|
06-05-1386
بۆ رزگاركردنی گیانی مه‌حكومكراوان
به ئێعدام‌و ئازادیی خوێندكاران یه‌كگرتووانه كار بكه‌ین!
ئێرانییه ئازاده‌كان!
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، رۆژنامه‌ڤانی كورد‌و هیوا بوتیمار، چالاكی مه‌ده‌نی له
دادگای شۆڕش دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون. عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی حه‌وتوونامه‌ی داخراوی كوردی ـ فارسیی "ئاسۆ"و له ئه‌ندامانی
ناوه‌ندی نووسه‌رانی كوردستانه.
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان هیوا بوتیماریان به مه‌به‌ستی گرتنی براكه‌ی، هادی
بوتیمار گرتوه‌و به بنه‌ماڵه‌كه‌یان راگه‌یاندوه كه تا كاتێك هادی خۆی ته‌حویلی
ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی نه‌دا، هیوا ئازاد نابێ. هادی بوتیمار بۆ ده‌ربازبوون
له چنگی كۆماری ئیسلامی بۆ ئینگلستان په‌نای بردوه. حوكمی ئێعدامی عه‌دنان
حهسهنپوورو هیوا بوتیمار له دادگای سنه‌دا ته‌ئیید كراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان
ته‌ئیدكردنی ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامی عه‌دنانیان به پارێزه‌ر‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
راگه‌یاندوه. ئێستا حهسهنپوورو بوتیمار له مه‌رگ نزیكن‌و گیانیان له مه‌ترسی‌دایه.
ئه‌گه‌ر بۆ پێش‌گرتن له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدام‌و رزگاركردنی گیانی ئه‌وان
له مه‌ترسیی مه‌رگ هه‌نگاوی خێرا نه‌نرێ، كۆماری ئیسلامی كاره‌ساتێكی
مرۆڤانیی قه‌ره‌بوونه‌كراو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌دا ده‌سه‌پێنێ.
مه‌حكومكردنی حهسهنپوورو بوتیمار پێشێلكردنی توندی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و نموونه‌یه‌كی
ئاشكرای جینایه‌تی ده‌وڵه‌تییه. كۆماری ئیسلامی به ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام
بۆ حهسهنپوورو بوتیمار بڕیاری كوشتنی دوو مرۆڤی بێ‌تاوانی داوه كه ئێستا
له به‌ندیخانه‌ی رێژیم دا به‌ندكراون‌و جیا له ته‌حه‌موڵكردنی دیلی، ئه‌شكه‌نجه‌و
به‌ندیخانه كارێكیان له‌ده‌ست نایه. دوو مرۆڤێك كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ش
دا جیا له په‌نابردن بۆ هزرو پێنووس بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له دژی
سه‌ره‌ڕۆیی‌و ئازادیكوژیی رێبه‌رانی حكوومه‌ت رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌بوو.
مه‌حكومكردنی ئه‌م دوو كه‌سه به ئێعدام له درێژه‌ی شه‌پۆلی سه‌ركوتێك دایه
كه له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێ‌كردوه. له‌م شه‌پۆله‌ی سه‌ركوت
دا چالاكانی بزاڤی ژنان به زیندانی قورس مه‌حكوم بوون، چالاكانی بزاڤی
خوێندكاری، ئه‌ندامانی شورای ناوه‌ندیی ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت‌و به‌رپرسانی
ده‌فته‌ری ئه‌دواری ته‌حكیم گیراون‌و رۆژنامه‌ی "هم میهن" داخراوه‌و هه‌واڵده‌ری
ئیلنا ته‌عتیل كراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه سه‌ركوتكارانه‌یه‌دا، ماشینی
ئێعدامی رێژیم وه‌ڕێ كه‌وتوه. حهسهنپوورو بوتیمار بارمته‌ی كۆماری ئیسلامین.
ئه‌وان قوربانیی ئازادیكوژی‌و پیلانی نگریسی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕبوون
له قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كێشه‌ی ناوكین. قه‌یرانێك كه خۆیان پێكیان هێناوه.
كۆماری ئیسلامی ئه‌م دوو كه‌سه له رۆڵه بوێر‌و ئازاده‌كانی وڵاتی به ئێعدام
مه‌حكوم كردوه تا ژنان، مامۆستایان، چالاكان‌و خه‌باتگێڕانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان،
بزاڤی كرێكاری‌و خوێندكاران چاوترسێن بكا. حهسهنپوورو بوتیماریان به ئێعدام مه‌حكوم
كردوه تا ده‌نگی ئازادیخوازیی رۆژنامه‌ڤانان‌و رووناكبیرانی كورد كپ بكه‌ن‌و خه‌باتی
دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی ئێران بۆ دابین‌كردنی مافی وه‌ك یه‌ك‌و
كۆتایی‌هێنان به هه‌ڵاواردن سه‌ركوت بكه‌ن. حهسهنپوورو بوتیماریان به ئێعدام
مه‌حكوم كردوه تا خۆڕاگریی كرێكاران، ژنان‌و خوێندكارانێك كه هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌دان‌و
له‌سه‌ر بیره مرۆڤانییه‌كانی خۆیان‌و مافه سه‌ره‌تایی‌و بنه‌مایی‌یه‌كانی
خۆیان پێ‌داگرن‌و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له
خواردن، تێك بشكێنن.
هاوكاتبوونی ده‌ركردنی حوكمی ئێعدامی رۆژنامه‌ڤانانی كورد له‌گه‌ڵ نمایشی
دانپێدانانه تلویزیۆنییه‌كان، سه‌ركوتی چالاكانی بزاڤی ژنان، كرێكاران و گرتنی
به كۆمه‌ڵی خوێندكاران نیشانه‌ی هێرشی به‌رنامه‌بۆدارێژڕاو‌و سه‌رتاسه‌ریی
رێژیم له دژی جیابیران‌و ئازادیخوازانه. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت هاوكات
ناوه‌نده‌كانی بزاڤه ئێعتێرازییه‌كانی گرتۆته ئامانج‌و ده‌یه‌وێ به زۆری سه‌ركوت
پێش به پێوه‌ندیی سه‌رتاسه‌ریی جوڵانه‌وه ئێعتێرازییه‌كان بگرێ. ده‌ركردنی
حوكمه‌كانی ئێعدام، رفاندنی چالاكانی كرێكاری‌و شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
خوێندكاران نیشان ده‌دا كه حكومه‌ت كه‌وتۆته ته‌نگه‌به‌ری‌و له توندبوونی هه‌ستی
مه‌ترسی رووی كردۆته تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و ترس پێكهێنانه له به‌ندیخانه‌كان‌و
ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه. هه‌ر چه‌ند بارودۆخی ئێستای ئۆپۆزیسیۆن‌و حكومه‌ت له‌ته‌ك
ساڵی 67دا به ته‌واوی جیاوازه به‌ڵام ده‌بێ وشیار بین‌و ده‌رفه‌ت به رێژیم نه‌ده‌ین
كه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داماویی خۆی‌دا داخی كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی‌و
كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسی له‌م وڵاته‌دا نوێ بكاته‌وه‌و له بێ‌ده‌نگی‌دا خه‌باتگێڕانی
رێگای ئازادی به قولاب بكێشێ‌و بیانداته ده‌ست جوخه‌ی ئێعدام.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها كاره‌ساتێك دووپات نه‌بێته‌وه، نابێ چركه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام دره‌نگ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ
ئازادكردنی به‌ندكراوان خۆڕاگریی گشتی رێك نه‌خه‌ین، به‌یانی زۆر دێره. به‌رگری
له مافه‌كانی مرۆڤـ‌و داكۆكی له مرۆڤایه‌تییه. ئه‌گه‌ر ئازادیخوازان له وه‌ڵامدانه‌وه
به‌م ئه‌ركه‌دا، یه‌كپارچه‌و یه‌كگرتووه كاربكه‌ن له وه‌ها هێزێك به‌شدارن كه
بتوانن هێرشی سه‌ره‌ڕۆیی پاشه‌كشه پێ‌بكه‌ن‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام‌و
ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی به‌سه‌ر رێژیم دا بسه‌پێنن.
هێزه ئازادیخوازه‌كان!
بێن ده‌ستی یارمه‌تیی یه‌كتر بگرین‌و یه‌كپارچه له چالاكانی خوێندكاری، ژنان،
كرێكاران‌و چالاكانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به‌رگری بكه‌ین. بێن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حوكمی ئێعدام هاوده‌نگ بین‌و نه‌یه‌ڵین عه‌دنان حهسهنپوورو بوتیمار بده‌نه ده‌ست
جوخه‌ی ئێعدام‌و ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به شكاندنی پێنووسه‌كان‌و بڕینی
زمانه‌كان ته‌مه‌نی رێژیم درێژتر بكه‌ن، نه‌ترسترببن.
ئێمه سه‌رجه‌م هێزه ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتووه‌كانی وڵات بۆ هاوهه‌نگاوی له
رێكخستنی "كارزار"ی شوێندانه‌ر له خه‌بات له دژی سه‌ره‌ڕۆیی، به‌رگری له
ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی‌و پێش‌گرتن له ئێعدامی عه‌دنان حهسهنپوورو هیوا
بوتیمار بانگهێشتن ده‌كه‌ین.
ئێمه داوا له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤـ، حیزب‌و
رێكخراوه ئازادیخوازه‌كان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كه‌ین وێڕای
مه‌حكومكردنی حوكمی ئێعدام به شێوه‌ی كاریگه‌ر له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ
ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئێعدام‌و ئازادیی
به‌ندكراوانی سیاسی پشتیوانی بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |