|
كوردستانی ئێرانه‌وه
به گه‌رمی به‌خێرهاتنتان بكه‌م بۆ جێژنی 62هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری
كوردستان له شاری مهاباد.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه
له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و له گه‌لی خه‌باتگێری كورد‌و له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدان و له زیندانیانی سیاسی‌و ڕۆڵه به‌وه‌فاكانی گه‌لی كورد و له ئه‌ندامان
و كادر‌و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به تایبه‌ت
له ناوه‌ندی 3ی كوردستان كه ئه‌م جێژنه شایسته‌تان پێك هێناوه‌و له هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه كه دڵیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌كه‌یان لێ ئه‌دا پڕ به دڵ
پیرۆزبایی و جێژنه پیرۆزه بكه‌م.
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
پاش ئه‌و پاشا گه‌ردانیه كه دوایی شه‌هریوه‌ری ساڵی 1320ی هه‌تاوی له ئێران
پێك هات و له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا، هێزی هاوپه‌یمانان هاتنه ئێران، ده‌سه‌لاَتی
ڕێژیمی پاشایه‌تی ڕه‌زا شا له ولاَت دا لاواز بوو. هێزه سیاسییه‌كانی ئێرانیش
ده‌ره‌تانێكی له‌باریان له خه‌بات بۆ ئازادی و دێموكراسی بۆ ڕه‌خسا به تایبه‌ت
بۆ گه‌لانی تینووی ئازادیی ئێران هه‌لومه‌رجێكی زێرین بوو و له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان
وه‌رگرت و ڕێكخراوی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان پێك هێنا. و هه‌نگاو به هه‌نگاو
له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا پاشه‌كشه‌یان به ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی كرد.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش پاش خه‌باتێكی سیاسی چڕ‌وپڕ و قۆزتنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه، هه‌لومه‌رجی دامه‌زرانی ده‌سه‌لاَتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ
گه‌لی كورد پێك هێنا.
ئه‌وه‌بوو له ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 22ی
ژانویه‌ی 1946 ی زایینی ڕۆڵه‌ی ئازا‌و هه‌ڵكه‌وتووی گه‌لی كورد پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌د ڕێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕێ‌و ڕه‌سمێكی
شایسته‌دا له مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباد به به‌شداری خه‌ڵكێكی زۆری
شاره‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆماری
كوردستانی ڕاگه‌یاند و خۆیشی شانازی سه‌رۆك كۆماری كوردستانی پێ به‌خشرا.
له‌م ڕێ‌و ڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌یی‌و مێژووییه‌دا، ئالاَی كوردستان به شێوه‌ی
فه‌رمی هه‌ڵكرا و پاشانیش سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب وه‌ك سرودی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری
كوردستان دیاری كرا و ئاڕمی كۆماریش كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بوو له ڕه‌وشی
كوردستان ده‌ست نیشان كرا.
پاشان له لایه‌ن تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان حاجی بابا شێخ كابینه‌ی وه‌زیران كه
پێك هاتبوون له 13 وه‌زیر ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌م جۆره به دامه‌زراندنی كۆماری
كوردستان گه‌لی كورد بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی سیاسی خۆی‌دا له به‌شێك له
نیشتمانی داگیركراوی دا بوو به خاوه‌نی ده‌سه‌لاَتی سیاسی و توانی به
هوییه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بگا. هه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژوویه‌شه ڕۆڵه‌كانی
گه‌لی كورد به تایبه‌ت ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران، هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان دا به شكۆیه‌كی شیاوه‌وه یادی
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرن و جێژن و شایی
ده‌گرن و ڕێز له ده‌سكه‌وت و شانازییه‌كانی كۆماری كوردستان ده‌گرن.
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
پێكهاتنی كۆماری كوردستان هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد له زۆر بواردا له سه‌ر
جوولاَنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و بزوتنه‌وه‌ی دێموكراسی خوازی ئێران جێی
سه‌رنج بوو. له لایه‌كه‌وه له گه‌ڵ گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران پێوه‌ندی
دۆستانه‌و هاوكاری به مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان
بووه‌و له‌م باره‌وه پێوه‌ندی‌یه‌كانی كۆماری كوردستان له گه‌ڵ كۆماری
ئازه‌ربایجان و مۆر كردنی ڕێكه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمار به مه‌به‌ستی
پاراستنی ده‌سكه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لی ئازه‌ری
مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری ئه‌م هاوخه‌باتیه‌یه‌و بۆ خه‌باتی ئێستای
ڕۆڵه‌كانی ئه‌م دوو گه‌له‌یش جێی شانازییه.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی ئێرانیش كه له سه‌نگه‌ری
خه‌بات دژی دیكتاتۆری و زۆرداری دابوون بۆ سه‌قامگیر كردنی ئازادی و
دێموكراسی خه‌باتیان ده‌كرد به‌شێكی دیكه‌ی هه‌وڵه سیاسییه‌كانی كۆماری
كوردستان بوو.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا سیاسه‌ته‌كانی كۆماری كوردستان داكۆكی كردن له سه‌ر
سه‌قامگیر بوونی ئاشتی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌لان بوو و به كرده‌وه‌یش له
به‌ره‌ی دژی فاشیزم و نازیزم دابووه.
