|
06-06-1386
نزیك دوو حه‌وتوو ده‌بێ
كۆماری ئیسلامیی ئێران به بیانووی نیشته‌جێ بوونی ژماره‌یه‌ك دژه‌به‌ری رێژیم له‌سنووری
هه‌رێمی كوردستاندا، هێزیكی زۆری له‌سه‌ر سنووره‌كان مۆڵ داوه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكی
سپای پاسدارانی ئێران‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له گوندنشینه‌كانی سه‌ر سنوور كردووه كه ماڵ‌و
كێڵگه‌كانیان به‌جێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر هێرشی تۆپ‌و كاتیۆشاو
بۆمبارانی هه‌وایی. به‌دوای ئه‌وه‌دا هێرشه‌كانی خۆی له رۆژی 23/8/2007، له
ناوچه‌كانی خنێره لۆڵان، قه‌ندیل، باشماخ‌وچه‌ند شوێنێكی سنووری دیكه به
تۆپباران‌و بومباران ده‌ست پێ‌كردووه‌و له ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی
گونده‌كانی سه‌ر سنوور له رووی ناچاری ماڵ‌و مووچه‌كانیان به‌جێ هێشتووه‌و
زیانێكی زۆۆری ماڵی‌و ته‌نانه‌ت گیانیشیان لێ‌كه‌وتووه.
گوندنشینه‌كانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه له
لایه‌ن دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هێرش‌و قه‌ڵاچۆ ده‌كرێن.
كۆماری ئیسلامی له ساڵی 1992ی زایینیش به تۆپ‌و كاتیۆشا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه
سنووریه‌كانی قه‌ندیل‌و خه‌ڵكێكی زۆر له گوندنشینه‌كانی ئه‌و بناره‌ی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر
كرد. رێژیمی به‌عسی عێراقیش له ده‌ورانی ده‌سه‌لاتداره‌تی خۆی‌دا به هه‌زاران
گوندی كوردستانی وێران كرد‌و به ده‌یان هه‌زار نه‌فه‌ری ئه‌نفال‌و له‌نێو برد.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌و كرده‌وه دژی مرۆڤانه‌یه نیشانی دا كه ئه‌و ته‌نیا
به‌وه قه‌ناعه‌ت ناهێنێ كه به پشتیوانی كردنی تیرۆریسته‌كان ئاسایشی عێراق
بشێوێنێ‌و ده‌ست له كاروباری ئه‌و ولاَته وه‌ر بدا، به‌ڵكوو له لایه‌كی دیكه‌وه
به هێرشی سه‌ربازی‌و توپ‌باران دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌ودیوی
سنووریش رابگه‌یه‌نێ‌و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و باغ‌و كێڵگانه‌ی دوای رووخانی
حكوومه‌تی سه‌ددام حسین به ره‌نجی شانی جووتیارانی ئه‌و ناوچه سنووری‌یانه
ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه، جارێكی دیكه به بڵێسه‌ی ئاوری چه‌كه‌كانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران بسووتێندرێن.
ئێمه وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه ده‌ربڕینی هاوده‌ردی خۆمان له‌گه‌ڵ
گوندنشینه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، داوا له رێَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له
ده‌وڵه‌ت‌و وڵاته دێموكراتیكه‌كان، كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان‌و به‌گشتیی هه‌موو
ئازادیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین، له هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشه بێ‌ده‌نگ نه‌بن‌و به
گوشار خستنه‌سه‌ر رێژیمی ئیسلامی ئێران، ناچاری بكه‌ن هێزه هێرشكه‌رو جینایه‌تكاره‌كانی
بكشێنێته‌وه بۆ ناچه‌كانی خۆیان‌و توپبارانی ئه‌م ناوچانه رابگرێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
پارتی سوسیالیستی كوردستان PSK
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
پارتی یه‌كیه‌تیی كورد له سوریا (یه‌كیه‌تیی)
رێكه‌ڤتنی دێموكراتی كورد له سوریا - وفاق
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموكراتی كورد له سوریا
پارتی دێموكراتی كوردستانی باكور PDK
پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سوریا
پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان PWD
پارتی دێموكراتی كورد له سوریا - الپارتی
پارتی ئازادی كورد له سوریا
پارتی ئازادیی كوردستان PAK
2007-08-26 |