|
بێ‌شك به‌شداریی ئێوه
له‌م كۆڕه‌دا له لایه‌كه‌وه به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤدۆستانه‌تانه‌و
رێزگرتنه له خه‌باتی پڕ له شانازیی ئه‌م پۆله تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و
ئاسوده‌بوونی رۆحی نه‌مریانه‌و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جارێكی دیكه رق‌و
بێزاری ده‌ربڕینه له تیرۆر‌و تیرۆریزم.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێی تێكۆشه‌رو ماندویی‌نه‌ناس كاك د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی،
ناسراو به كاك د. سه‌عید بۆ راپه‌ڕاندنی زنجیره‌یه‌ك ئه‌ركی حیزبی‌و سیاسی سه‌فه‌ری
ئوروپای كرد‌و پاش چه‌ند رۆژ له گه‌یشتنی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له
كۆنگره‌ی ئێنتێرناسیۆنال سۆسیالیست به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌فه‌ری وڵاتی ئاڵمانی كرد‌و له شاری
بێرلین به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا كرد‌و وتاری حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانی پێشكه‌ش كرد‌و له باس‌و بابه‌ته‌كانیدا به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی كرد.
پاش ته‌واوبونی كۆنگره به پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ئێواره‌ی رۆژی 26ی
خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 17ی سێپتامبری 1992ی زایینی
به مه‌به‌ستی راگۆڕینه‌وه‌و دیالۆگ له سه‌ر ره‌وشی سیاسیی ئێران له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی به‌شێك له رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له ریستورانی میكۆنوسی
شاری بێرلین له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت له پێكهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌یان، تیرۆریستانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران كه له رێوشوێنی كۆبونه‌وه‌كه ئاگادار بوون، خۆیانیان گه‌یانده
ئه‌وێ‌و ده‌رفه‌تیان لـێ هێنان‌و زۆر بێ به‌زه‌یی‌یانه دایاننه به‌ر ده‌سڕێژی
چه‌كه‌كانیان‌و به‌و كرده‌وه تیرۆریستییه جارێكی دیكه هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه پێك هاتبون له هاوڕێیان كاك د. سه‌عید
سكرتێری گشتیی حیزب‌و، كاك فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و
نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له
وڵاتی ئه‌ڵمان‌و كاك نوری دێهكوردی دۆستی دێرینی حیزب شه‌هیدكران.
به‌مجۆره جینایه‌تێكی دیكه‌یان ده‌رحه‌ق به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
گه‌لی ئازادیخوازی كورد‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری دنیادا
دڵیان بۆ ئازادی‌و دێموكراسی‌و به‌ها ئینسانییه‌كان لـێ ئه‌دا خوڵقاند‌و رێبه‌رانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش كه بڕیارده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بوون،
لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به مێژوی پڕ له شه‌رمه‌زاری‌و ریسوایی خۆیان
زیاد كرد‌و، به ئه‌نجامدانی ئه‌م جینایه‌ته جارێكی دیكه كه‌وتنه‌وه به‌ر رق‌و
بێزاریی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران هێشتا زامی به‌ژانی شه‌هیدكردنی رێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د. عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هاوڕێیانی به ده‌ستی
تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری ویه‌ن ساڕ‌ێژ نه‌كرابوو، هه‌واڵی
دڵته‌زێنی ئه‌م كاره‌ساته سامناكه‌شیان پێ گه‌یشت‌و گه‌لی كوردیان بۆ جارێكی
دیكه ره‌شپۆش كرده‌وه. دیاره رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له مێژو ده‌رس وه‌رناگرێ‌و
نازانێ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له مێژوی پڕ له سه‌روه‌ریی خۆیدا،
ده‌یان كاره‌ساتی له‌و جۆره‌ی تووش بوه‌و له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه‌ی
دوژمنانی گه‌لی كورددا قایم‌و لێبڕاوانه‌تر درێژه به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی كورد ئه‌دا.