له ئاستی نه‌ته‌وه‌یش دا:
ـ كۆماری كوردستان بوو به قیبله‌ی ئاواتی هه‌موو ڕۆڵه‌كانی كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان. هه‌ر ئه‌و هه‌سته پیرۆزه‌یش بوو بارزانیه‌كان به
سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی نه‌مری گه‌له‌كه‌مان مه‌لا مسته‌فا بارزانی هاتنه
كوردستانی ئێران و له سێبه‌ری ئالاَی كوردستان دا به‌وپه‌ڕی فیداكاری و
هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه خزمه‌تیان به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان كرد.
و بارزانی نه‌مریش به هۆی ئه‌و فیداكاری‌یه‌وه بوو به یه‌كێك له ژنراڵه‌كانی
كۆماری كوردستان و دواتریش له سه‌نگه‌ری به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ هێزه‌كانی
ڕێژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تی‌دا بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
گه‌لی كورد خه‌باتی كرد و بوو به ڕه‌مزی خۆڕاگری بۆ ڕۆڵه‌كانی كورد.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی پۆلێك له ئه‌فسه‌رانی نیشتمان په‌روه‌ری باشووری
كوردستان. مسته‌فا خۆشناو و هه‌ڤالاَنی به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م هاوخه‌باتیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ڕۆڵه‌كانی كورده و بێجگه له‌وانه‌یش پۆلێك له مامۆستایان و
ڕوناكبیرانی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هاتنه شاری مهاباد پێته‌ختی
كۆماری كوردستان و له بواری جۆراوجۆردا ئه‌ركی نیشتمان په‌روه‌ریان به‌جێ
گه‌یاند.
كۆماری كوردستان له ئاستی ئیداری و خزمه‌تگوزاریش دا:
ـ بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی سیاسی كورددا ده‌سه‌لاَتێكی مۆدێرنی پێك هێناو
مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد له به‌شێك له خاكی كوردستان دا
دابین كرد.
ـ له كۆماری كوردستان دابوو یه‌كه‌م سپای میللی كوردستان به شێوه‌یه‌كی
سه‌رده‌میانه به یۆنیفۆرمی نیزامییه‌وه دامه‌زرا هوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی
نیشان دا.
ـ له كۆماری كوردستان دا زمان و فه‌رهه‌نگ و كولتووری نه‌ته‌وه‌یی بوژایه‌وه‌و
زمانی كوردی له قوتابخانه‌كانیش بوو به زمانی فه‌رمی له كوردستان.
ـ شێعر‌و شانۆی كوردیش له كۆماری كوردستان گه‌شه‌ی كرد‌و نیشان دراو
بلاَوكرایه‌وه. شانۆی دایكی نیشتمان بوو به نیشانه‌ی هه‌وێنی نیشتمان
په‌روه‌ری ڕۆڵه‌كانی كورد.
ـ له كۆماری كوردستان دابوو، ژنان و لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری گه‌له‌كه‌مان
ڕێكخراوی خۆیانیان دامه‌زراندو له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی دا به‌شدارییان
كرد.
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
هه‌روه‌ك باسمان كرد، كۆماری كوردستان له‌و ماوه كورته‌ی حوكمڕانی دا له
هه‌موو بارێكه‌وه خزمه‌تی به گه‌لی كورد كرد‌و لاپه‌ڕه‌كانی جوولاَنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی كوردی به‌و شانازیانه‌ی ڕازانده‌وه. هه‌ر ئه‌و جێگه‌و پێگه
نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسییه‌ی كۆماریش بوو دوژمنانی ئازادی گه‌لی كورد و گه‌لانی
ئێرانی وه‌خۆخست پیلانی بۆ داڕێژن و له باری ببه‌ن و جارێكی دیكه دیكتاتۆری
و كۆنه‌په‌ره‌ستی باڵ به سه‌ر كوردستان دا بكێشێ و ڕێبه‌رانی شه‌هید بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری كوردستان دوایی
ئه‌و ڕووداوه تاڵ و ناخۆشه دژی رێژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تی خه‌باتی كرد و
به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان و ڕێبازی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌فادار
مایه‌وه‌و دواتریش له خه‌بات دژی ڕێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیش دا
ئه‌م ئه‌ركه مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی به شانازی‌یه‌وه به‌ڕێوه بردوه‌و له
ڕێگای ئه‌و ڕێبازه‌یشدا هه‌زاران كه‌س له تێكۆشه‌رانی ئه‌م حیزبه پێشه‌نگه
گیانیان پێشكه‌ش به ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان كردوه‌و. له‌م خه‌باته پڕ له
شانازییه‌دا دوو ڕێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتووی حیزبه‌كه‌مان نه‌مران كاك د. عبدالرحمن
قاسملوو و كاك د. سه‌عید به پێشكه‌ش كردنی گیانی خۆیان ئه‌و ڕێبازه پیرۆزه‌یان
زیندوو ڕاگرت و ئێستا ڕۆڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئالاَی
ڕێبازی ڕێبه‌رانی نه‌مریان قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی‌یان هه‌ڵگرتوه‌و تا
وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن.
