|
26-05-1386
ئێمه ئه‌و 12 حیزبه كوردی‌و
كوردستانییه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان واژۆ كردووه، زۆر به‌توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه
دژ به خوشك‌و برا ئێزیدییه‌كانمان، ئه‌م رۆڵه ره‌سه‌نانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، مه‌حكوم
ده‌كه‌ین له خه‌می شه‌هید‌و برینداربوونی قوربانییه‌كانی ئه‌و زنجیره تاوانه‌دا
خۆ به هاوبه‌شی بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاره‌كانیان ده‌زانین‌و له قووڵایی دڵه‌وه
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. هه‌ر له‌و كاته‌شدا بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی هه‌ر
ئه‌ركێك كه له خه‌م‌و خه‌ساره‌ته‌كانی ئه‌و كاره‌ساته كه‌م بكاته‌وه ئاماده‌یی
ده‌رده‌بڕین.
ئێواره‌ی رۆژی سێ‌شه‌ممه 14 ئاگۆستی 2007، له ئاكامی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
به‌هێزی تێرۆریستی له گونده‌كانی "ته‌ل عوزێز"و "شێخ خدر"ی قه‌زای شێخانی
باشووری كوردستان، زیاتر له 500 كه‌س له كورده ئێزیدییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره،
شه‌هید‌و برینداربوون‌و خه‌ساره‌تێكی به‌ربڵاوی مادیشی لێكه‌وته‌وه. هه‌ر له‌و
ده‌ڤه‌ره پێشتریش له مانگی ئاوریلدا، 23 كه‌س له برایانی ئێزیدیمان له لایان
تێرۆریستانه‌وه به كۆمه‌ڵ كوژران.
ئه‌و هێرشه تێرۆستییانه‌ی له ناوچه ئێزیدیی نشینه‌كانی باشووری كوردستان ده‌خوڵقێن،
جگه له‌و ئامانجه گشتییه‌ی كه تێرۆریستان له عێراق‌و باشووری كوردستان عه‌وداڵیین،
خاوه‌ن ئامانجی تایبه‌ت‌و دیاریكراوی خۆیه‌تی. به وته‌یه‌كی دیكه ئه‌و هێرشانه،
به ئامانجی ژینۆسایدی كورد‌و پاكتاوكردنی نه‌ژادیی‌و به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی
ئه‌م رۆڵه ره‌سه‌نانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ر خاكی باو‌و باپیرانمان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
گومان له‌وه‌دا نیه كه دیاریكردنی ئه‌و ئامانجه دژی كوردانه‌و رێكخستنی ئه‌م
تاوانه گه‌ورانه، به ته‌دبیر‌و خه‌رجی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان‌و
دوژمنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
كوشتار‌و تێرۆری به‌تاك‌و كۆی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ناوچه دابڕاوه‌كانی
باشووری كوردستان، زیاتر له هه‌ر كاتێك، پێویستیی په‌له‌كردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بۆ به‌رفه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و پێداگریی له جی
به جێ كرانی مادده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌رده‌خا.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنانی كورد‌و كوردستان‌و كورتكردنه‌وه‌ی
ده‌ستی ره‌شی تێرۆریستان‌و پاراستنی دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه به‌گشتی‌و
خوشك‌و برا ئێزیدییه‌كانمان به تایبه‌ت، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو‌و بڕیاری خێرا له سه‌رۆكایه‌تی‌و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ.
ئێمه ئه‌و 12 حیزبه كوردی‌و كوردستانییه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان واژۆ كردووه،
زۆر به‌توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه دژ به خوشك‌و برا ئێزیدییه‌كانمان، ئه‌م رۆڵه
ره‌سه‌نانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، مه‌حكوم ده‌كه‌ین له خه‌می شه‌هید‌و بریندار
بوونی قوربانییه‌كانی ئه‌و زنجیره تاوانه‌دا خۆ به هاوبه‌شی [خه‌می] بنه‌ماڵه‌و
كه‌س‌وكاره‌كانیان ده‌زانین‌و له قووڵایی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان پێشكه‌ش
ده‌كه‌ین. هه‌ر له‌و كاته‌شدا بۆ وه‌ئه‌ستۆگرتنی هه‌ر ئه‌ركێك كه له خه‌م‌و خه‌ساره‌ته‌كانی
ئه‌و كاره‌ساته كه‌م بكاته‌وه ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕین.
پارتی سوسیالیستی كوردستان PSK
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
پارتی یه‌كیه‌تیی كورد له سوریا (یه‌كیه‌تیی)
رێكه‌ڤتنی دێموكراتی كورد له سوریا - وفاق
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموكراتی كورد له سوریا
پارتی دێموكراتی كوردستانی باكور PDK
پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سوریا
پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان PWD
پارتی دێموكراتی كورد له سوریا - الپارتی
پارتی ئازادی كورد له سوریا
پارتی ئازادیی كوردستان PAK
16/8/2007 |