|
ئێرانه‌وه پیرۆزبایی
رۆژی پێشمه‌رگه‌رگه‌ی كوردستانتان لـێ ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ رۆژی رێزگرتنه له‌و خه‌باتكارانه‌ی كوردستان كه ژیانیان ته‌رخانی خه‌بات
بۆ ئازادی‌و رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌و رۆڵه شۆڕشگێڕانه‌ی كه
به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه، هزر‌و زانست‌و توانا‌و لێهاتووییه‌كانیان له خزمه‌ت
ئامانجی گه‌له‌كه‌یاندا داناوه‌و له هه‌موو شێوه‌كانی خه‌باتدا قاڵ‌و به‌هێزن.
به ده‌نگیان، به چه‌كیان‌و به پێنووسه‌كانیان به‌گژ دوژمنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا دێنه‌وه.
رۆژی رێزگرتن له رۆڵه ئازاكانی كوردستانه، ئه‌وانه‌ی كوردستانیان به پێوه
راگرتووه‌و سه‌نگه‌ری خه‌باتیان ئاوه‌دان هێشتۆته‌وه، خه‌ون‌و پیلانه‌كانی
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوی كورد‌و كوردستان كردۆته بڵقی سه‌ر
ئاو‌و تێكیان شكاندووه.
ئه‌وڕۆ جێژنی ده‌سكه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان!
له سه‌رده‌می زێڕینی كۆماری كوردستاندا‌و دوابه‌دوای دامه‌زرانی سوپای
میللیی كوردستان، ئه‌و سوپایه‌ی ئه‌ركی پارێزگاریی كۆماری كوردستانی له ئه‌ستۆ
بوو، هه‌روه‌ك له كۆنه‌وه كورد به مرۆڤی ئازا‌و له‌خۆبردووی گوتووه پێشمه‌رگه،
ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك كاڵایه‌كی له قه‌دباڵا به به‌ژنی شه‌نگی
رۆڵه خه‌باتكاره‌كانیان بڕی. له‌و رۆژه‌وه وشه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌ده‌بی
شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا بوو به كولتوور‌و بوو به ناسنامه، بوو به هێمای
خۆڕاگری‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و فیداكاری، پێشمه‌رگه بوو به باسكی به‌هێزی گه‌ل.
یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی هێزی رێكخراوی رۆڵه ئازاكانی كوردستان ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی دوا نیشانه‌كانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵات خۆسه‌پێنی
ناوه‌ندی بوو كه له شاره‌وانیی مه‌هاباددا خۆی ده‌نواند. هه‌ر له‌و كرده‌وه
شۆڕشگێڕانه‌یه‌شدا بوو كه یه‌كه‌م شه‌هیدیان پێشكه‌شی باره‌گای خه‌ڵكی
رزگاریخوازی كوردستان كرد. ئه‌و هه‌نگاوه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرینگ بوو له
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا. ئه‌وان
سه‌لماندیان كه ئیراده‌ی پته‌و‌و ریزی رێكخراو‌و به‌هێزی رۆڵه‌كانیان ده‌توانێ
ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاو‌و زوڵم‌و سه‌ركوتیان له بن بێنێ‌و پارێزگاری له
ماف‌و ئازادییه‌كانیان بكا.
له‌و رۆژه‌ڕا تا ئێستا زیاتر له شه‌ش ده‌یه ته‌مه‌نی پڕ له گیانبازی، حه‌ماسه‌خوڵقێنی‌و
خه‌باتی شێلگیری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی زانایانه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، ته‌مه‌نێكی درێژ له خه‌بات‌و تێكۆشان كه
پڕاوپڕی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌و شانازییه.
هێزی پێشمه‌رگه له كۆماری كوردستاندا پارێزه‌ری كۆمار بوون‌و له پێناو
ئامانجه‌كانی كۆماردا سه‌ردارانیان نارده سه‌ر دار‌و له‌پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه‌ره‌زاشادا
دوورگه‌ی ئارامی شایان شڵه‌ژاندو گڕكانه‌كانی كوردستانیان ورووژانده‌وه، له
شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا ئاسه‌واره‌كانی رژیمی پاشایه‌تی‌یان جارێكی دیكه‌ش له
كوردستان تێكه‌وه پێچا، له پێناوی پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌گژ رێژیمی سه‌ده نێونجی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا هاتنه‌وه، فتوا
دژی گه‌لی‌یه‌كه‌ی خومه‌ینی‌یان له شه‌ڕی سێ مانگه‌دا به قوڕگی‌دا كرده‌وه‌و
ئه‌رته‌ش‌و جاش‌و سوپایان به چوَكدا هێنا. خه‌بات‌و تێكۆشانیان كرد، قوربانی‌یان
دا به‌ڵام نه‌چه‌مان.
بۆ ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌پلینۆمی دووهه‌می پاش كۆنگره‌ی شه‌شه‌می خۆی‌دا
بڕیاری دا رۆژی بیست‌و شه‌شی سه‌رماوه‌ز وه‌ك رۆژی رێزگرتن له پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان دیاری بكرێ‌و له رۆژی بیست‌و شه‌شی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1363ی هه‌تاویدا
یه‌كه‌م جێژنی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی پێك هێنا.
