|
رێكه‌وتی چواری ئاڤریلی
2005،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌یئه‌تێك له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
به سه‌رپه‌رستیی به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتیری گشتیی حیزب و هه‌یئه‌تێك
له حیزبی سه‌وزه‌كانی فه‌رانسه به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌رێز"ویرله‌نگ" سكرتێری
گشتی حیزبی ناوبراو پێك هات. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دیدوبۆچوونی هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت
به راڤه‌ی ره‌وشتیی ناوچه‌كه زۆر لێك نزیك بوون. له‌و دیداره دا هه‌یئه‌تی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م حیزبه له
دوایین كۆنگره‌ی خۆی‌دا، دروشمه‌گه‌ی خۆی گۆڕیوه‌و له‌مه‌و دا بۆ سه‌قامگیركردنی
سیستمێكی دیموكراتیك فیدراڵ له ئێران دا خه‌بات ده‌كا، سیستمێك كه مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی
گه‌لی كورد له ئێران دا ده‌سته به‌ر بكات.
ئێستا كه نزیكه‌ی مانگێكی ماوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژی دووباره سه‌باره‌ت
به په‌یمانی په‌ره‌نه‌دان به چه‌كی ناوكی، هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت پێ له سه‌ر
پێویستی ئاشكرا كردنی ره‌وشی چه‌كی ناوكی له ئێران دا ده‌گرنه‌وه‌و له‌م
پێوه‌ندی‌یه‌دا، رۆڵی دیپلۆماسی ئورووپا بۆ فشار هێنانی پێویست بۆ سه‌ر رێژیمی
ئێران به گرنگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی سه‌وزه‌كانی فه‌رانسه به بۆنه‌ی
سه‌فه‌ری خاته‌می سه‌ركۆماری ئێران بۆ فه‌رانسه، به پێویستی، ده‌زانن كه
رابگه‌یه‌نن كه رێژیمی ئێران وه‌ك رابردوو، درێژه ده‌دا به پێشێلكردنی توند‌و
ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ و دۆخه‌كه له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا رۆژ له دوای رۆژ خراپتر
ده‌بێت.بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به ئیعدام له به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك دا، ئیعدامی لاوانی كه‌م ته‌مه‌ن،سه‌ركوتی خوێندكاران، رۆژنامه‌ڤانان و به‌رێوه‌بردنی
سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی جۆراوجۆر دژی نه‌ته‌وه‌كانی‌كورد، به‌لووچ، توركمه‌ن و عه‌ره‌ب
و كه‌مایه‌تی‌یه مه‌زهه‌بی‌یه‌كان و پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان.
شیاوی باسه له درێژه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌ركۆماریی ئاغای خاته‌می دا، چاك سازی‌یه‌كی
ئه‌وتۆ له بواری سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ دا نه‌هاتۆته ئاراوه.
به‌سه‌ره‌نجدان به‌و بارودۆخه، پێویسته كه هه‌م فه‌رانسه و هه‌م یه‌كیه‌تیی
ئورووپا به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه پشتیوانی له ئۆپۆزیسێونی دێموكراتی ئێران
بكه‌ن وپێ له سه‌ر پیاده‌كردن بڕیارنامه‌ی رێكه‌وتی 22ی سپتامبری2004ی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و بڕیارنامه‌ی رێكه‌وتی 13ی ژانویه‌ی 2005ی
پارلمانی ئورووپا دابگرن.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران
حیزبی سه‌وزه‌كانی فه‌رانسه
پاریس5/4/2005 |