|
هه‌ڵگری لێكدانه‌وه‌و
باسێكی زۆره.
به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌و قسانه‌ی‌دا
ـ كه له لایه‌ن كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و پارته‌شه‌وه په‌سند كراوه ـ
جارێكی دیكه نیگه‌رانیی خۆی له پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری
كوردستان ده‌رده‌بڕێ‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پلانه به (سه‌ركه‌وتنی خه‌تی ئه‌مریكا
ـ ئینگلیس) داده‌نێ‌و، هه‌ڕه‌شه ده‌كا كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م پلانه‌دا په‌یمانی
كورد ـ شیعه له‌گه‌ڵ ئێران‌و سووریه ده‌به‌ستێ. له ته‌وجیهی ئه‌و هاوپه‌یمانێتی‌یه‌شدا
ده‌ڵێ: "خۆی له خۆی‌دا له ئێران ئیاله‌تێك هه‌یه به‌ناوی كوردستان، ئه‌گه‌ر
كه‌میش بێ جۆره ئۆتۆنۆمییه‌ك هه‌یه بۆ كوردانی ئێران. ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ئیاله‌ته
تۆزێك به‌رفراوانتر بكا‌و دان به پژاكدا بنێ، ئێمه‌ش ئه‌ڵێین فه‌رموو ئه‌وه‌ش
سوپایه‌كی 100 هه‌زار كه‌سی...".
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌دا به پێویستمان زانی بۆچوونی خۆمان بۆ رای
گشتی ئاشكرا بكه‌ین:
1ـ ئه‌و هاوپه‌یمانێتی‌یه 3 قۆڵییه، نه‌ك هه‌ر PKK له‌و قه‌یرانه‌ی كه تێی كه‌وتووه
رزگار ناكا، به‌ڵكوو PKK به كرده‌وه ده‌كاته هێزێكی سه‌ركوتی ویست‌و داخوازه
ئازادیخوازیی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران‌و به‌شه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت كه
ئاكامی هاوپه‌یمانیی پێشوویان له‌گه‌ڵ سووریه، له ئێستادا زۆر به زه‌قی له
به‌رچاوه. بۆیه ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆمان له‌و بۆچوونه، ئاواته‌خوازین
كه PKK خۆی له‌و بیرۆكه‌یه دوور بخاته‌وه‌و تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ
نه‌بێ.
2ـ دان پێدانانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ چه‌شنه شه‌رعییه‌تێك نه به PKKو
نه به هیچ هێزێكی دیكه نادا، هه‌ر وه‌كوو چۆن هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له ناوچه‌دا
هاوپه‌یمانی ئێرانن له به‌ر چاوی دنیا شه‌رعییه‌تیان نیه‌و به تیرۆریست‌و دژی
ئاشتی ده‌زانرێن.
3ـ كورده‌كانی ئێران ئیجازه به كه‌س ناده‌ن كه مافی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌وان كه
هه‌زاران قوربانییان بۆ داوه، له ئوستانی كوردستاندا به‌رته‌سك بكاته‌وه.
ئوستانێك كه ته‌نیا ناوی كوردستانه‌و هیچ ده‌سه‌لاَتێكی كوردی به سه‌ره‌وه
نیه. بێجگه له‌وه كورده‌كانی ئێران ئه‌وه‌نده پێگه‌یشتوون كه بۆخۆیان چاره‌نووسی
خۆیان دیاری بكه‌ن‌و پێویستییان به‌وه نیه كه به‌ڕێز ئۆجه‌لان له زیندانی
ئیمرالی ڕا چاره‌نووسیان دیاری بكا.
ئێمه دڵسۆزانه ئاواته‌خوازین كه PKK ئه‌و هه‌ڵه سیاسییانه دووپات نه‌كاته‌وه
كه له رابردوودا بوویه‌تی‌و، چاوه‌ڕوانین له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا به
تێبینی‌و لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی
بڕیار بدا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
10/10/1386
2007-12-31 |