|
خۆشحاڵین به به‌ڕێوه‌چوونی
چواره‌مین كۆنگره‌كه‌تان كه نیشانه‌یه‌كی دیكه له هه‌وڵ‌و تێكۆشانی ئێوه‌یه
بۆ بردنه‌پێشی دێموكراسی نێو رێكخراوه‌یی. به‌م بۆنه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی
خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین‌و ئاواته‌خوازین كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووتان هه‌بێ.
به‌ڕێزان!
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌كێك له یادگاره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
كۆماره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوردستانه‌و، خاوه‌ن مێژووییه‌كی دره‌وشاوه‌و پڕ له
شانازییه. له خه‌باتی نوێشدا كه به دوای هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران ده‌ست پێ ده‌كا، یه‌كیه‌تیی لاوان له خه‌باتی شاخ‌و شاردا
ئالاَهه‌ڵگری به‌ربه‌ره‌كانی دژی چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌و،
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێبازه پڕ له سه‌روه‌رییه‌دا
گیانی خۆیان به‌خت كردوه، یان له زیندانه به‌دناوه‌كانی رێژیم‌دا زیندانی
كراون. ئێستاش له سه‌نگه‌ری زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، تا شه‌قامی شاره‌كان شاهیدی
فیداكاری‌و چالاكیی لاوه‌كانین. له هه‌نده‌ران، له ناو دڵی كوردستان، له به‌ندیخانه‌كان‌و
به‌گشتی له هه‌ر شوێنێك لاوێكی كورد بوونی هه‌یه، بزوتنه‌وه‌و به‌ربه‌ره‌كانی
به دژی رێژیمی دژ به لاوی كۆماری ئیسلامی، له به‌ره‌و پێشچوون دایه.
لاوانی به‌هه‌ست‌و شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت، ئێستا وه‌ك
هێزێكی چالاك‌و به‌رچاو له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری‌و
خه‌باتی مه‌دنی‌دا به لێهاتوویی‌یه‌وه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی
خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا
بوونه‌ته زمانحاڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ر ئه‌م هه‌وڵ‌و تێكۆشانه به‌رچاوه‌شیان
بوو كه ساڵی رابردوو یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به ئه‌ندامی
رێكخراوی ئینترناسیۆنال سۆسیالیستی لاوان وه‌رگیراو، سه‌روه‌رییه‌كی دیكه‌ی بۆ
لاوانی به‌هه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان‌و جوولاَنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
كورد تۆمار كرد. ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه رێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی
كۆنگره‌ی چواره‌می یهكیهتییهكهتان زیاتر له‌وه‌ش هه‌وڵ بدا بۆ ئه‌وه‌ی له
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و باقیی یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوانی دنیا به
ئه‌ندام وه‌ربگیرێ تا بواری چالاكییه‌كانی به‌رینتر بێته‌وه.
لاوانی تێكۆشه‌ر!
ئێوه باش ده‌زانن كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له هه‌موو بارێكه‌وه
ولاَته‌كه‌مانی تووشی رۆژڕه‌شی‌و مه‌ینه‌ت كردوه، لاوانی به‌هه‌ست‌و نیشتمانپه‌وه‌ری
گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌ددیر‌و ده‌یان دیارده‌ی ناحه‌زی كۆمه‌لاَیه‌تی كردوه.
یا پۆل پۆل ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانی ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریستی‌یه‌كانیان
ئه‌كاو ده‌یانكاته قوربانیی سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی خۆی. له‌و نێوانه‌دا
وه‌زعی لاوانی كورد له كوردستانی ئێران خراپتر له باقیی شوێنه‌كانی دیكه‌ی
ئێرانه‌و رۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی زیاتر ده‌چێ.
بۆ رزگاركردنی ئه‌و لاوانه ته‌نیا رێگا به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ رێژیمه. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته رێبه‌رایه‌تیی نوێی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
پێویسته هه‌رچی زیاتر لاوه‌كانی كوردی ئێران له ژێر چه‌تری خۆی‌دا كۆ بكاته‌وه
تا وزه‌و توانای زیاتر به‌ده‌ست بێنێ بۆ ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌یه. له هه‌مان
حاڵ‌دا داوامان له لاوانی كورد هه‌یه په‌یوه‌ست بن به یه‌كیه‌تی‌یه‌كه‌یان، یه‌كیه‌تیی
لاوان‌و به‌م چه‌شنه وزه‌و توانای تاكی خۆیان بخه‌نه سه‌ریه‌ك، تا بتوانین به
رووخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و بنیاتنانی حكوومه‌تێكی نوێ كه به‌رهه‌می
ئیراده‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌تایبه‌ت لاوه‌كان بێ‌و، چی
دیكه شاهیدی ئه‌و هه‌موو رۆژڕه‌شی‌و بێ به‌شییه‌ی لاوه‌كانمان نه‌بین.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
به‌م چه‌شنه ئێوه له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌ركێكی گرینگتان له سه‌ر شانه،و به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌زموونی خه‌بات‌و تێكۆشانتان‌و به تایبه‌ت رووداوه‌كانی دوای كۆنگره‌ی سێهه‌م،
پێویسته به لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه میكانیزمێك بۆ درێژه‌ی خه‌بات‌و
تێكۆشانی داهاتوو دیاری بكه‌ن كه یه‌كڕیزیی هه‌رچی زیاتری یهكیهتییهكهتان
ده‌سته‌به‌ر بكا‌و ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه بێنێته دی كه ئێوه‌و گه‌لی كورد ئاره‌زووی
ده‌كه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌روه‌ك له رابردوودا به‌وپه‌ڕی هه‌ست به
به‌رپرسایه‌تی‌كردنه‌وه هه‌ر چه‌شنه هاوكاری‌و یارمه‌تییه‌كی پێشكه‌ش به یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران كردوه‌و، به‌تایبه‌ت به دوای كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌می خۆی‌دا به كرده‌وه مه‌یدانی زیاتری بۆ كار‌و هه‌ڵسووڕانی لاوان له
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حیزبی له هه‌موو ئاستێكدا پێك هێناوه، له‌مه به‌دوواش
جارێكی دیكه له سه‌ر پشتیوانی له یه‌كیه‌تی‌كه‌تان پێ داده‌گرێته‌وه‌و به
هیواوه چاو له دواڕۆژی خه‌باته پڕ شكۆیه‌كه‌تان ده‌كا.
سه‌ركه‌وێ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بڕوخێ ڕێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران!
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی هاوبه‌شی گه‌لانی ئێران بۆ پێك هێنانی ئێرانێكی دێموكرات و
فیدراڵ!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
13/5/1386
(4/8/2007) |