|
سه‌ره‌تا نوێنه‌رانی كۆنگره
مانیفێستی كۆنگره‌یان دابه‌ش كرد‌و پاش ناساندنی ئامانجه‌كانی كۆنگره له‌سه‌ر
ئه‌م كرده‌وه بێ وێنه‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات واته
هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رین (لانی‌كه‌م 16 رێكخراو) له حیزب‌و رێكخراوه خاوه‌ن
مێژینه‌كانی دژبه‌ری حكومه‌ت كه خاوه‌نی پشتیوانیی به‌ربڵاوی نێوخۆیی له
نێوخۆی نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان دان‌و، هێندێكیان رێكخراو‌و ته‌شكیلاتی نهێنییان له
نێوخۆی وڵات دا هه‌یه، روونكردنه‌وه‌یان دا‌و وترا كه ده‌بێ ئه‌مه به كرده‌وه‌یه‌كی
گرینگ، ئه‌رێنی‌و ته‌نانه‌ت خاڵی وه‌رچه‌رخان له خه‌بات له دژی كۆماری
ئیسلامی‌دا بێته ئه‌ژمار، هه‌ر چه‌ند كۆنگره له دۆخی ئێستای‌دا هاوپه‌یمانییه‌كه
له رێكخراو‌و هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵات‌و له‌ژێر سته‌می
دوو لایه‌نه‌دا، پێكهاتوو له تورك، عه‌ره‌ب، كورد، به‌لووچ‌و توركمه‌ن‌و لۆڕ‌و هتد،
به‌ڵام له كرده‌وه‌دا ئامانجی كۆنگره هاوپه‌یمانییه‌كی به‌ربڵاو له سه‌رجه‌م
هێزه پێشكه‌وتووه‌كانی ئێرانی‌و دژبه‌ری حكومه‌ته كه هیوا هه‌یه رێكخستنی
هه‌رچی زیاتری ئۆپۆزیسیۆنی له نێوخۆ‌و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه بۆ بردنه‌پێشی
دێموكراسی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، لاناوه‌ندی‌و فێدراڵیزمی لێ‌بكه‌وێته‌وه.
دواتر وێنه‌یه‌ك له پێشێلكردنی له‌راده‌به‌ده‌ری مافه‌كانی مرۆڤـ له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامییه‌وه دژی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی وڵات به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی
نیشته‌جێ‌بوونی نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كان‌و هه‌روه‌ها له‌ژێرپێنانی مافه‌كانی
ژنان‌و كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان پیشان درا‌و هه‌روه‌ها لیستێك له ئێعدامه‌كانی
چه‌ند حه‌وتووی رابردوو له ئه‌هواز، كوردستان، به‌لووچستان‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی
ئێران هێنرایه ئاراوه‌و پرسیاركرا كه بۆ ئه‌م هه‌واڵانه بڵاوناكرێنه‌وه؟ یان ئه‌م
بێ سه‌رنجییه‌ی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان له ئه‌مریكا له نائاگادارییه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ یان هۆگه‌لی دیكه‌ی هه‌ن؟
پاشان سیاسه‌تی نوێی كۆماری ئیسلامی كه پاش كه‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی دروشمه مه‌زهه‌بییه‌كان
بۆ راكێشانی خه‌ڵك (به تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی‌نژاد به
پشتیوانیی سپا‌و به‌سیج) ئێستا وا دێته به‌رچاو كه هێنانه ئارای دروشمگه‌لی
راست ئاژۆیانه‌و به ته‌واوی كۆنه‌په‌رستانه‌و دواكه‌وتووانه‌ی پان ئێرانیستی‌و
ئولتراناسیۆنالیستی به شێوه‌ی به‌رنامه بۆ دارێژڕاو‌و ته‌نانه‌ت ئیستراتێژیك له
ده‌ستوری كاری رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ـ ته‌نانه‌ت رێبه‌ری مه‌زهه‌بی‌دا
دانراوه، روون كرایه‌وه‌و وترا كه ئاكامه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر ئێستا له
تواندنه‌وه‌ی ئیتنیكی‌و ئاسمیله‌كردنی زۆره‌ملێ‌و هه‌رچی زیاتری نه‌ته‌وه غه‌یره
فارسه‌كان دا به روونی دیاره.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته روونه‌كانی كۆنگره بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی
بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ژێر هه‌ر ناو‌و دروشمێك دا، خه‌رجكردنی ده‌یان میلیارد دۆلار بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته له كاتێك دا له ناوچه‌كانی وه‌ك به‌لووچستان، خوزستان (ئه‌هواز)و
كوردستان كه نه‌خوێنه‌واری‌و هه‌ژاری‌و بێ‌ده‌ره‌تانی له‌و په‌ڕی خۆی‌ه‌دایه‌و
به بوونی بێكاریی زیاتر له په‌نجا ده‌رسه‌د له هێندێ له ناوچه‌كان دا شتێكی
پێویست نیه، باس كران‌و سیاسه‌ته‌كانی رێژیم مه‌حكوم كران.
هه‌روه‌ها داوا له راگه‌یه‌نه‌كان كرا بۆ ئاگابوونی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌بێ
راستییه‌كانی ئێستای ئێران واته فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، ئیتنیكی، زمانی‌و مه‌زهه‌بی
له ئێران دا له‌به‌رچاو بگیرێن‌و نه ئه‌وه‌ی كه ناگایانه یان له ژێر
شوێندانانی لابییه‌كان‌و هه‌وڵه‌كانی ژماره‌یه‌ك ئولترا ناسیونالیستی ئێرانی بۆ
نیشان دانی ئێران وه‌ك وڵاتێكی یه‌كده‌ست‌و "همگرا"و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی كه هیچ
چه‌شنه نزیكییه‌كی له‌گه‌ڵ راستی‌دا نیه له هه‌واڵه‌كان دا دووپات بكه‌نه‌وه،
تا پێش له به‌لاڕێداچوونی بیروڕای گشتی بگیرێ.
له كۆتایی‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕایی كرا كه له داهاتودا بۆ پێش‌گرتن له هه‌وڵی
ژماره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌خوزا‌و پان ئیرانیسته ئێرانییه‌كان‌و هێندێ رێكخراوی سه‌ڵته‌نه‌ت
خواز بۆ ژێره‌وژوور نیشاندان‌و جیایی‌خواز ناساندنی خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كانی
غه‌یره فارس‌و له‌ژێر ستی‌ه‌می دوو لایه‌نه له رێڕه‌وی دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، هه‌وڵ بدرێ بۆ روونبوونه‌وه‌ی راستی‌و دروستیی ئه‌م مه‌وردانه
به پێوه‌ندی‌گرتن به نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ پێش
به‌م كاره بگیرێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ ـ یه‌كه‌ی
كیشوه‌ری (فێدراسیۆنی ئه‌مریكا)
واشینگتۆن ـ پێنجشه‌ممه، 27ی سێپتا‌مبر |