|
بۆیان كرابێ تووڕه‌یی‌و
بێزاریی خۆیان له رێژیم ده‌رده‌بڕی‌و ئه‌و جینایه‌ته‌یان مه‌حكووم ده‌كرد،
راپۆرتی وتووێژێكی عه‌بدوڵلاَ حه‌سه‌نزاده له ماڵپه‌ڕی "انتخاب"دا بلاَو بۆوه‌و،
قه‌راره ئه‌سڵی وتووێژه‌كه‌ش له رۆژنامه‌یه‌ك یان چه‌ند رۆژنامه‌ی ئێران‌دا
بلاَو بكرێته‌وه. ناوبراو له‌و وتووێژه رۆژنامه‌یی‌یه‌دا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه
بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران. به‌رنامه‌ی كاری عه‌بدوڵلاَ حه‌سه‌نزاده‌و
ئه‌وه‌ش كه له جێگایه‌ك ئه‌و قسانه وه‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و له جێگایه‌كی دیكه جه‌ختی
له سه‌ر ده‌كاته‌وه، پێوه‌ندیی به خۆیه‌وه هه‌یه‌و قه‌زاوه‌ت كردن له ئه‌ستۆی
خه‌ڵكی كوردستانه.
به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ باسی بكه‌ین چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌به‌رانه بۆ رای گشتی:
1ـ ماڵپه‌ڕی "PUKmedia" له رێكه‌وتی 15/7/2007ی خۆی‌دا ده‌نووسی: "عه‌بدوڵلاَی
حه‌سه‌نزاده سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ... ."
عه‌بدوڵلاَ حه‌سه‌نزاده له دوای كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له مانگی پووشپه‌ڕی 1383دا هیچ پله‌یه‌كی له رێبه‌رایه‌تی
حیزب‌دا نه‌ماو، له مانگی 9ی ساڵی 1385دا جیابوونه‌وه‌یه‌كی له حیزب‌دا دروست
كرد‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا خۆی وه‌ك سكرتێری ئه‌و حیزبه تازه‌یه سه‌پاند.
2ـ به‌ڕێز قانعی فرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له وه‌لاَمی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كورد
سه‌باره‌ت به بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه بدزێته‌وه، په‌نا ده‌باته به‌ر
وتووێژێك كه به وته‌ی خۆی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری كردوویه‌تی. پرسیارێك كه لێره به‌رۆكی
قانعی فرد ده‌گرێ ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌ڕێزیان وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك ئه‌وه به
راست ده‌زانێ كه وتووێژی چوار ساڵ له‌مه‌به‌ری كه‌سێك بكاته مێعیاری لێكدانه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ، له حاڵێكدا كه له‌و چوار ساڵه‌دا ئاڵوگۆڕێكی زۆر به سه‌ر ئێران، ناوچه‌و
دنیادا هاتووه؟
3ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێز مسته‌فا هیجری ئێستاش له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌وكات
له‌و وتووێژه‌دا كردوویه‌تی پێ‌داده‌گرێ‌و ئێستاش باوه‌ڕی پێ‌یه‌تی. به‌لاَم
قانعی فرد له ته‌وزیحاته‌كه‌ی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بلاَوكردنه‌وه‌ی
دووباره‌ی وتووێژی كاك مسته‌فا هیجری‌دا ده‌نووسێ: "... و صرفا باز نشرش در دقت
به اختلاف نظرهای حسنزاده و هجری است كه اولی مخالف اجنبی است و اینكه حتی
یك وجب خاك وطن را داد و دومی برعكس." دوابه‌دوای ئه‌وه‌دا قانعی فرد ده‌نووسێ:
"وظیفه محقق تاریخ معاصر بازگو كردن بی‌طرفانه و صادقانه سخنان است ... ." لێره‌دا
پرسیار له‌و "محقق"ـه "بی‌طرف‌و صادق"ـه ئه‌وه‌یه با نیشان بدا كه به‌ڕێز مسته‌فا
هیجری له كوێی وتووێژه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه كه "یك وجب خاك وطن را
داد"؟
له كۆتایی‌دا ده‌ڵێین كه:
رێكه‌وتی وتووێژه‌كه، قه‌راری بلاَوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌كانی ئێران ئه‌ویش
له‌م كاته‌دا كه به ده‌یان رۆژنامه‌نووس به تاوانی سه‌ره‌تایی‌ترین داواكانی
خه‌ڵك له زیندان ده‌ئاخێنرێن‌و حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ده‌رده‌چێ، كلاَفێكی ئه‌وه‌نده
پێچاوپێچ نین كه خه‌ڵكی كورد لێی تێ‌نه‌گه‌ن‌و بێده‌نگیی لێ‌بكه‌ن. بۆیه با به‌ڕێز
قانعی فرد بزانێ كه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی كورد له‌و گێره‌و كێشه‌یه‌دا "قالب
ذهن بسته"ی خه‌ڵك نیه به‌ڵكوو وشیاریی ئه‌وانه له‌وه‌دا كه موویه‌كه له
ماسته‌كه‌دا ده‌بینن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سكرتاریا
28/4/1386
2007-07-19 |