|
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌دا،
داوای لـێ كردوون كه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌و باره‌گای سه‌ره‌كیی پارته‌كه‌ی
له هه‌ولێره‌وه بگوازێته‌وه بۆ سلێمانی... ."
2ـ له خه‌به‌رێكی دیكه‌دا كه ئه‌ویش هه‌ر رێكه‌وتی 5/1/2008ی له سه‌ره، سه‌باره‌ت
به گه‌یاندنی په‌یامی به‌ڕێز فازڵ میرانی به كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده‌و كاك
ره‌زا كه‌عبی، له لایه‌ن به‌رێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی
دێموكراتی كوردستان‌و هێندێك بابه‌تی دیكه له‌و راستایه‌دا بڵاو بۆته‌وه.
بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و دوو خه‌به‌ره‌دا
هاتوون، ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراته‌وه هه‌یه،
هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراون‌و هیچ راستییه‌كیان تێدا نیه. تا ئێستا له دانیشتنه‌كانی
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌و دوو خه‌به‌ره‌دا ناویان هاتووه، هیچ بابه‌تێكی له‌و چه‌شنه
نه‌هاتوونه‌ته به‌رباس. بۆیه ئێمه ئه‌و خه‌به‌رانه له بنه‌ڕه‌تڕا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتاریا
16/10/1386
2008-01-06 |