|
دیكه‌وه به په‌ره‌دان به
قه‌یرانی ئه‌تۆمی‌و گرژی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی‌و سه‌رنجنه‌دان به
بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و له‌وانه بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منییه‌تی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وڵاتی ئێمه‌ی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسیی ته‌حریمی
سیاسی‌و ئابووریی به‌ربلاوترو هه‌روه‌ها هێرشی نیزامی.
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له په‌ره‌گرتن‌و به لووتكه گه‌یشتنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
خه‌ڵك‌و هاوپێوه‌ندیی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م مانگانه‌ی دوایی‌دا ترساون‌و
ده‌یانه‌وێ به هێرشی گشت لایه‌نه كردنه‌سه‌ر خوێندكاران، چالاكانی بزاڤی
كرێكاری، ژنان، مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، نووسه‌ران، مامۆستایان‌و رۆژنامه‌نووسان
له كۆمه‌ڵگادا ترس‌و تۆقاندن پێك بێنن‌و نه‌یه‌ڵن داخوازییه‌كانی خه‌ڵك له ره‌وتی
خه‌بات دا رادیكاڵتر بن‌و ناوه‌نده هه‌میشه‌یی‌یه‌كانی خۆڕاگری‌و راپه‌ڕین له‌م
لاو ئه‌ولای وڵات دا پێك بێنن. ئه‌وان به ده‌ستبه‌سه‌ركردن، به‌ندكردن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی
ئاشكرا له خه‌ڵك، له هه‌وڵی په‌ره‌دان به راده‌ی كرنتڕۆڵی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادان.
رۆژی 18ی پووشپه‌ڕ، ساڵیادی هێرشی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر
خوێندكاران له تاران‌و شارستانه‌كانی دیكه له له ساڵی 1378دا، ئه‌ندامانی
شورای ناوه‌ندیی ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت ده‌ستبه‌سه‌ركران. چه‌ند
كاتژمێرێك دواتر ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی ئه‌دواری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت كه‌وته به‌ر
هێرشی دڕندانه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنه‌كه‌دا بوون، ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و
درگاكه‌ی مۆر‌و مۆم كرا.
ئێواره‌ی رۆژی دواتر له نۆزده‌یه‌می پووشپه‌ڕدا، مه‌نسوور ئێسانلو، سه‌رۆكی
شاندی به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحدی ئوتوبووس لێخوڕینی تاران‌و ده‌وروبه‌ری،
جارێكی دیكه له‌لایه‌ن لاته‌كانی ناسراو به "جلوبه‌رگ شه‌خسییه‌كان" به كوتان‌و
لێدان رفێنرا‌و بۆ شوێنێكی ناڕوون گوێزرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی "هم میهن" (هاونیشتمان) داخراوه‌و وه‌زیری ئێرشاد به تۆمه‌تباركردنی
رۆژنامه‌كان به "كودێتای خه‌زه‌نده" هه‌ڕشه‌ی داخرانی له‌وانیش كردوه. هه‌روه‌ها
هه‌وڵده‌ری كار (ئیلنا) كه هه‌وڵه‌كانی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
چالاكه‌كانیانی بڵاوده‌كرده‌وه، داخرا.
له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا چالاكانی بزاڤی ژنان به‌هۆی به‌شداری له
كۆبوونه‌وه‌ی 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوودا، به تۆمه‌تگه‌لێك وه‌ك "هه‌وڵدان
له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌ویی" به چه‌ندین ساڵ زیندان‌و لێدانی قامچی مه‌حكووم
كراون. له سه‌رانسه‌ری وڵات دا له‌ژێر ناوی "خه‌بات له دژی به‌دحیجابی" هێرش
بۆ سه‌ر ژنان‌و سووكایه‌تی كردن پێیان ره‌هه‌ندێكی بێ‌وێنه‌ی به‌خۆوه گرتوه‌و
به‌پێی ئاماری خودی حكوومه‌ت، سه‌دان كه‌س له‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و هه‌زاران
كه‌س له شه‌قامه‌كان دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر كوتان‌و لێدان.
ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحدی ئوتوبووس لێخوڕینی تاران‌و ده‌وروبه‌ری
له‌كار هه‌ڵپه‌سێردراون‌و له‌ژێر گوشاری ئابووری‌و هه‌ڕشه به ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و
به‌ندكردن دان تا له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌ست هه‌ڵبگرن.
چالاكانی خوێندكاری له سه‌رانسه‌ری وڵات دا له‌ژێر به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان
دان. هێزه‌كانی به‌سیجی سپای پاسداران له زانكۆكان دا جێگیركراون. خوێندكارانی
چالاك له درێژه‌دان به خوێندن بێ‌به‌ش كراون. 8 كه‌س له خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر
به ته‌زویركردنی بڵاوكراوه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌رو ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن.
مامۆستایانی زانكۆكانیش هه‌روه‌ها ته‌سفیه‌و به بیانووی جۆراوجۆر له زانكۆكان
ده‌رده‌كرێن. مامۆستایانی وڵات به‌هۆی داخوازیی زیادكردنی مووچه‌و به‌شداربوون
له ژیانێكی شیاو له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یان دا، سه‌ركوت كراون‌و هێشتا ره‌وشی ژماره‌یه‌كی
زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كانی مامۆستایان
ناڕوونه.
