‌ی!
سڵاو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێبه‌ر‌و رێكخه‌ری جووڵانه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد
هه̴ |