|
ته‌رمی خوالێخۆشبوو رۆژی شه‌ممه،
13/10/2007، به به‌شداریی ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاری دیاربه‌كر به خاك
سپێردرا.
محه‌ممه‌د ئوزوون ئه‌ندامێكی، چالاكی Pen (پێن)ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌كیه‌تیی
نووسه‌رانی سوئێد بوو. ساڵی 2001 خه‌لاَتی ئه‌ده‌بیی له‌و ولاَته وه‌رگرت‌و،
ساڵی 2005 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌لاَتی
پێ‌به‌خشرا.
محه‌ممه‌د ئوزوون، نووسه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبه كه زۆربه‌یانی به زمانی
كوردی نووسیوه‌و، نووسینه‌كانی به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین‌و به‌هێزترین
كتێبه‌كانی رومانی كوردی‌و ده‌قه ئه‌ده‌بی‌یه‌كان له زمانی كوردیی كورمانجی
ژووروو ده‌ناسرێن.
بێ‌گومان له‌ده‌ست چوونی نووسه‌رێكی به‌توانای ئه‌وتۆ خه‌سارێكی گه‌وره بۆ
زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی بوو.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م‌و
په‌ژاره‌ی خۆی به‌م بۆنه‌وه، سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه،
نووسه‌رانی كورد‌و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
22/7/1386
14/10/2007 |