|
جێژنه‌و ئه‌و مه‌به‌سته
به‌رز‌و به‌نرخانه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دیاریكراون، به شێوه‌یه‌كی ئایینی‌و
ئینسانیی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه‌بچن كه رێگای ته‌بایی‌و یه‌كگرتوویی زیاتری تاك‌و
توێژه‌كانی كورد هه‌موارتر بكه‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماده‌بوون له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان‌و ئازیزانی له‌ده‌ست‌چوو،
سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و زیندانییه سیاسییه‌كان‌و وه‌لانانی هه‌ر دڵ‌ئێشاوی‌و
لێك‌ڕه‌نجاوییه‌ك له تایبه‌تمه‌ندی‌و دیمه‌نه به‌رچاوه‌كانی رۆژانی جێژنه كه
بێگومان به‌ڕێوه‌بردنیان جگه له‌وه كه دیمه‌نێكی واقیعی‌تر به جێژنه‌كه ده‌به‌خشێ
به‌ڵكوو به‌جێهێنانی به‌شێك له مه‌به‌ست‌و ئامانجه پیرۆزه‌كانی جێژنیشه كه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گرینگییه‌وه لێی ده‌ڕوانن.
جارێكی دیكه ئه‌م جێژنه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێ‌و ئاواته‌خوازین جێژنی
پیرۆزی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی به‌دوودا بێ.
جێژنتان پیرۆز‌و هه‌موو رۆژێكتان جێژن‌و شادی بێ.
ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
27 سه‌رماوزی 1386ی هه‌تاوی
18ی دێسامبری 2007ی زایینی |