مێژوی پڕ له شانازیی حیزبه‌كه‌شمان ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماندوه، كه پاش شه‌هیدكرانی
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و د. قاسملوو، چۆن تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له سه‌نگه‌ری ئاوات‌و ئاره‌زوه‌كانیان سه‌ربه‌رزانه
پارێزگاری‌یان كرد. دوای شه‌هیدكرانی د. سه‌عیدیش رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و كادر‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حیزب به پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان، به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان سه‌لماند كه له‌و كرده‌وه‌یشدا
وه‌ك هه‌مو كرده‌وه‌كانی دیكه‌یان به هه‌ڵه‌دا چوون‌و ناتوانن قامه‌تی به‌رزو به‌هه‌یبه‌تی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بچه‌مێنن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
تێكۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان كاك د. سه‌عید، خاوه‌نی زۆر تایبه‌تمه‌ندی‌و به‌هره‌و
توانایی كه‌م وێنه بوو، هه‌ر ئه‌و توانایی‌یه‌ش بوو كه پاش شه‌هیدبوونی رێبه‌ری
گه‌وره‌مان زۆر زوو نیشانی دا تێكۆشه‌رێكی به‌توانای حیزبی دێموكرات‌و
یادگارێكی به‌وه‌جی د. قاسملوو و، رێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوی گه‌لی كورده. له‌و
ماوه‌یه‌ش به كرده‌وه نیشانی دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌روا
سوارچاكی گۆڕه‌پانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كورده. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو
رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به دانانی ئه‌و پیلانه
تیرۆریستییه شه‌هیدی كرد.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
هه‌رچه‌ند له كۆڕێكی وادا باسكردن له ژیان‌و خه‌باتی رێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو
ناسراوی كورد ده‌رفه‌تێكی زۆرتری ده‌وێ‌و ده‌یان كۆڕ‌و كۆبونه‌وه هه‌ڵده‌گرێ،
به‌ڵام له‌م یاده پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانم به كورتی ئاماژه‌یه‌ك به
ژیان‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی ئه‌م شه‌هیده مه‌زنه بكه‌م.
تێكۆشه‌ری هه‌ڵكه‌وتوی حیزبه‌كه‌مان كاك د. سه‌عید ساڵی 1316ی هه‌تاوی له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد له ئاوایی ته‌ره‌غه‌ی شاری
بۆكان له دایك بوه. هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه باوكی كۆچی دوایی كردوه‌و
له نازی باوكی بێ‌به‌ش بوه. بۆیه پێڕاگه‌یشتن‌و سه‌رپه‌رستی‌كردنی كه‌وتۆته
سه‌رشانی برا گه‌وره‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی، ناسراو به
مامۆستا هه‌ژار، كه‌سایه‌تیی زانا‌و شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان.
خوێندنی سه‌ره‌تایی تا ته‌واوكردنی قۆناخی دیپلۆم له شاره‌كانی بۆكان‌و
مه‌هاباد‌و ته‌ورێز ته‌واوكردوه. پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن چوه دانشسه‌رای
عالیی تاران‌و ساڵی 1338 لیسانسی شیمی وه‌رگرتوه. پاشان بۆ ته‌واوكردنی
خوێندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان‌و له شاره‌كانی مه‌هاباد‌و ورمێ خه‌ریكی
ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایه‌تی بوه. به‌هۆی زانایی‌و لێهاتوویی‌و خۆشه‌ویستی‌و
هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه له لایه‌ن ده‌زگای جاسووسیی رێژیمی پاشایه‌تیی
حه‌مه‌ڕه‌زا شاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له هاوبیرانی بۆ شاره‌كانی ئه‌راك‌و
كه‌ره‌ج دورخراوه‌ته‌وه. ساڵی 1351 بۆ درێژه‌دان به خوێندنی باڵا توانیی له
بورسی وه‌زاره‌تی "علوم" كه‌ڵك وه‌ربگرێ‌و بڕواته وڵاتی فه‌ڕانسه، ساڵی 1352
له رێگه‌ی رێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له‌گه‌ڵ ئامانج‌و
سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاشنا ده‌بێ‌و خه‌باتی
سیاسیی خۆی له‌گه‌ڵ حیزب‌دا ده‌ست پێ ده‌كا. پاش وه‌رگرتنی دوكتوراكه‌ی له
ساڵی 1355دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاران‌و بوه به مامۆستای زانكۆ.
كاك د. سه‌عید وێڕای ئه‌ركی مامۆستایه‌تیی زانكۆ له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌و
مامۆستایانی زانكۆ‌و نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد پێیوه‌ندیی سیاسی‌و ته‌شكیلاتیی
پێك هێناوه‌و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د. قاسملوودا پێوه‌ندییه‌كی
رێكوپێكی دامه‌زراندوه. پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی پڕشكۆی گه‌لانی ئێران كاك د.
سه‌عید وه‌ك تێكۆشه‌رێكی دێموكرات‌و سیمایه‌كی ناسراوی سیاسی له نێو
كورده‌كانی تاران‌دا نه‌قشێكی به‌رچاوی گێڕا. به‌هۆی ئه‌و لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌وه
ساڵی 1358 بوو به راوێژكاری كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌و له‌و كاته‌وه تا
شه‌هیدبوونی به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی‌یه‌وه ئه‌ركی حیزبی به‌ڕێوه برد‌و پله
سیاسی‌و ته‌شكیلاتییه‌كانی حیزبی یه‌ك له دوایی یه‌ك به سه‌ركه‌وتنه‌وه
تێپه‌ڕاند‌و به تایبه‌ت دوای شه‌هیدبوونی رێبه‌ری گه‌وره‌مان كاك د.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ئه‌ركی خۆی به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه به‌ڕێوه‌برد.
كاك د. سه‌عید هه‌روه‌ك باسم كرد خاوه‌نی زۆر تایبه‌تمه‌ندیی به‌رز بوو،
ئینسانێكی مرۆڤدۆست‌و دڵپاك بوو، ئاكارو كردارێكی به‌رزو شایسته‌ی بوو، له
كاری حیزبی‌دا رێبه‌رێكی زانا‌و لێهاتوو به توانا بوو، به‌ڕێوه‌به‌رێكی به
به‌رنامه‌و شێلگیر بوو، له‌گه‌ڵ هه‌مو جۆره دیارده‌یه‌كی ناحه‌زی سیاسی‌و
ته‌شكیلاتی كه له‌تمه به پرنسیپه‌كانی حیزب بگه‌یه‌نێ، به‌ربه‌ره‌كانێی
ده‌كرد، دژی بێ ئوسوڵی‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و هه‌لپه‌ره‌ستی بوو، یارو یاوه‌ری
ئینسانی شۆڕشگێرو به بیروباوه‌ڕ‌و خه‌باتگێڕ بوو، هه‌م له وتارداو هه‌م له
كرداردا سیمایه‌كی دێموكرات‌و كادرێكی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بوو، له زۆربه‌ی ئۆرگانه‌كانی حیزبی‌دا جێ په‌نجه‌ی كاك د. سه‌عید دیار
بوو، له رادیۆ‌و رۆژنامه‌و ته‌شكیلاتدا‌و، سه‌ره‌نجام له پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا، كاك د. سه‌عید نیشانی دا رێبه‌رێكی به توانای
حیزبه‌كه‌مانه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته.
تێكۆشه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م كاره‌ساته هاوڕێ كاك فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. كاك فه‌تاح یه‌كێك
له كادره فه‌عاله‌كانی حیزب بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خه‌باتی
سیاسی له ریزی حیزبه‌كه‌ماندا تا پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندی به
سه‌ركه‌وتنه‌وه پله ته‌شكیلاتییه‌كانی بڕی‌و ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه بردوه. له
دوایین به‌رپرسایه‌تیشی‌دا كه نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو،
به‌وپه‌ڕی لێهاتویی‌یه‌وه خزمه‌تی به ئامانجه‌كانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان
كرد.
شه‌هیدێكی دیكه‌مان كاك هومایون ئه‌رده‌لان نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئاڵمان بوو.
كاك هومایونیش یه‌كێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی حیزبه‌كه‌مان بوو كه به دڵسۆزییه‌وه
خزمه‌تی به ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد كردوه‌و وه‌ك رووناكبیرێكی به بیروباوه‌ڕ
ئه‌ركی سیاسی‌و حیزبیی خۆی به‌ڕێوه بردوه.
