فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ حیزبی‌ دێمۆكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، په‌سندكراوی‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌م

 

راپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌می‌ حیزب

 

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: به‌ڵگه‌نامه‌کان ::.

 

بوردمان‌و هێرش بۆ سه‌ر باشووری‌ كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ین

راگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌شی‌ 12 حیزبی‌ كورد‌و كوردستانی

 

28-09-1386

به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 16/12/2007، فڕۆكه‌ جه‌نگی‌یه‌كانی‌ توركیه‌، له‌ هێرێشێكدا ژماره‌یه‌ك له‌ گوند‌و ئاوه‌دانی‌یه‌كانی‌ باووری‌ كوردستانیان بۆردومان كرد.
له‌ ئاكامی‌ بوردمانه‌كاندا، پۆلێك هاوولاَتی‌ سڤیلی‌ كورد كه‌ له‌ ریزیاندا ژن‌و منداڵ ده‌بیندرێن، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها دانیشتووانی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌رانه‌ ناچار بوون له‌ مه‌ترسیی‌ به‌رده‌وامیی‌ هێرشه‌كان، په‌ڕه‌وازه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان بن.
ئه‌م ده‌سدرێژی‌یانه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیه‌، هیچ پاساوێكیان بۆی‌ نیه‌، سه‌ره‌ڕۆیی‌‌و لاساری‌یه‌كی‌ ئاشكراو به‌ هێند نه‌گرتنی‌ بنه‌ماكانی‌ پێوه‌ندیی‌‌و رێسا‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كانه‌. پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانیش، ته‌نیا بیانوویه‌كه‌ بۆ ئه‌و پێشێلكاری‌یانه‌‌و ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ توركیه‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ باشووری‌ كوردستانه‌، كه‌ به‌ پێی‌ ده‌ستوور له‌ ده‌وڵه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراقدا خاوه‌نی‌ هه‌رێمێكی‌ فیدراڵه‌. هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئه‌م كرده‌وانه‌، بێجگه‌ له‌ ئاڵۆز كردنی‌ زیاتری‌ ناوچه‌كه‌، هیچ كێشه‌و گرفتێك بۆ كه‌س چاره‌سه‌ر ناكا.
ئه‌وه‌ی‌ له‌م رووداوه‌دا بۆ ئێمه‌‌و خه‌ڵكی‌ باشووری‌ كوردستان جێی‌ داخ‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا جێی‌ پرسیاره‌، رێپێدانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازی‌یانه‌، چونكه‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ سنووره‌كانی‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ئاسمان‌و زه‌وی‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌كانه‌ كه‌ ئامریكا سه‌ركردایه‌تی‌یان ده‌كا.
ئێمه‌ ئه‌و حیزبه‌ كورد‌و كوردستانیه‌ی‌ ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌مان واژۆ كردوه‌، ئه‌م په‌لامارو ده‌سدرێژیانه‌ به‌توندی‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان‌و برینداران‌و زیان لێ‌كه‌وتووانی‌ ئه‌م هێرشانه‌ هاوده‌ردی‌ ده‌رده‌بڕین‌و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی‌ ئورووپا‌و هه‌موو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سدرێژی‌‌و په‌لاماره‌كانی‌ توركیه‌‌و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمێك كه‌ به‌ نموونه‌یه‌ك بۆ ته‌واویه‌تی‌ عێراق ده‌هێنرێته‌وه‌، بێده‌نگ نه‌بن‌و لێبڕاوانه‌ رێیان لێ‌بگرن.
 

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
پارتی‌ سوسیالیستی‌ كوردستان(PSK)
سازمانی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران
پارتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ كورد له‌ سووریا(Yekiti)
رێكه‌ڤتنی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سووریا(Wefaq)
پارتی‌ پێشڤه‌ڕۆی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سووریا
پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستان ــ باكور PDK ــ Bakur
پارتی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سووریا
پارتی‌ وڵاتپارێزانی‌ كوردستان (PWD)
پارتی‌ دێموكراتی‌ كورد له‌ سووریا (EIParti)
پارتی‌ ئازادیی‌ كورد له‌ سووریا
پارتی‌ ئازادیی‌ كوردستان (PAK)

17/12/2007

 

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  هه‌ینی، ۱۴‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی