|
جیاوازییه‌كی ته‌واویان
له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو هه‌بوو. به پێی راپۆرتی كۆمیته‌كانی حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هاونیشتمانانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب،
نوێنه‌ری حیزب‌و رێكخراوه‌كانی كوردستانی‌و رێكخراوه‌كانی دۆستی كورد له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات به شێوه‌یه‌كی چالاك وكه‌م وێنه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی یادی 62مین
ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
كردووه. به‌شداریی هاونیشتمانان پشتگه‌رمییه‌كی به‌هێزه به كار‌و چالاكییه‌كانی
رێبوارانی رێگای قازی، قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌ده‌ن له به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه‌كانی دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری كوردستان‌و حیزبه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی،
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سوپاس‌و پێزاینی خۆی پێشكه‌ش
به حیزب‌و رێكخراوه‌كانی به‌شدار له‌و رێوره‌سمه‌كانی دووی رێبه‌ندان ده‌كا.
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
به رێك‌و پێكی‌و به‌شداریی به‌رپرسانه‌یان، ره‌نگێكی تایبه‌تییان به ئاهه‌نگه‌كانی
دووی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به‌خشی، به‌و بۆنه‌وه وێڕای ماندوونه‌بوون بۆ دارێژه‌ران،
به‌رێوه‌به‌ران، پارێزه‌ران‌و پێكهێنه‌رانی ئه‌و ئاهه‌نگانه، سوپاس‌و پێزانینی
خۆمان پێشكه‌شی هه‌موو كۆمیته‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌كه‌ین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ نوێنه‌رایه‌تیی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
29/1/2008
پاریس |