|
12-08-1386
مه‌نسوور ئۆسانلوو، سه‌رۆكی
شاندی به‌ڕێوه‌به‌ریی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی ئوتوبووس لێخوڕینی
تاران‌و ده‌وروبه‌ری‌و ئیبراهیم مه‌ده‌دی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌م سه‌ندیكایه، به‌هۆی
چالاكییه‌كانی خۆیان بۆ داكۆكی له مافه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی واحد، به
ریز به 5و 2 ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌م حوكمه به شێوه‌ی زاره‌كی له
به‌ندیخانه‌دا به ناوبراوان راگه‌یه‌ندراوه.
مه‌حموود ساڵحی، چالاكی كرێكاریی سه‌قز، به تاوانی به‌شداری له جه‌ژنی رۆژی
یه‌كه‌می مانگی مه‌ی‌دا، رۆژی جیهانیی كرێكار، زیاتر له 6 مانگه سه‌ره‌ڕای
نه‌خۆشیی توند، هه‌روا له به‌ندیخانه‌دایه. یه‌كێكی دیكه له چالاكانی
كرێكاری له شاری سنه، به مه‌به‌ستی كوشتن په‌لامار دراوه. نوێنه‌ری
كرێكارانی حه‌وت ته‌په له رۆژی رووناك دا رفێنراوه. ده‌یان كه‌س له چالاكانی
بزاڤی ژنان له‌ژێر به‌دواداچوونی هه‌میشه‌یی ده‌زگای سه‌ركوتی حكومه‌تی دان.
ژماره‌یه‌كیان به تۆمه‌تگه‌لێكی بێ‌بنه‌ما دادگایی‌و به چه‌ندین ساڵ زیندان مه‌حكووم
كراون. بڕیاری دادگایی‌كردنی 7 كه‌س له‌وانه به تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا
بۆ گۆڕینی یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كان‌و به‌شداری له خۆپیشاندانی به‌رانبه‌ر
دادگوسته‌ریی تاران، ده‌ركراوه. خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر پاش چه‌ندین
مانگ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و ئه‌زییه‌ت له به‌ندیخانه‌دا، بێ خستنه‌ڕووی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، به 2 تا 3 ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. سه‌دان خوێندكاری
دیكه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تییه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی بێ‌به‌شكردن له خوێندن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و به‌ندكردنیان لێ‌كراوه.
دامه‌زراوه خاوه‌ن بڕواكانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی داخراون‌و
ته‌واوی كافه‌ی كتێبه‌كانی تاران بێ خستنه‌ڕووی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ڕشه‌ی
چۆڵكردن‌و پلۆمپ كردنیان لێ‌كراوه. یه‌عقووب یادعه‌لی، چیرۆكنووس به تاوانی
نووسینی چیرۆكێك به ساڵێك زیندان مه‌حكووم كراوه.
دوو كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سنه ئێعدام كران.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی حوكمه‌كانی ئێعدام له‌مه‌ڕ تۆمه‌تبارانی بۆمب دانانه‌كانی
ساڵی رابردووی ئه‌هواز هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ده‌یان كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات دا له‌ژێر ناوی "اراژل و اوباش"دا له سێداره‌دراون.
به‌ردباران كردن، بڕینی ده‌ست‌و حوكمه نامرۆڤییه‌كانی دیكه، له مانگه‌كانی
رابردوودا ئاشكراتر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی روخساری سه‌ركوتكه‌رانه‌و دژه مرۆڤانیی خۆی هه‌نووكه
به روونی‌و توندییه‌كی زیاتره‌وه ده‌رخستووه.
ئێمه ده‌ركردنی حوكمگه‌لی قورس دژی مه‌نسوور ئۆسانلوو، ئیبراهیم مه‌ده‌دی‌و
چالاكانی دیكه‌ی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكووم ده‌كه‌ین. خوازیاری كۆتایی‌هێنان
به كه‌ش‌و هه‌وای ئێعدام، تێرۆر‌و تۆقاندن، ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و ئه‌شكه‌نجه له
كۆمه‌ڵگاداین.
ئێمه بانگ له حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان، ئۆرگان‌و دامه‌زراوه دێموكراتیكه‌كان‌و
هێزه ئازادیخواز‌و پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین تا به
رێكخستنی خۆڕاگری دژی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوت بۆ تێكشكانی هێرشی دڕندانه‌ی
حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و سڕینه‌وه‌و
له‌ژێرپێنانی مافه‌كانی كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، ژنان، خوێندكاران، نووسه‌ران،
رووناكبیران‌و خه‌باتگێڕانی بزاڤه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئێران ریزه‌كانی خۆیان
چڕتربكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ زۆرینه
كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386
30 ئوكتۆبری 2007 |