خه‌باتگێڕانی سه‌ر به نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێران له كوردستان، خوزستان،
ئازه‌ربایجان‌و... زیاتر له‌پێش كه‌وتوونه‌ته به‌ر به‌دواداچوون‌و خه‌باتی
مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه به توندی سه‌ركوت ده‌كرێ. رۆژنامه‌نووسان‌و
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤـ له كوردستان‌و ئازه‌ربایجان، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ‌و راپۆرت له‌سه‌ر ره‌وشی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه به چه‌ندین ساڵ زیندان
مه‌حكووم كراون. ژماره‌یه‌ك له هاونیشتمانانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به
تۆمه‌تگه‌لی بێ‌بنه‌مای وه‌ك سیخوڕی‌و... ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و یان پێش به چوونه
ده‌ره‌وه‌یان له وڵات گیراوه.
په‌ره‌گرتنی شێتانه‌ی سه‌ركوتی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
چالاكانی ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌كان‌و په‌ره‌سه‌ندنی راده‌ی سه‌ركوت بۆ سه‌ر گشت
كۆمه‌ڵگا، زیاتر له هه‌موو له په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئابووری، گه‌شه‌كردنی
روو له زیادیی بێكاری‌و هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگادا، چوونه‌سه‌ری سه‌رسووڕهێنه‌ری
هه‌ڵاواسان‌و نرخی شمه‌كه‌كان، قه‌یرانی لێهاتوویی، په‌ره‌گرتنی ته‌حریمه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و شوێندانانی له‌سه‌ر ئابووری وڵات‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی
خه‌ڵك‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ریشه ده‌گرێ. حكوومه‌تی كۆماری
ئیسلامی له گه‌شه‌كردنی ئه‌م بزاڤانه‌دا كۆتایی ته‌مه‌نی خۆی ده‌بینێ.
گه‌شه‌كردنی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و گشتگیربوو واتایه‌كی جیا له پێكهاتنی
درزێكی چاره‌سه‌رنه‌كراو له به‌نداوی سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی‌و زه‌بروزه‌نگ‌و بی‌مافیی
زاڵ له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نیه. داخوازیی چالاكانی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له راستی‌دا، به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی پێكهێنانی رێكخراو، ئازادیی هێنانه
ئارای داخوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و سیاسییه‌كان، به‌رابه‌ریی له ماف دا،
كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن، به‌فه‌رمی ناسینی ماف‌و ئازادییه سه‌ره‌تایی‌یه
مرۆڤییه‌كان، ئازادیی بیركردنه‌وه‌و راده‌ربڕین، ئازادیی زانیاری راگه‌یاندن،
ئه‌منییه‌تی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سانسۆڕ‌و...ه‌یه. كۆماری
ئیسلامی ئه‌م داخوازییانه‌ی پێ قبووڵ ناكری‌و به‌زۆری سه‌ركوت، به‌ندیخانه‌و
رفاندنی چالاكانی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یه‌وێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك
له دژی سه‌ره‌ڕۆیی كپ بكا.
ئێمه ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ئه‌م به‌یانیه‌یه‌مان واژۆكردوه، داوا له سه‌رجه‌م
چالاكانی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه به شیاو له‌گه‌ڵ
ره‌وشی خۆیان دا ده‌یزانن، له به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه سه‌ركوتكه‌ره ده‌وڵه‌تییه‌كان
دا خۆڕاگری بكه‌ن‌و پلانه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ركوتی چالاكییه هه‌قخوازانه‌كانی
خه‌ڵك بكه‌نه بڵقی سه‌رئاو.
ئێمه داوا له گشت هێزه سیاسییه‌كان‌و چالاكانی ئۆرگانه‌كانی پارێزه‌ری ماف‌و
ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین كه به زایه‌ڵه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
خه‌ڵك‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی خه‌باتی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له
سیاسه‌تی سه‌ركوتی حكوومه‌ت به‌رزتربكه‌نه‌وه. به سه‌ردانی كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و
ئۆرگانه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤـ‌و بیروڕای گشتیی خه‌ڵك، حیزب‌و ره‌وته
پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاته‌كانی شوێنی نیشته‌جێ‌بوونیان، خوازیاری گوشار بۆ سه‌ر
ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ ره‌چاوكردنی مافه‌كانی خه‌ڵك‌و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ڵێنییه‌كانی
خۆی له جێبه‌جێ‌كردنی به‌نده‌كانی به‌یانیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و كۆتایی
هێنان به به پێشێلكردنی به‌رده‌وامی بن.
ئێمه سه‌رجه‌م هێزه كۆماریخواز، دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێران بۆ هاوكاری‌و
یه‌كیه‌تیی به‌كرده‌وه بۆ به‌ره‌به‌ره‌كانێ له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوتی
كۆماری ئیسلامی، داكۆكی له ماف‌و ئازادییه‌كانی گرووپه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌مان بانگ ده‌كه‌ین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشتانی كوردستانی ئێران
21ی پووشپه‌ڕی 1386
12ی ژوئیه‌ی 2007 |