قوربانییه‌كی دیكه‌ی كاره‌ساتی میكۆنوس كاك نوری دێهكوردی، تێكۆشه‌ری رێگای
ئازادی‌و دێموكراسی‌و، دۆستی دێرینی حیزبه‌كه‌مان بوو كه به‌شێكی زۆری
ته‌مه‌نی له رێگای خه‌بات بۆ ئه‌و ئامانجانه‌دا ته‌رخان كردبوو و سه‌رئه‌نجام
له‌و رێگه‌یه‌شدا گیانی به‌خت كرد.
به‌ڕێزان!
شه‌هیدبوونی تێكۆشه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی وه‌ك كاك د. سه‌عید‌و
پۆلێك له خه‌باتگێڕانی حیزبه‌كه‌مان بۆ جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد
به‌گشتی‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بنه‌ماڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریان
خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌و له‌بیرنه‌كراوه. ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه به
راده‌یه‌ك دڵته‌زێن بوو كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ژاند، هه‌ربۆیه له لایه‌ن
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی‌و مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه مه‌حكوم كرا‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌و
لێپرسینه‌وه له سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌م روداوه تیرۆریستییه‌و سزادانی
تاوانبارانی ئه‌م جینایه‌ته‌یان له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و داموده‌زگا
ئه‌منییه‌تی‌و قه‌زایی‌یه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد. ئه‌وه‌بوو پۆلیسی ئاڵمانیش خێرا
ده‌ست به‌كاربوو و له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی قاتڵانی جینایه‌تی تیرۆریستیی
میكۆنوس ده‌ستبه‌سه‌ریان بكا‌و پاش زیاتر له 5/3 ساڵ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر
تاوانباران، ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان به‌و ئاكامه گه‌یشت تیرۆریسته‌كان له
لایه‌ن رێبه‌رانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه مه‌ئمووریه‌تی ئه‌م
جینایه‌ته‌یان پێ دراوه، حوكمی دادگای ئاڵمان‌و ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له
رێكه‌وتی 23ی خاكه‌لێوه‌ی 1376 به‌رانبه‌ر 10ی ئاوریلی 1997ی زایینی
راگه‌یه‌ندرا‌و له سه‌رتاسه‌ری دنیادا ده‌نگی دایه‌وه. به‌دوای ئه‌م حوكمه‌ی
ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و ده‌وڵه‌تی ئامریكا‌و یه‌كیه‌تیی
ئوروپا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌دا كه له 29ی ئاوریلی 1997ی
زایینی له لۆگزامبۆرگ پێك هات، ئه‌م تاوانه‌ی رێبه‌رانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێرانیان مه‌حكوم كرد، زۆربه‌ی سه‌فیره‌كانی خۆیان له ئێران بانگ
كرده‌وه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكه‌كانیان له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌ك
ڕاگرت.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش 28 ساڵ تێپه‌ڕبوون له ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیدا
نه‌یتوانیوه هیچ كام له داخوازییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی گه‌لانی ئێران
دابین بكا. بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی خۆی له سه‌ر سیاسه‌تی
سه‌ركوت‌و زه‌برو زه‌نگی به‌رده‌وامه. به تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ركاری
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به ته‌واوی بۆ سه‌ركوتی هه‌مو ده‌نگێكی
دێموكراسیخوازانه‌و هه‌ر هه‌وڵێكی شۆڕشگێڕانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه شه‌پۆلێكی
دیكه‌ی له گرتن‌و زیندانی‌كردن‌و ئیعدامكردن ده‌ست پێكرده‌وه‌و زیندانه‌كانی پڕ
كرده‌وه له ئازادیخوازان‌و رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها رێژیم له بواری ئابوریشه‌وه توشی قه‌یرانێكی به‌هێزبوه‌و گرانی‌و
بێكاری‌و گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م
قه‌یرانه.
