|
كوردستان به بانگه‌وازی
حیزبی خۆیان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه هاتن‌و، به نیشاندانی حه‌ره‌كاتی
ئێعتیرازی وه‌ك نووسینی دروشم له سه‌ر دیواره‌كان، بلاَوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هید
دوكتور قاسملوو، داخستنی دوكان‌و بازاڕه‌كان‌و، به‌تایبه‌ت كوژاندنه‌وه‌ی چرای
ماڵه‌كانیان له سه‌عات 10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك، تووڕه‌یی‌و بێزاریی خۆیان
له رێژیمی كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی تێرۆری رێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی كورد
دوكتور عبدالرحمن قاسملوو ده‌ربڕی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له هێندێك له شاره‌كان وه‌كوو مه‌هاباد رێپێوانی هێمنانه‌ی
خه‌ڵك كه‌وتۆته به‌ر هێرش‌و په‌لاماری هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم‌و له
ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك بریندار‌و شه‌هید بوون‌و ژماره‌یه‌كیش له لایه‌ن هێزه‌كانی
رێژیمه‌وه گیران‌و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كران.
بێ‌گومان ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه‌ی خه‌ڵكی كورد له وشیاری‌و پێ‌گه‌یشتووی ئه‌وانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و، نیشان ده‌دا كه تیرۆر‌و تۆقاندنی ئه‌وان‌و ته‌نانه‌ت رێبه‌ره‌كانیان
نه‌ك هه‌ر نابێته هۆی به‌چۆكدا هاتن‌و چاوپۆشی كردن له مافه ره‌واكانیان، به‌ڵكوو
له سه‌ر درێژه‌دان به رێبازی دوكتور قاسملوو و حیزبه‌كه‌ی تا گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانیان سوورتریان ده‌كا.
ئه‌م وشیاری‌و به‌بیره‌وه هاتنه‌ی بانگه‌وازی حیزب له لایه‌ن خه‌ڵكی دێموكرات‌و
ئازادیخوازی كوردستانه‌وه به‌رز ده‌نرخێنین‌و، سپاس‌و پێزانینی خۆمان پێشكه‌شی
هه‌موو گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت لاوه‌كان ده‌كه‌ین. سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیده‌كانی ئه‌م به‌ربه‌ركانی‌یه ده‌نێرین‌و ئاواته‌خوازی سارێژبوونه‌وه‌ی هه‌رچی
زووتری برینی برینداره‌كانین.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
24/4/1386
2007-07-15 |