|
له‌نێو ئه‌م
ئازادیخوازانه‌دا له كوردستان، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌نووس‌و هیوا بوتیمار،
چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی، پاش چه‌ندین مانگ به‌ندكردن، ئه‌شكه‌نجه‌و
گوشار‌و بێ سه‌لماندنی هیچ تاوانێك به ئێعدام مه‌حكووم كراون. په‌روه‌نده
دروستكردن له دژی ئه‌م چالاكانه به‌پێی تۆمه‌تگه‌لێكی بێ‌بنه‌ما‌و ده‌ستكرد، "محارب"و
"سیخوڕ" كه هه‌میشه شێوه‌و بیانووی ده‌زگای سه‌ركوتی ئه‌م رێژیمه له دژی
ئازادیخوزان بووه، به‌ڕێوه‌چووه.
ره‌هه‌نده ترسێنه‌ره‌كانی ئه‌م شه‌پۆله به‌ربڵاوه‌ی هه‌ڕه‌شه، ئه‌شكه‌نجه‌و
به‌ندكردن‌و له كۆتایی‌دا ده‌ركردنی ئه‌م حوكمانه له‌لایه‌ن بێ‌دادگاكانی
كۆماری ئیسلامی له كوردستان كه‌شێكی ئه‌منییه‌تیی پڕ له نیگه‌رانی پێك
هێناوه‌و ئاكامه‌كانی وه‌ها سیاسه‌تگه‌لێكی هه‌وسارپچڕا‌و له شێوه‌ی حوكمی
ئێعدام دا كوشتاری سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز‌و رووناكبیری ئێرانی كردۆته
ئامانج.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كان،
رێكخراوه‌كان‌و ئۆرگانه‌كانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤـ حوكمی ئێعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور‌و هیوا بوتیمار مه‌حكووم ده‌كا‌و له هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ‌و هه‌نگاوێك
كه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه‌و رزگاركردنی گیانی ئه‌م خه‌باتگێڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌ڕێوه‌بچێ، پشتیوانی ده‌كا. ده‌نگی به‌رزتر‌و هاوكارییه‌كانمان
به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م جینایه‌تانه‌ی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌دا به‌ربڵاوتر بكه‌ین.
هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ
20ی جولای 2007 |