فارسی       Kurdī

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، په‌سندكراوی‌ كۆنگره‌ی‌ چوارده‌هه‌م

 

راپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ كۆنگره‌ی‌ چوارده‌هه‌می‌ حیزب

 

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::.

 

به‌یاننامه‌ی 12 حیزبی کوردی و کوردستانی

 له‌ مه‌حکومکردنی بڕیاری ئێعدامی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "واحید بووتیمار"دا

 

02-05-1386

رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
کوردستانییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کان!
حوکمی کوشتن و تێرۆر و تۆقاندنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مجار له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ستاوه‌. ئه‌مجار رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی کورد، له‌ به‌رانبه‌ر وشه ‌و په‌یڤ دا حوکمی گولله‌ و په‌ت و سێداره‌یان به‌سه‌ردا دراوه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 17/7/2007 دادگایه‌کی رێژیمی تووتالیتێر و ئازادیکوژی

 کۆماری ئیسلامی ئێران له ‌سنه‌، له‌ بڕیارێکی ناعادیلانه ‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌دا، حوکمی ئێعدامی بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و چالاکی مه‌ده‌نی "واحید بووتیمار" ده‌رکردووه‌.
دیاره‌ یه‌که‌مجار نییه‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وجۆره‌ حوکمه‌یان له‌سه‌ر ده‌درێ. به‌ هه‌زاران خوشک و برای ئێمه‌ له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان له‌ هاتنه‌ سه‌رکاری ئاخونده‌کانه‌وه‌ تا ئیستا حوکمی ئێعدام و له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له‌سه‌ریان جێبه‌جێ کراوه‌.
ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌ نێو ئێراندا قه‌تیس نه‌ماوه‌ و سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بڕیوه‌ و پۆلێک سه‌رکرده‌ی ناسراو و سه‌دان تێکۆشه‌ری کورد، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێران به‌ بڕیاری گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئێسلامی تێرۆر کراون.
ده‌ر کردنی حو‌کمی ئێعدام بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی که‌ ته‌نیا چه‌کی ده‌ستیان خامه‌ و وشه‌یه‌، له‌ لایه‌ک ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی ئه‌و رێژیمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌هێند نه‌گرتنی بڕیارنامه ‌یه‌ک له‌ دووای یه‌که‌کانی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ ده‌یان جار، کۆماری ئێسلامی سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی‌ مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکووم کردووه‌.
سه‌پاندنی حوکمی ئێعدام به‌ سه‌ر براکانمان له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان، هه‌لومه‌رجی وێکچووی ژیانی رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ هه‌موو کوردستانی‌ بنده‌ستی دیکتاتۆران و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌رۆ و چاره‌نووسی هاوبه‌شمان نیشان ده‌دا.
بۆیه‌، ئێمه ‌نۆێنه‌رانی ئه‌و حیزب و رێکخراوه ‌کوردی و کوردستانیانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شمان واژۆ کردووه‌، ویڕای مه‌حکومکردنی لێبڕاوانه‌ی بڕیاری بێدادگای کۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چی زووتری ئه‌و حوکمه‌ و ئازادیی "عه‌دنان حه‌سه‌نپووری" و "واحید بووتیمار" و هه‌موو گیراوانی سیاسیی دیکه‌ین.
ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، پارلمانی ئوروپا، رێکخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی، هیومه‌ن رایت واچ، ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی مومکین کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و حوکمه‌ و ئازادکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و واحید بووتیمار بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ خه‌م و نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ و ئازیزانی عه‌دنان و واحید دا، هاوبه‌شین.
21/7/2007
پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - الپارتی
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور – PDK
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - وفاق
پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا‌ (یه‌کێتی)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان PAK

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  پێنج‌شه‌ممه، ۱۴‌ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی