|
26-09-1386
كۆماری ئیسلامی له ساڵیادی
"16ی سه‌رماوه‌ز"دا هێرشی به‌رنامه بۆداڕێژراوی كرده سه‌ر زانكۆكان له تاران‌و
ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی دیكه‌و ده‌یان كه‌س له خوێندكاره‌كانی گرت. بانگكردن،
هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكاران به مه‌به‌ستی ترساندن‌و پێش‌گرتن
له پێكهێنانی كۆبوونه‌وه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له زانكۆكانی وڵات‌دا، به‌ر له
16ی سه‌رماوه‌ز به گرتنی خوێندكارانی چه‌پ ده‌ستی پێ‌كرد‌و له رۆژانی 16و
18ی سه‌رماوه‌زدا ئه‌م هێرشه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی.
سه‌ره‌ڕای گرتنی به‌ربڵاو‌و توندكردنی كه‌ش‌وهه‌وای ئه‌منیه‌تی له زانكۆكاندا،
خوێندكاره‌كان نه‌ك نه‌ترسان، به‌ڵكوو له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ره‌ڕۆیی‌دا راوه‌ستان.
ئۆرگانه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم بۆ پێكنه‌هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی چه‌پ‌و
دێموكرات له رۆژی 13ی سه‌رماوه‌ز‌و كۆبوونه‌وه له رۆژی 18ی سه‌رماوه‌زدا له
هیچ پیلانێك خۆیان نه‌بوارد، به‌ڵام خوێندكاره‌كان به بوێری‌و خۆڕاگری نه‌خشه‌ی
ئه‌وانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له رۆژی 18ی سه‌رماوه‌زدا خوێندكاران، سه‌ره‌ڕای مه‌یلی فیكری‌و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی
جیاواز، به به‌شداریی به‌رچاو له خۆپیشانداندا، هاوپێوه‌ندیی خۆیان بۆ خه‌بات
دژی دژبه‌رانی ئازادی نیشان دا. خوێندكاران له‌م دوو رۆژه‌دا كۆبوونه‌وه تا ده‌نگی
"زانكۆ پادگان نیه" به‌رز بكه‌نه‌وه. ئه‌وان رایانگه‌یاند كه له به‌رانبه‌ر
هێرشی دژبه‌رانی ئازادی‌دا راده‌وه‌ستن تا ئه‌م "مه‌ته‌رێزی ئازادی"یه نه‌گیرێ.
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیم له رۆژی خوێندكاردا هێرشیان بۆ سه‌ر خوێندكارانی
چه‌پ كه ده‌یانویست له به‌رانبه‌ر كۆلیژی فه‌ننیی زانكۆی تاران‌دا كۆببنه‌وه،
برد‌و نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌وانیان گرت. ئه‌م خوێندكارانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی
دیكه له به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌دا له ژێر گوشاردان‌و له مافی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌و پارێزه‌ره‌كانیان بێ‌به‌شن.
به پێی هێندێ له راپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ ژماره‌یه‌ك له
خوێندكارانی چه‌پ‌و چالاكانی بزاڤی خوێندكاری كه له سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا له زانكۆكان ده‌ركراون، تیمی لێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌تیی دیاری
كردووه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خوێندكاره گیراوه‌كان له كه‌سانی دیكه جیا بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی كه‌یهان هه‌نووكه بۆ ژماره‌یه‌ك له گیراوه‌كان خه‌ریكی په‌روه‌نده
سازكردنه. كه‌یهان چواركه‌س له خوێندكارانی كوردی كه له رۆژی 18ی سه‌رماوه‌زدا
له تریبوونی خۆپیشاندانه‌وه بۆ خوێندكاران دوان‌و داكۆكییان له داخوازییه‌كانی
گه‌لی كورد له ئێران‌دا كرد، به جیایی‌خواز‌و سه‌ر به بێگانه ناو بردووه‌و
بواری بۆ سه‌ركوتی توندیان ره‌خساندووه. ئه‌م چوار كه‌سه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی
دیكه‌دا هه‌روا له‌به‌ند دان.
بزاڤی خوێندكاری رۆژانێكی تاڵ‌و دژوار تێپه‌ڕ ده‌كا. كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی
دوو ساڵی رابردوودا سیستماتیكتر له رابردوو پیلانی دژی بزاڤی خوێندكاری‌و
زانكۆكانی وڵات گێڕاوه. بانگكردن‌و گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌و دادگایی‌كردنی
خوێندكاران، بێ‌به‌شكردنی هه‌میشه‌یی‌و كاتیی ئه‌وان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه
ئیسلامییه‌كان، داخستنی بڵاوكراوه خوێندكارییه‌كان، دامه‌زرانی رێكخراوه‌كانی
سه‌ر به ئۆرگانه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم له زانكۆكانی وڵات‌دا، ده‌ركردنی
مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ‌و ناسراو، له‌و كرده‌وانه‌ن. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی داوه
كه‌ش‌و هه‌وای پادگانی‌و ئه‌منییه‌تی له زانكۆكانی وڵات‌دا زاڵ بكا. به‌ڕێوه‌چوونی
رێوڕه‌سمی 16ی سه‌رماوه‌ز له تاران‌و شارستانه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا، نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه كه "زانكۆ زیندووه"و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی نیزامی ـ ئه‌منییه‌تیی
كۆماری ئیسلامیش سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان ناتوانێ ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران كپ بكا. خوێندكاران هه‌روا بۆ داكۆكی له ئازادی،
دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی پشت ئه‌ستوورن‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا له به‌رانبه‌ر هاتنه‌پێشی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستیدا
راوه‌ستاون.
كۆبوونه‌وه‌ی 18ی سه‌رماوه‌ز به ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشان دا كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ
سه‌ركوت‌و دووبه‌ره‌كی‌نانه‌وه، شوێنه‌وارێكی جیددی له‌سه‌ر ریزه یه‌كگرتووه‌كانی
خوێندكاران دانانێ‌و خوێندكاران هه‌روا به دروشمی "یه‌كگرتوویی، خه‌بات، سه‌ركه‌وتن"
وه‌فادارن‌و له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی‌دا‌و بۆ داكۆكی له ئازادی، یه‌كگرتوو‌و
به‌كپارچه راوه‌ستاون.
ئێمه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه ئازادیخوازه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا، وێڕای مه‌حكوومكردنی
هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر زانكۆكان، بانگ له سه‌رجه‌م ئازادیخوازان بۆ خه‌باتی
یه‌كگرتووانه بۆ ئازادكردنی خێرای خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌كه‌ین.
خوێندكاران بۆ ئازادی به‌ند كراون، به پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه له خوێندكارانی
به‌ندكراو، ده‌نگیان دژی سه‌ره‌ڕۆیی‌و بۆ داكۆكی له ئازادی به‌رزتر بكه‌ینه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی گه‌لی ئێران ـ زۆرینه |