|
پارلمانی ئوروپا!
هیومه‌ن رایت واچ !
ئه‌نجوومه‌نی جیهانیی قه‌ڵه‌م و
ڕێكخراوه به‌شه‌ردۆسته‌كان!
له ڕۆژی 17/7/2007 دا ڕێژیمی دژی ئازادی و مرۆڤایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی
ئێران حوكمی ناعادلاَنه و مه‌ترسیداری ئیعدامی به سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی كورد
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و عبدالواحید بوتیمار سه‌پاندووه‌و ئه‌و حوكمه‌ی به
ئاگاداریی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور گه‌یاندووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه
كه عه‌دنان حه‌سه‌ن پور ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی كوردستانه‌و دوای چه‌ندین
مانگ زیندانی و ئه‌شكه‌نجه كردنیان ئێستا له زیندانی مه‌ریوانه‌وه بۆ شوێنێكی
نادیار ڕاگوێزراون.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی‌دا ڕێژیم ده‌ستی به گرتن و زیندانی كردنی ژماره‌یه‌كی
دیكه‌ش له رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازانی كورد كردوه‌و به نیازه به‌م شێوه‌یه
هاواری مافخوازیی ڕووناكبیرانی ئه‌م گه‌له بێده‌نگ بكا.
داوا ده‌كه‌ین له‌م هه‌ل و مه‌رجه پڕ مه‌ترسی‌یه‌دا كه بۆ رووناكبیرانی كورد
هاتۆته پێشێ ئه‌وان له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ ڕێژیمی دیكتاتۆر‌و
تیرۆریست په‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی دا به ته‌نیا نه‌هێڵنه‌وه‌و به مه‌به‌ستی
به‌رگری كردن له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئیعدامی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و
عبدالواحید بوتیمار و هه‌روه‌ها زیندانی كردنی باقی رۆژنامه‌نووسانی كورد ناڕه‌زایه‌تیی
خۆتان ده‌رببڕن و به فشارهێنان بۆ ڕێژیم له ڕاستای ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سانه
پشتی ئازادیخوازانی گه‌لی كورد بگرن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
18/7/2007ی زایینی
27/4/1386ی هه‌تاوی |