|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رێوه
چوونی سێهه‌مین پلینومی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌دا |
|
هه‌موو خه‌ڵك‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، خاوه‌نی ئێرانن، حه‌قێك كه ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌وانی لێ بێبه‌ش كراوه.
ئێمه هه‌ست به‌و سته‌مه نه‌ته‌وه‌یی‌و هاڵاواردنانه ده‌كه‌ین كه له سه‌ر ئه‌وان
په‌یڕه‌و كراوه، و هه‌ر بۆیه‌شه سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنین بۆ ئه‌و فیداكاری‌و
ئازارانه‌ی كه ڕۆڵه‌كانی ئه‌م خاك‌و ئاوه به مه‌به‌ستی دابین‌كردنی دادپه‌روه‌ری‌و
ئازادی له ئێران دا چێشتوویانه.
ئێمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ره‌وایی سیاسیی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری‌یه‌ك، ته‌نیا
له ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و كه‌واته له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌ش
دا، وه‌ها ره‌واییه‌ك له ئیراده‌ی نه‌ته‌وه جۆاروجۆره‌كان‌و له پاراستنی مافی
به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موان دا خۆ ده‌نوێنێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی به بێ به‌شداریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌و
به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌و ناوچانه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێن و به بێ ره‌خساندنی
ده‌رفه‌تی وه‌كیه‌ك بۆ هه‌موان، ئه‌گری گه‌یشتن به ئازادی‌یه زه‌وتكراوه‌كان‌و
ئاشتی‌و پێشكه‌وتنی واقیعی ئه‌سته‌م دێته به‌رچاو. هه‌ر بۆیه ئێمه له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕین كه دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی فیدراڵ له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی
ـ جوغرافیایی، ته‌نیا میكانیزمی سیاسیی كارایه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی
سیاسیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی ئازاد، دێمۆكراتیك‌و یه‌كگرتوودا.
ئێمه ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه ئێرانی‌یه‌كان له 20 فێورییه‌ی 2005دا له "
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ "دا له ده‌وری‌یه‌ك كۆبووینه‌ته‌وه‌و له
سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ستی یه‌كێتیمان خستۆته نێو ده‌ستی یه‌كه‌وه‌و ئه‌م رێسا
بنه‌ڕه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌مان وه‌ك كۆمه‌ڵێ ڕێسای هاوبه‌ش كردۆته به‌رنامه‌ی
كاری خۆمان‌و تا له‌و رێگایه‌وه هاوكاری یه‌كدی بكه‌ین‌و چالاكییه‌كانمان یه‌ك
بخه‌ین:
1ـ كۆماری ئیسلامی، حكوومه‌تێكی تۆتالیتێره‌و دژی ئازادی‌و مافه‌كانی خه‌ڵی
ئێرانه،هه‌ربۆیه، رووخاندنی ئه‌و رێژیمه مه‌رجی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی
حكوومه‌تێكی فیدراڵ‌و دێموكراتیكه له ئێران دا.
2ـ ئێمه هاوكات كه باوه‌ڕێكی قووڵمان به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌كان بۆ دیاریكردنی
چاره‌نووسیان به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤـ و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
هه‌یه، خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی فیدراڵین له ئێران دا له سه‌ر بنه‌مای
نه‌ته‌وه‌یی ـ جوغرافیایی له چوارچێوه‌ی ئێران دا.
3ـ جودایی ته‌واوی ئایین له ده‌وڵه‌ت.
4ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێكی جینسی، و دابین‌كردنی مافی به‌رابه‌ری
ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان دا له هه‌موو بواره سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌یه‌كان‌و
دا.
5ـ دابین‌كردنی ئازادیی ئه‌ندیشه‌و راده‌ربڕین‌و پێكهێنانی ڕێكخراوه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان‌و گه‌ره‌نتی‌كردنی به‌رابه‌ریی یاسایی هه‌موو هاووڵاتیان له
كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی یاسادا.
6ـ دابین‌كردنی دادپه‌روه‌ریی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بردنه‌سه‌ری ئاستی
ژیانی هاووڵاتیان له رووی چۆنایه‌تی‌یه‌وه.
7ـ چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندیی ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای
رێزگرتنی دوولایه‌نه، رێزگرتن له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی
مشتومڕه‌كان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له مێتۆدی ئاشتیخوازانه‌و یاسا جیهانی‌یه‌كان.
8ـ خه‌بات دژی تێرۆریزم‌و چه‌كه كۆكوژه‌كان له ناوچه‌داو هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی
دژی ئه‌و دیارده‌یه‌و پشتیوانی له چاره‌سه‌ریی ئاشتیخوازانه‌ی ناكۆكییه ناوچه‌یی‌و
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان.
ئێمه بانگهێشتی ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی‌یه سیاسییانه ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕیان
به به‌نده‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌یه، تا په‌یوه‌ست ببن به‌م كۆنگره‌یه‌وه‌و
یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م ئه‌ركه پڕ بایه‌خه.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان ئیمزا كردوه، بریتین له:
1ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
2ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی خه‌ڵكی به‌لووچستان
3ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
4ـ بزاڤی فیدراڵ دێموكراتی ئازه‌ربایجان
5ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
6ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێمۆكراتیكی ئه‌هواز
7ـ رێكخراوی به‌رگری له مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |