|
ئاشتیخوازانه‌كانه‌وه
ئاماده‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا بوو و نه‌یده‌زانی كه رێژیمی
ئیسلامی كرده‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه ده‌كاته كوشتارگای ئه‌و و هاورێیانی.
توندوتیژی به‌شێكی دیكه له ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامییه كه هیچكات ده‌ستی
لێ‌هه‌ڵناگرێ هه‌رچه‌ند كه خۆ به ئاشتیخواز نیشان دان خوازیای وتووێژبوون به‌شێكی
دیكه‌ی له سروشتی رێژیم بۆ له دواخستنی دژبه‌رانه، رێژیمی ئیسلامی له‌و
هیوایه‌دابوو كه به كوشتنی دوكتور قاسملوو و رێبه‌رانی دیكه‌ی كورد، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و خه‌باتی خه‌ڵكی كورد تووشی قه‌یران بێ به‌ڵام ره‌وتی
خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه قوڵتر بوو كه كوژرانی چه‌ند كه‌س ببێته
هۆی له‌به‌ینچوونی.
ئه‌مڕۆ قاسملوو بۆته قاره‌مانێك، بیر‌و خه‌باتی ئه‌و هه‌روا رێنیشانده‌ری هه‌زاران
كه‌سه كه له داهاتووشدا رێنیشانده‌ری ملێۆنان كه‌س ده‌بێ. دوكتور قاسملو
بیرمه‌ندێكی به‌هێز بوو، رێگه‌كانی خه‌باتی به جوانی ده‌ناسی‌و یارمه‌تییه‌كی
زۆری به هێزه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كرد.
له كاتێكدا كه رێژیم ره‌وشی ژیان‌و خه‌باتی بۆ خه‌باتگێڕانی دیكه ئێران زۆر
دژوار كردبوو، ئه‌و كوردستانی بۆ ئێرانییه خه‌باتگیڕه‌كان كردبوه په‌ناگه‌یه‌كی
ئه‌من، سه‌دان كه‌س له ئێرانییه‌كان به یارمه‌تیی ئه‌و و هاوڕێیانی له مردنی
بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا رزگاریان بوو و توانییان بچنه وڵاتانی ئورووپایی. ئه‌وه چووه
به‌ڵام میراتی سیاسیی ئه‌و بۆ هه‌میشه ده‌مێنی‌و چرای رێنوێنیی سه‌دان كه‌س ده‌بێ
كه ئه‌مڕ‌و به‌یانی له رێگه‌ی ئازادی‌و دێموكراسی‌دا هه‌نگاو ده‌نێن.
ئێمه ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی
مه‌زڵومانه‌ی دوكتور قاسملوو سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین‌و خۆمان به
هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانسن. یادی هه‌میشه به‌ڕێز بێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕال |