|
حیزب له ئاڵمان له‌گه‌ڵ
دۆستێكی ئه‌و حیزبه به ناوی "حسین ده‌كردی"، دانیشتووی ئاڵمان، له رێستورانی
میكۆنووس له شاری بێرلین به ده‌ستووری به‌رپرسانی هه‌ره به‌رزی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌و به‌پێی پیلانێكی له‌پێشدا داڕێژراو تیرۆركران.
دادگایه‌ك كه بۆ لێكۆڵینه‌وه
له تاوانی بكوژه‌كان له بێرلین پێكهات له 10ی ئاوریلی 1997 یه‌كێك له بكوژه‌كان
به‌ناوی كازم دارابی ئێرانیی به زیندانی هه‌تاهه‌تایه حوكم دا. به‌ڵام ئێستا
دادگا خه‌ریكه ئه‌و تێرۆریسته كه له تێرۆری 4 تێكۆشه‌ری سیاسی‌دا ده‌ستی
بووه، ئازاد بكا.
به‌هانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان بۆ ئه‌و ئازادكردنه ئه‌وه‌یه كه به‌پێی
قانوونی ئه‌و وڵاته ئه‌و بیانییانه‌ی كه له زیندانه‌كانی ئاڵمان‌دا حه‌بس
كراون به مه‌رجێك كه 2 له 3ی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ته‌واو بووبێ، ده‌كرێ ته‌حویلی
وڵاته‌كانی خۆیان بدرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باقیی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌یان له
زیندانه‌كانی وڵاتی خۆیاندا تێپه‌ڕ بكه‌ن.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كازم دارابی‌و باقی تاوانبارانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه،
هه‌روه‌ك باقی كه‌سانی له‌م چه‌شنه كه به ده‌ستووری رێژیمی كۆماری ئیسلامیی
ئێران له ده‌ره‌وه یان له ناوخۆی ئێران‌دا ئه‌و تاوانانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له
لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه نه‌ك هه‌ر به تاوانبار ناناسرێنو زیندانی ناكرێن به‌ڵكوو
وه‌كوو كه‌سانێك حیسابیان بۆ ده‌كرێ كه ئه‌ركێكی دیاریكراویان به‌ڕێوه‌بردووه‌و،
به‌م بۆنه‌وه ته‌شویق دهكرێنو پله‌ی به‌رزی به‌رپرسایه‌تییان پێدهسپێردرێ.
ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه:
هه‌رچه‌ند ئازادكردنی دارابی وه‌ك مۆره‌یه‌كی بچووكی تیرۆریزمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران شتێك له گرنگی ئاكامی دادگای میكۆنووس سه‌باره‌ت به تیرۆریست
بوونی ئه‌و رێژیمه كه‌م ناكاته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا پێمان وایه ئه‌و كاره‌ی
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و ده‌زگای قه‌زاییه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌ی ئیددیعاكانیان له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌بات دژی تیرۆریزم دایه.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین كه نه‌كا ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌تی ئاڵمان ئاكامی
ته‌ون‌و به‌ستی نهێنی له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ، كه ئه‌وه ده‌بێته
بێحورمهتی كردن به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كوژراوانهو هه‌روه‌ها هه‌موو
ئازادیخوازانی ئێران كه دژی سیاسه‌تی تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامین‌و، له ده‌ست
سه‌ركوت‌و تیرۆری ئه‌و رێژیمه وه‌زاڵه هاتوون.
بۆیه داوامان ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته له
ئازادكردنی پێشوه‌ختی ئه‌م قاتڵه خۆ بپارێزن‌و، به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی بده‌ن
به به‌رگری له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و
پشتگیریی هه‌موو ئازادیخوازانی دژی تیرۆر له‌م وڵاته‌دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
6/8/1386
28/10/2007 |