|
سه‌روبنی ئه‌و قسانه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی خه‌ڵك به‌وه‌ی كه ئه‌م دابڕانه ئه‌و نه‌یكردووه
به‌ڵكوو لایه‌نی دیكه پێیان كردووه! جا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك لێی وه‌رناگرن ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ راده‌ی وشیاریی خه‌ڵك.
حیزبی دێموكراتیش نه‌یویستووه كاتی خۆی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌وه خه‌سار
بكا. به‌ڵام بابه‌تێك كه ناوبراو زۆر ناره‌حه‌ت ده‌كا‌و، وه‌كوو پرسیاره‌كانی
دیكه‌ی خه‌ڵك، وه‌ڵامی بۆی نیه، جارێكی دیكه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وڵاتی
سوئید له رۆژی 1/9/2007دا ده‌یهێنیته به‌رباس.
ناوبراو ده‌ڵێ:
"... له جێ‌یه‌كدا كه ده‌ڵێم ئه‌من حازرم هه‌موو توانایه‌كی كه هه‌مه كه‌م‌و
زۆر له ئیختیاری حیزب‌و رێبه‌ری بنێم به‌و شه‌رته به‌رنامه‌ی هه‌بێ بۆ كار‌و
تێكۆشانی حیزبی. له‌وێ‌دا ده‌ڵێم ره‌نگه لێم بپرسن ئه‌دی بۆ تا خۆت بووی به‌رنامه‌ت
نه‌بوو؟ له جوابی ئه‌و پرسیاره ئیحتیمالی‌یه‌دا عه‌رزتان ده‌كه‌م، 3 مانگی دیكه
ده‌بێ به 3 ساڵ كه به‌رنامه‌ی من بۆ ئاڵوگۆڕ له حیزب‌دا كومیته‌ی ناوه‌ندی په‌سه‌ندی
كردوو نه‌ك پێشنیارم كردبێ. به‌ڵام به‌رنامه‌كان ده‌بوو كێ جێبه‌جێ‌یان بكات،
سیاسی نیزامی! سیاسی نیزامی به‌ده‌ست كێ‌وه بوو، به‌ده‌ست وانه‌وه بوو. ئه‌وان
نه‌یانده‌ویست ئاڵوگۆڕێك بكرێ حیزبه‌كه پێش بكه‌وێت چونكی ده‌یانویست بڵێن به
بوونی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ئه‌و حیزبه مردووه." *
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی مه‌لا عه‌وڵا بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌ڵك چوونكه خۆی قانع ناكا، بێ‌گومان
خه‌ڵكیش پێی قانع نیه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ساده‌یه كه:
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له لایه‌ن سكرتێره‌وه پێشنیار ده‌كرێ‌و گۆیا كومیته‌ی
ناوه‌ندیش په‌سندی ده‌كا، چۆنه یه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه به‌رپرسی
كومیسیۆنێكی حیزبه به‌ڕێوه‌ی نابا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه راسته بۆچی سكرتێر‌و
كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌یان سزا نه‌داو كه‌سێكی دیكه‌یان له جێگای
ناوبراو دانه‌ده‌نا تا به‌رنامه‌ی به‌ڕێز سكرتێری حیزب پیاده بكا؟ سه‌ره‌نجام ئه‌وه
چ سكرتێر‌و كومیته ناوه‌ندی‌یه‌كه كه یه‌ك كه‌س به‌رنامه‌كانی پێ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؟
* سایتی "كوردستان‌و كورد"
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا عه‌وڵا ئێمه ده‌ڵێین كه مه‌لا عه‌وڵا له
ته‌واوی ماوه‌ی سكرتێری خۆی ئه‌وه‌نده له ورده‌كاری حیزب‌دا غه‌رق بووه كه
ئه‌گه‌ر زانیبێتی به‌رنامه‌ش چیه، هیچ كاتێكی بۆ ئه‌و كاره به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
ئه‌گه‌ر وا نیه با مه‌لا عه‌وڵا ئێستا ئه‌و به‌رنامه‌ی كه ئیدیعا ده‌كا ئه‌وده‌م
په‌سند كراوه‌و، كه‌س نه‌یدیوه بڵاوكاته‌وه كه هه‌م خه‌ڵك‌و هه‌م سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تی ئه‌وده‌م چاویان پێی بكه‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی باش بووبێ
ده‌كرێ كه‌ڵكی لێ‌وه‌ربگرین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
17/6/1386
2007-09-08 |