|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::. |
|
راگه‌یه‌ندراوی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" |
|
خه‌ڵكی خه‌باتكار‌و
ئازادیخوازی ئێران!
نوێنه‌رانی فه‌رمیی حه‌وت رێكخراوی سیاسیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له رێكه‌وتی
2ی ره‌شه‌مه‌ی 1383 (بیستی فێوریه‌ی 2005)دا به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگكردنی
خه‌باتی هاوبه‌شی خۆیان دژی رێژیمی تۆتالیتێری داسه‌پاو به‌سه‌ر ئێران‌دا، له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا له له‌نده‌ن، دوای باس‌و ئاڵوگۆڕی بیر‌وڕا سه‌باره‌ت
به پرسه گرنگ‌و بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی داهاتوو‌و ئێستای ئێران‌و، به مه‌به‌ستی
بردنه‌سه‌ری هه‌رچی زیاتری خه‌باتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به ئامانجی
گه‌یشتن به ئازادی‌و دێموكراسی‌و دابین‌كردنی مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی
سیستمێكی فیدراڵ ـ دێموكراتیك‌دا، گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی بنه‌ڕه‌تی.
داوای ئێمه له هه‌موو خه‌ڵك، حیزبه سیاسی‌یه‌كان‌و ئه‌و رووناكبیر‌و
ئازادیخوازانه‌ی كه تێ‌ده‌كۆشن بۆ رزگاریی وڵاته‌كه‌یان له چنگی سه‌ره‌ڕۆیی
زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌و، خوازیاری ئازادی‌و دێموكراسین، ئه‌وه‌یه كه له‌م پێناوه‌دا
یارمه‌تیمان بده‌ن تا به كاری هاوبه‌ش بتوانین ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیك به
مافی وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو هاووڵاتیان‌و نه‌ته‌وه‌كان، بنیات بنێین.
هه‌روه‌ها داوامان له هه‌موو هێزه دێموكراتیكه‌كان‌و بنیاته‌كانی به‌ره‌ڤانی له
ئازادی‌و دێموكراسی‌و رێكخراوه‌كانی پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان‌دا
ئه‌وه‌یه كه: یارمه‌تیده‌رمان بن له‌م خه‌باته هه‌قخوازانه‌یه‌دا تا فه‌ریادی
هاوبه‌شمان به دژی سته‌م‌و بۆ ئازادی، تێكه‌ڵ به یه‌كدی ببێت.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌یان ئیمزا كردوه، بریتین له:
1ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی به‌لووچستانی ئێران
2ـ بزاڤی فیدراڵ دێموكراتی ئازه‌ربایجان
3ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
4ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
5ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز
6ـ رێكخراوی به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن
7ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |