|
كرایه‌وه‌و له لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كوماری ئیسلامییه‌وه به گه‌رمی پیشوازیی لێكرا.
هه‌رچه‌ند به رواڵه‌ت كازمی دارابی هه‌ر به پێی ئه‌و یاسایه ئازاد كراوه كه
پێی گیرابوو به‌ڵام كرده‌وه‌ی تێرۆریستیی ناسراو به میكۆنووس ئه‌وه‌نده دزێوه‌و
ده‌وری دارابی له‌و پیلانه تێرۆریستیه‌دا ئه‌وه‌نده ئاشكرا بوو كه وێ نه‌ده‌چوو
ئاوانسی یاسایی یانی پاش تێپه‌ڕكردنی دوو له‌سه‌ر سێی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی
ته‌سلیمی وڵاتی خۆی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سی یه‌كی باقیی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی
له ئێران تێپه‌ڕ بكا، ناوبراو بگرێته‌وه.
دیاره حوكمی دادگای ناسراو به میكۆنووس جیا له ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و كرده‌وه
تێرۆریستییه، رێبه‌رانی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامیشی وه‌ك بڕیارده‌ری ئه‌م
تێرۆر‌و مه‌حكووم‌و به بیروڕای گشتی ناساندبوو، بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كازمی
دارابی بۆ باوه‌شی رێبه‌رانی تێرۆریست په‌روه‌ر‌و خولقێنه‌ری تێرۆره میكۆنووس
نه‌ك نابێته هۆی ئه‌وه كه دارابی باقیی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی له ئێران دا
تێپه‌ڕ بكا، به‌ڵكو هه‌ر وه‌ك دیترا له لایه‌ن رێژیمه‌وه به‌گه‌رمی پێشووازیی
لێكرا‌و ئاڵقه‌ی گوڵی به مل دا كرا. بی گومان پله‌ی به‌رز‌و ئیمكانات‌و
ئیمتیازاتی تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ.
ناسروشتی دێته به‌رچاو كه رۆژئاوایی‌یه‌كان له لایه‌ك بانگه‌شه‌ی دژی
تێرۆریزم ده‌ده‌ن‌و له كه‌لێن‌و قوژبنی ئه‌م جیهانه‌دا شوێن پێی تێرۆریستان هه‌ڵده‌گرن‌و
له لایه‌كی دیكه‌وه تێرۆریستێكی ناسراو‌و مه‌حكووم كراوی ناسراوترین رێژیمی
داڵده‌ی تێرۆریزم كه له به‌رده‌ستی خۆیان دایه ئازاد ده‌كه‌ن، ئه‌و ناته‌باییه
چۆن پاساو ده‌دری روون نیه؟!
سرنجڕاكێش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه كه رۆژی ئازادكردنی كازمی دارابی راست
رۆژی جیهانیی مافی مروڤـ دیاری كرابوو كه ئه‌گه‌ر بی لێكدانه‌وه‌و به هه‌ڵكه‌وتیش
بووبێ جۆرێك گاڵته‌كردن به مافی مروڤـ‌و رۆژی جیهانیی مافی مروڤه.
ڕۆژێك كه له‌ودا دونیا رێز له مافه ئینسانییه‌كان ده‌گری‌و له زۆربه‌ی وڵاتان
رێوڕه‌سمی تایبه‌تیی بۆ به‌ڕێوه ده‌چێ‌و گرینگی‌و بایه‌خی به‌رچاوی پی ده‌درێ.
ئاشكرایه ئازاد كردنی كازمی دارابی نه له گرینگی‌و مێژویی بوونی حوكمی
دادگای برڵین‌و بوێری‌و سه‌ربه‌خۆیی قازییه‌كانی ئه‌م دادگایه كه‌م ده‌كاته‌وه‌و
نه ریسوایی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و بڕیارده‌رانی تێرۆری میكۆنووس
كه‌م ره‌نگ ده‌كاته‌وه، چوونكه حوكمی ئه‌و دادگایه مۆری ریسوایی تێرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی بۆ هه‌تاهه‌تایه به ته‌وێڵی ئه‌م رێژیمه‌وه ناوه‌و به ئازادكردنی
به‌ڕێوه‌به‌رانی له روخساری دزێوی رێژیمی تێرۆریست‌و تێرۆریست په‌روه‌ری
كۆماری ئیسلامیی ئێران ناسڕێته‌وه.
گه‌یشتنه‌وه‌ی كازمی دارای تێرۆریست بۆ تاران‌و شێوه‌ی پێشوازی كردنی كۆماری
ئیسلامی له‌و تێرۆریسته، جارێكی دیكه تێرۆریست بوونی ئه‌و رێژیمه‌و رێزگرتنی
له تێرۆریستانی ده‌ست په‌روه‌رده‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و راستییه بۆ
بیروڕای گشتیی جیهان ده‌رده‌خا كه باوه‌شی ئه‌و رێژیمه بۆ ناسراوترین
تێرۆریسته‌كانیش ئاوه‌ڵه‌یه.
كازمی دارابی نه ته‌نیا ناچار به تێپه‌ڕكردنی سی یه‌كی باقیی زیندانییه‌كه‌ی
له ئێران دا ناكرێ، به‌ڵكو زیانی 15 ساڵ زیندانییه‌كه‌ی له ئاڵمانیشی بۆ قه‌ره‌بوو
ده‌كرێته‌وه‌و پله‌و پایه‌ی تازه‌و مه‌وقعیه‌تی نوێی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ،
دو‌ریش نیه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و سی یه‌كه‌ی زیندانییه‌كه‌ی دا وه‌ك نوێنه‌ری
رێژیمی كۆماری ئیسلامی له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانی رێژیم له‌گه‌ڵ وڵاتانی
رۆژئاوایی‌و یه‌ك له‌وان ئاڵمان بۆ گاڵته‌كردن به خه‌باتی دژی تێرۆریزمی
رۆژئاوایی‌یه‌كان به‌شدار بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای سوپاسی دووباره‌ی بۆ قازییه‌كانی
دادگای برڵین‌و هه‌وڵی وه‌كیله‌كان، ئازادكردنی كازمی دارابی به هه‌نگاوێكی
دڵخوشكه‌ر بۆ تێرۆریستان‌و داڵده‌ده‌رانی تێرۆریزم ده‌زانێ‌و پێ‌ناخوش بوونی خۆی
له‌م باره‌وه ده‌رده‌بڕی، چوونكه هه‌نگاوی له‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ خه‌باتی دژی
تێرۆریزم له ناته‌بایی دایه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
20/ 9/ 1386ی هه‌تاوی
11/12/2007 |