خوشك و برایانی به‌ڕێز!
ئێستا رێوڕه‌سمی 62هه‌مین ساڵرۆِژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له
هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كه‌ینه‌وه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موو
بارێكه‌وه له گه‌ڵ بوحران ڕووبه‌ڕوویه.
ـ له ئاستی نێوخۆیی دا له سه‌ر سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ و گرتن و ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌باتگێرانی ڕێگای ئازادی و دێموكراسی به‌رده‌وامه.
ـ له بواری سیاسی و ئابورییه‌وه ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ بێ توانایی و داماوی
زیاتری لێ ده‌رده‌كه‌وێ و له به‌رانبه‌ر دابین‌كردنی داخوازیه‌كانی
كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه و ولاَت زیاتر به‌ره‌و ڕۆژڕه‌شی
ده‌با.
ـ به هۆی به‌رده‌وام بوونی له سه‌ر چه‌كی ناوكی و وه‌لاَم نه‌دانه‌وه‌ی به
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رده‌وام بوونی له سه‌ر پڕۆژه‌ی پیتاندنی
یۆرانیۆم و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، و یارمه‌تی كردنی به تیرۆریزمی
نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ست تێوه‌ردانی له كاروباری ولاَتان زیاتر له
كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه. هیچ په‌له‌قاژه‌یه‌كیش ناتوانێ
له‌و گێژاوه ڕزگاری بكا.
ـ به تایبه‌ت ماوه‌یه‌كیشه هه‌ڵایه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی ده‌وری
هه‌شته‌می مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وه‌رێ خستووه‌و خه‌ریكی
چه‌واشه‌كاری‌یه‌كی نوێیه. ئێمه هه‌روه‌ك له به‌یانیه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا
ڕامانگه‌یاندووه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ناتوانێ له هیچ بارێكه‌وه له سه‌ر ڕه‌وشی
سیاسی ئێران و به تایبه‌ت كوردستان شوێن دانه‌ر بێ. ته‌نیا ئامانجی ڕێژیم له‌م
به ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا خزمه‌ت به سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانیه‌تی و پاساو
كردنی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمه. بۆیه به پێویستی ده‌زانین جارێكی تر داوا له
كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین به پیری ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه
نه‌چن‌و ته‌حریمی بكه‌ن‌و پێشوازی له سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێست‌و به‌یانیه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بكه‌ن.
به‌ڕێزان، به‌شدار بووانی ئاهه‌نگی 2ی ڕێبه‌ندان
هه‌روه‌ك باسمان كرد، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌م له ئاستی نێوخۆیی و
هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا له گه‌ڵ بوحران ڕووبه‌ڕوو بووه‌و له كۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی دا ڕه‌وا بوونی خۆی له ده‌ست داوه. له به‌رانبه‌ردا
بزوتنه‌وه‌ی دێموكراسیخوازی سه‌رتاسه‌ری و به‌تایبه‌ت جوولاَنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی گه‌لانی ئێران و پشتیوانی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی و مرۆڤدۆسته‌كان
له‌م جوولاَنه‌وه‌یه هیوای دواڕۆژێكی پڕشنگدارمان پێ ده‌به‌خشێ و بۆ گه‌یشتن
به ئاواته له‌مێژینه‌كانمان پێویسته له هه‌موو بارێكه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه
بده‌ین هێزه سیاسیه‌كانی ئێران و كوردستان هاوكاریه‌كانیان چڕ‌و پڕتر بكه‌ن و به‌و
یه‌كیه‌تی و هاوخه‌باتیه‌یان ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بڕوخێنن و ڕێژیمێكی
دڵخوازی خۆیان بیننه سه‌ر كار.
له كۆتایی دا جارێكی دیكه له گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان و له گه‌ڵ
ڕێبازی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد و جوولاَنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی كوردستان به‌ڵێن و په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه تا سه‌ركه‌وتنی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ڕزگار كردنی نیشتمانه‌كه‌مان له خه‌بات و تێكۆشان
ڕانه‌وه‌ستین. هه‌روه‌ك به كرده‌وه نیشانمان داوه پاڵ پشتی پاراستنی
ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بین. به تایبه‌ت له‌م ڕێ
و ڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا جارێكی دیكه به پێویستی ده‌زانین پشتیوانی سیاسی
خۆمان له سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌گی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پاراستنی ئه‌و ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانی‌یه‌دا رابگه‌یه‌نین.
سلاَو له كۆماری كوردستان!
سلاَو له پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان !
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێناوی
وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستان!
بڕوخێ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران !
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لانی ئێران له پێناوی وه‌دی هێنانی نیزامێكی فیدراڵ و
دێموكرات دا!
جارێكی تر جێژنتان پیرۆزبی
سپاستان ده‌كه‌م |