له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له‌م رۆژه‌دا رێز له هه‌وڵ‌و تێكۆشانی رۆڵه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانیان ده‌گرن‌و له
ئاست فیداكاری، خۆڕاگری، شێلگیری‌و قوربانی‌یه‌كانیاندا به ئه‌مه‌كداری‌یه‌وه
سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنن.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا رێز له خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌گرین كه
ئاستی ده‌سكه‌وته‌كانی له هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌رزترو به‌رچاوتره. پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان له درێژه‌ی خه‌باتی بێ‌وچانی‌دا سه‌رنجی بیروڕای گشتیی جیهان، كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاو له حكوومه‌ته
دێموكراتیكه‌كانی دنیاشی بۆ لای ماف‌و داخوازییه‌كان‌و خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی
كوردستان راكێشاوه. خه‌باتی ئاوێته‌ی فیداكاری‌و له‌خۆبوردوویی به‌رده‌وامی
هێزی پێشمه‌رگه، دوژمنانی گه‌لی كوردیشی تێگه‌یاند كه ئه‌و گه‌له به سه‌ركوت‌و
زه‌برو زه‌نگ ناتوێته‌وه‌و رۆڵه‌كانی هه‌مووكات‌و به شێوه‌گه‌لی گونجاو له به‌ربه‌ره‌كانێ‌دا
ئاماده‌ن پارێزگاری له‌مان‌و بوون‌و مافه‌كانیان بكه‌ن.
ئاشكرایه له رێزگرتنێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ناكرێ‌و ناتوانرێ هه‌موو خه‌بات‌و
گیانبازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بنرخێندرێ، به‌ڵام رێزی لێ‌ده‌گرین‌و وه‌بیر
دێنینه‌وه كه هه‌وڵ‌و تێكۆشانیان ئاكامی گرینگ‌و ده‌سكه‌وتی پڕ بایه‌خی بۆ گه‌له‌كه‌ی
به‌دیاری هێناوه. با به خۆیان بنازن كه حیزبه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین‌و به متمانه‌ترین
هێزی سیاسیی وڵاته‌كه‌یانه، خاوه‌نی رێكخستنی به‌رین، دیپڵۆماسیی شیاو، پێوه‌ندیی
فراوان‌و راگه‌یاندنێكی به‌هێزو مۆدێڕنه‌و هه‌موو ئه‌وانه ئاكامی خه‌باتی بێ‌وچانی
پێشمه‌رگه‌ن.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
كه له دوژمنی سه‌ره‌كیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راده‌مێنین به ئاشكرا
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك لاوازتر‌و
له نێوخۆی وڵات‌و له كۆمه‌ڵگای جیهانی‌دا ته‌ریك‌و دابڕاوتره.
به تاوانبارییه‌كانی له‌مه‌ڕ تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، ده‌ستتێۆه‌ردان‌و گێره‌شێوێنی
له كاروباری وڵاتانی دراوسێ‌و ده‌وروبه‌ریدا، پێشێلكارییه‌كانی له بواره‌كانی
مافی مرۆڤ‌و گرفت‌و بێ‌كیفایه‌تییه‌كانیان له پرسه ئاڵۆزه‌كانی خه‌زه‌رو كه‌نداوو
هه‌روه‌تر خولیا دژی مروڤایه‌تییه‌كانیان به فیداكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی
ئێران به ته‌مای وه‌ده‌ستخستنی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژو ناوكییه‌كان، له جه‌غزی بێ
جه‌مسه‌ری گێژاوه خوڵقاوه‌كانی ئاكاری خۆی‌دا ده‌خولێته‌وه‌و ده‌ربازبوونی
دوور له ئاكامی لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه‌كانن.
ده‌زانین كه كۆماری ئیسلامی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵات،
به زه‌برو زه‌نگ‌و سه‌ركوت‌و تیرۆر به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ئازادیخوازانه توانیویه‌تی رووخانی خۆی وه‌پاش بخا، به‌ڵام ئه‌وه له به‌رامبه‌ر
ئیراده‌ی رۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌لانی ئێران‌دا ناتوانێ به‌رده‌وام بێت‌و دره‌نگ
نا زوو مه‌حكووم به به‌چۆكدا هاتن‌و تێكشكانه.
ئاسۆی تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان روون‌و هه‌نگاوه‌كانیان خێراتر‌و به‌گوڕتره
له سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ئاسۆی روونی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی.
بڕووخێ رێژیمی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامیی ئێران
بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێكهێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
سڵاو له پێشمه‌رگه باسكی به‌هێزی گه‌ل
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی گه‌لی كورد به رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
* ئه‌م په‌یامه له لایه‌ن به‌ڕێز كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و
به‌رپرسی كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیییه‌وه پێشكه‌ش كرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كومیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی
26ی سه‌رماوه‌زی 1386ی هه‌تاوی |