له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌هۆی یاساشكێنی‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی رێوشوێنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی پڕۆژه‌ی ناوكی‌و
یارمه‌تی‌كردنی به تیرۆریزمی نێوده‌ڵه‌وتی‌و سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی له
كاروباری وڵاتاندا، به ته‌واوی له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه‌و له لایه‌ن وڵاتانی پێشكه‌وتو‌و مرۆڤدۆسته‌وه باوه‌ڕو
متمانه‌ی خۆی له ده‌ست داوه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
ئێمه له كاتێكدا یادی 15 ساڵه‌ی رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان
كاك د. سه‌عید‌و هاوڕێیانی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له سه‌رتاسه‌ری دنیادا به
تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، خه‌باتێكی توندوتیژ دژی تیرۆریزم‌و
دیكتاتۆری به‌رده‌وامه‌و رۆژانه سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانیی ده‌ستی
تیرۆریزم.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێ ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان
به‌نیازه چه‌ند كه‌س له قاتڵانی جینایه‌تی میكۆنوس له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئازاد
بكا‌و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه
كرده‌وه‌یه‌كی وا جگه له بێ‌حورمه‌تی به ئه‌رزشه ئینسانییه‌كان‌و پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ، هیچ په‌یامێكی دیكه‌ی به‌دواوه نیه، بۆیه ئێمه داواكاری
ئه‌وه‌ین كه ده‌رفه‌تی ئازادكردنی ئه‌و تاوانبارانه نه‌درێ‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش
بدرێ رێبه‌رانی رێژیمی تیرۆر‌و تاوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارده‌رانی
ئه‌و جینایه‌ته‌یش له دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا به سزای خۆیان بگه‌ن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
له راستیدا یادی كاك د. سه‌عید‌و هاوڕێیانی، ته‌نیا یادێك نیه كه له رۆژی
26ی خه‌رماناندا بكرێته‌وه. به‌ڵكو یادی ئه‌وان هه‌میشه له دڵی هه‌مو
كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ردا زیندوه‌و، خه‌بات‌و تێكۆشانی پڕ له ده‌سكه‌وت‌و
سه‌روه‌رییان، ره‌وشتی به‌رزی شۆڕشگێڕییان، رێبازی هه‌میشه زیندویان
سه‌رمه‌شقی خه‌باتمانه‌و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك ده‌بینن خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان‌و رۆڵه ئه‌مه‌گناسه‌كانی گه‌لی
كورد‌و هه‌مو ئۆگرانی ئازادی‌و دێموكراسیش له سه‌رتاسه‌ری دنیادا یادی ئه‌م
رێبه‌ره نه‌مره‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌نه‌وه‌و خه‌بات‌و فیداكارییان به‌رز
ده‌نرخێنن، هه‌ر له‌و كاته‌یشدا رق‌و بێزاریی خۆیان له تیرۆریزم‌و رێبه‌رانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارده‌رانی جینایه‌تی میكۆنوس‌و سه‌دان
كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دیكه ده‌رده‌بڕن‌و مه‌حكومی ده‌كه‌ن.
له 15هه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی ئه‌م رێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتوه‌ی گه‌له‌كه‌مان كاك
د. سه‌عید‌و هاوڕێیانی به‌وه‌ج كاك فه‌تاح عه‌بدولی‌و كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و
كاك نوری دێهكوردی، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ گیانی پاكیان به‌ڵێن‌و په‌یمان نوێ
ده‌كه‌ینه‌وه تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان‌و گه‌یشتنی گه‌لی كورد به مافه
ره‌واكانی درێژه‌ده‌ری خه‌باتی پیرۆزیان بین‌و ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی ئه‌وان
بۆیان به‌جێ هێشتوین، به شانازییه‌وه درێژه پێده‌ری بین‌و ئاڵای
ئامانجه‌كانیان هه‌روا شه‌كاوه راگرین.
سڵاو له گیانی پاكی كاك د.سه‌عید‌و هاوڕێیانی
بڕوخی رێژیمی تیرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لانی ئێران بۆ هێنانه سه‌ركاری ئێرانێكی دێموكرات‌و
فیدراڵ
له كۆتاییدا جارێكی دیكه سوپاسی به‌شداریتان ده‌كه‌م |