|
ڕۆژانه‌ی دوایی‌دا ئه‌گه‌ری
ئه‌و هێرشه رواڵه‌تێكی جیددی‌تری به خۆوه گرتووه‌و بۆته هۆی نیگه‌رانیی هه‌موو
كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
توركیه هۆی ئه‌و هێرشه بۆ
جموجۆڵی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له چیاكانی سنووری توركیه‌و
كوردستانی عێراق ده‌گێڕێته‌وه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستی‌یه كه له
ماوه‌ی سالاَنی ڕابردوودا توركیه چه‌ندین جار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێرشی كردۆته
سه‌ر خاكی كوردستان‌و هه‌موو جارێ له له‌شكركێشی‌یه‌كه‌ی‌دا له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو
بووه‌و به هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشتووه‌و، ئێستا باس له تیكرار كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه
شكست خواردووانه ده‌كاته‌وه، ئه‌م بیانوو گرتنانه‌ی توركیه گومانێك نایه‌ڵێته‌وه
كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و هێرشه تێكدانی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه
كه ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام له عێراقدایه. ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌لاَتداره‌كانی ناوچه
كه كوردستانیان به سه‌ردا دابه‌ش كراوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان
له هاوسنووری خۆیاندا بۆ ته‌حه‌ممول ناكرێ‌و به دوای پیلاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی گه‌لی كورد له‌ناو به‌رن، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌وڵه‌تی سوریه به
شێوه‌ی ڕه‌سمی‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به شێوه‌ی ناڕه‌سمی ئه‌و هێرشه‌یان
په‌سند كردووه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانی به ده‌سكه‌وتی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو گه‌لی كورد له هه‌ر كوێ‌یه‌ك
هه‌ن‌و یه‌ك له‌وان كوردی ئێران زانیوه‌و ده‌زانێ‌و هێرشی له‌شكری توركیه‌و هه‌ر
چه‌شنه پیلانگێڕی‌یه‌كی نه‌یارانی گه‌لی كورد به مه‌به‌ستی زه‌ره‌ر پێگه‌یاندن
به‌و ده‌سكه‌وته مه‌حكووم ده‌كا.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له‌شكركێشی‌و زه‌برو زه‌نگ ناتوانێ گه‌لی كورد به
چۆكدا بێنێ‌و ئه‌وان له داخوازه ڕه‌واكانیان پاشگه‌ز بكاته‌وه، ئه‌زموونی سه‌د
ساڵی ڕابوردووش ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌سه‌لمێنێ. بۆیه باشتر وایه كه بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌و گرفتانه ده‌سه‌لاَتداره‌كان ڕێگای دیالۆگ‌و وتووێژی دۆستانه بگرنه به‌ر
كه ئاكامی زۆر باشتری به دواوه ده‌بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
2007-10-23
1/8/1386 |