|
ئه‌سڵی، جێگر‌و
موشاویره‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێناو پاش سێ ڕۆژ كاری به‌رده‌وام سه‌عات
7:30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه، 9ی ڕێبه‌ندان، به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی
به كاره‌كانی هێنا.
به‌رنامه‌ی كاری 11یه‌مین
پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ده‌قیقه‌یه‌ك ڕاوه‌ستانی به‌شداران بۆ ڕێزگرتن
له گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان هاوڕێی به‌ڕێزو تێكۆشه‌ر كاك
مسته‌فا هیجری به‌خێرهاتنی به‌شدارانی پلینۆمی كرد‌و ده‌ستووری كاری پلینۆم
خرایه به‌ر نه‌زه‌ری به‌شدارانی پلینۆم‌و پاش په‌سندكردنی، یه‌كه‌م بڕگه‌ی به‌رنامه‌ی
كاری پلینۆم كه بریتی بوو له باسێكی سیاسی له سه‌ر ره‌وشی ئێستای سیاسه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئێران‌و كوردستان‌و به‌تایبه‌ت پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان
به مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه پێشكه‌ش كرا. به‌ڕێزیان له باسه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به
ئاكامی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به نیسبه‌ت پرۆژه‌ی چه‌كی ناوكیی ئێران‌و
به‌رده‌وامبوونی رێژیم له درێژه‌دانی پرۆژه‌كه‌و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به
داخوازییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به مه‌به‌ستی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم كرد‌و،
هه‌وڵه دیپلۆماتیكه‌كانی وڵاتانی 1+5و رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی‌و،
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد. راپۆرته‌كه وێڕای
لێكدانه‌وه‌ی وه‌زعی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عێراق‌و حكوومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی
ناوچه، ئاماژه‌ی به‌و راستییه كردبوو كه وڵاتانی 1+5 له دوایین دانیشتنی
خۆیاندا له رۆژی 23ی ژانویه له سه‌ر بڕیارێك ساغ بوونه‌ته‌وه كه واوێده‌چێ
سزای توندی ئابووری له سه‌ر ئێران پێشنیار نه‌كا‌و، له هه‌مان حاڵ‌دا نه‌رمی
نواندنێكی زیاتر له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به نیسبه‌ت
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بیندرێ‌و، هه‌موو نیشانه‌كان واده‌نوێنن كه ئه‌مریكا
له كورتخایه‌ندا هێندێك ئیمتیاز به ئێران بدا تا بتوانێ پرۆژه‌كانی خۆی له
ناوچه‌دا به‌رێته پێش.
پلینۆم دوای باس له سه‌ر به‌شێكی دیكه له راپۆرت كه لێكدانه‌وه‌یه‌ك بوو له
سه‌ر به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كوردستان‌و
سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی ئه‌وان، پشتیوانیی خۆی له به‌ربه‌ره‌كانێ‌و
جووڵانه‌وه‌ی مافخوازیی خه‌ڵكی ئێران به‌تایبه‌ت حه‌ره‌كه‌ته ئێعتیرازییه‌كانی
خوێندكاران ده‌ربڕی‌و هێرشی هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم بۆ سه‌ر "كوی
دانشگاه"و سه‌ركوتی خوێندكارانی مه‌حكووم كرد.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م باسه سیاسییه ته‌رخان كرابوو بۆ باس له سه‌ر هاوكاری‌و
هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی گه‌یشتن
به لێك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌و پێوه‌ندییه‌دا، پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌وڵه‌كانی ده‌فته‌ری سیاسی پێوه‌ندیداری به‌رز نرخاند‌و درێژه‌دان به دیالۆگ‌و
له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه‌ی به هه‌نگاوێكی پیرۆز‌و
ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی زانی. هه‌ر له‌و كاته‌دا هاوناوبوونی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و لایه‌نی جیابۆوه له حیزبی به كۆسپی سه‌ره‌كی زانی‌و له‌و
باوه‌ڕه‌دا بوو كه گۆڕینی ئه‌و ناوه‌و دیاریكردنی ناوێكی دیكه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه،
ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ پێكهێانی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌و،
له ئاكامدا دامه‌زراندنی وتووێژ له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی دیكه به مه‌به‌ستی
به‌ره‌وپێشبردنی پرۆژه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه، هاوكاری‌و هاوبه‌ندی.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری پلینۆم ته‌رخان كرابوو بۆ كاره‌كانی كۆنگره‌ی
چوارده‌هه‌می حیزب. پاش باسێكی تێر‌و ته‌سه‌ل‌و را گۆڕینه‌وه، پلینۆمی كومیته‌ی
ناوه‌ندی، چۆنیه‌تیی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كۆنگره‌ی دیاری كرد‌و چه‌ندین
هه‌یئه‌تی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی كۆنگره ده‌ستنیشان كرد.
به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆم تایبه‌ت بوو به كار‌و تێكۆشانی حیزبی‌و مودیرییه‌تی
ئۆرگانه‌كانی حیزب. له‌و به‌شه‌ی به‌رنامه‌كه‌شدا، به‌شدارانی پلینۆم لایه‌نه‌كانی
ئه‌و باسه‌یان شی كرده‌وه‌و روانینی خۆیان بۆ باشتر به‌جێ‌گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی
حیزب، كه‌م‌وكووڕییه‌كان‌و چۆنیه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌یان، خسته‌ڕوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
10/11/1386 (30/1/2008) |