|
13-08-1386
دوای ئه‌وه‌ی حیزبی
كومۆنیستی فه‌رانسه له سه‌ر داوای جه‌ماعه‌تی مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار به‌ناوی
حیزبی دێموكراته‌وه، په‌یامی دۆستانه بۆ كۆنگره‌كه‌یان ـ كه قه‌راره له
داهاتوودا پێك بێ ـ ده‌نێرن، له پێوه‌ندی‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب بۆیان ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌هه‌ڵه‌یاندا بردوون، بۆیه نامه‌یه‌ك
بۆ نوێنه‌ری ئه‌و جه‌ماعه‌ته ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌یان راست كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕدراوی نامه‌كه‌یه كه به فه‌ڕانسه‌وی نووسراوه:
رۆژ باش!
هه‌ر ئێستا تێگه‌یشتم كه رێكخراوه‌كه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران كه ئێمه پێوه‌ندیی دێرینه‌و برایانه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، یه‌ك
نیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌ر له‌و نیشانانه، له‌و ناوه‌و له‌و عینوانه كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن كه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گرێ، ئێمه‌ی
به‌هه‌ڵه‌دا برد. ئاشكرایه كه مه‌به‌ستی ئێوه‌ش كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و نیشانانه
بووه‌و، ئه‌وه‌ش كارێكی ناپه‌سنده.
حیزبی كومۆنیستی فه‌ڕانسه هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ی ئێوه‌دا
نیه، بۆیه داواتان لێ‌ده‌كه‌ین له‌و په‌یامه كه‌ڵك وه‌رمه‌گرن.
من له‌و كاره‌ی كه هاتۆته پێش‌و به‌رپرسایه‌تی‌یه‌كه‌شی ته‌نیا له سه‌ر شانی
ئێوه‌یه، داخ‌و بێزاریی خۆم به توندی ده‌رده‌بڕم چونكه زۆر روونه ئێوه به
زانیاریی پێشوو له پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
(P.D.K.I) ئه‌و كاره‌تان كردوه.
ژاك فات
ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و به‌رپرسی
پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی كومۆنیستی فه‌ڕانسه
19/10/2007
|