|
22-12-1386
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
هه‌ڵبژاردنی پارلمانی هه‌شته‌م وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی،
نادێموكراتیكه‌و له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا دژایه‌تیی هه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڵام، نه له نادێموكراتیك بوونیدا، به‌ڵكوو
له هه‌رچی فه‌رمایشیتربوونی دایه. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له به‌یانیی پاش
شۆڕشی رێبه‌ندان، بۆ وه‌لانانی دژبه‌رانی ئه‌م رێژیمه له گۆڕه‌پانی سیاسی له
هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌ك كه‌ڵكی وه‌رگرت. بۆ گه‌یشتن به وه‌ها ئامانجێك هه‌زاران كه‌س
له دژبه‌ران‌و جیابیرانی له به‌ندیخانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام كردووه‌و
ئازادییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌هێشتووه، بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ژنان، كرێكاران، خوێندكاران‌و هه‌روه‌ها بزاڤی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
وڵاته‌كه‌مانی سه‌ركوت كردووه‌و هه‌میشه‌ی كرده‌وه‌ی هه‌ڵاواردن‌و گوشارخستنه
سه‌ر كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانی په‌ره پێ‌داوه. كۆماری ئیسلامی له پاڵ ته‌واوی
ئه‌مانه‌شدا، هه‌میشه هه‌وڵی داوه كه له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن‌و
كۆنترۆڵكردنی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، ره‌وایی به درێژه‌دان به حكوومه‌تی
سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خۆی بدا‌و به وه‌لانانی دژبه‌ران له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن، ده‌نگی
خه‌ڵك بكاته كه‌ره‌سه‌ی ره‌واییدان به خۆی.
له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی هه‌شته‌مدا، ره‌وتی زاڵی حكوومه‌ت، له‌مه‌ش زیاتر
چۆته پێش، به‌شێكی گرینگ له ركه‌به‌ره‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و
كه‌ڵكوه‌رگرتن له گوشاره‌كانی خۆی له مافی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بێ‌به‌ش
كردووه. سه‌ره‌ڕۆیانی زاڵ بۆ به ته‌واوی گرتنه‌ده‌ستی پارلمانی نوێ‌و ملكه‌چكردنی
ته‌واوی، هه‌نگاوگه‌لێكی هاوئاهه‌نگیان هاویشتووه كه له شێوازی خۆیدا نوێیه.
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ یه‌كه‌مین جار به روونی‌و به
هێنانی ناو له ده‌وڵه‌ت‌و باڵی ده‌سه‌ڵاتدار پشتیوانی كردووه. فه‌رمانده
نیزامییه‌كان كه تا ئێستا ده‌ستێوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردندا ره‌ت ده‌كرده‌وه،
هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و به هه‌ڕه‌شه‌كردن له دژبه‌ران، داكۆكییان له باڵێكی
حكوومه‌ت كرد. ده‌وڵه‌تی گوێ له‌مشتی وێلایه‌تی فه‌قیه، له هه‌نگاوێكی كه‌م
وێنه‌دا، سیاسه‌تی وه‌لانانی ره‌وتی ركه‌به‌ری له رێگه‌ی شانده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی
وه‌زاره‌تی نێوخۆ‌وه، ئه‌وه‌نده لێبڕاوانه‌و به‌ربڵاو به‌ڕێوه برد كه شوورای
نیگابان وه‌ك رزگاریده‌ر هاته مه‌یدان‌و ژماره‌یه‌ك له ره‌تی سه‌ڵاحییه‌تكراوه‌كانی
بۆ گه‌رمكردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردن هێنایه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه. سه‌رجه‌م ئه‌م
كارانه بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رێك ركه‌به‌رانی نێوخۆی حكوومه‌ت، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بكرێ له مه‌یدان ده‌ربكرێن‌و له سه‌رێكی دیكه‌وه، ته‌نووری هه‌ڵبژاردن بۆ ره‌واییدان
به حكوومه‌تی سه‌ركوت، گه‌رم رابگیرێ.
هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك‌و ئازاد ئیمكانی جێگرتنی ویستی خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێنێ. خه‌ڵك
به به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌توانن له ئیداره‌كردنی وڵات‌دا به‌شدار ببن، به‌ڵام
له كۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ڵبژاردن وه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نیه. كۆماری
ئیسلامی به كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵبژاردن‌و بێ‌ده‌سه‌ڵاتكردنی پارلمان، مافی به‌شداریی
خه‌ڵك له چاره‌نووسی وڵات‌دا، هه‌ر رۆژ به‌رته‌سكتر‌و به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه.
رێبه‌رانی حكوومه‌ت به‌شداریی خه‌ڵكیان له هه‌ڵبژاردندا تا ئاستی كه‌ره‌سه‌یه‌ك
بۆ ره‌واییدان به‌و ده‌ستنیشانكردن‌و ده‌ستچینكردنانه دابه‌زاندووه كه له پێش
هه‌ڵبژاردندا كراون. ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وڵاتانی ئازادی جیهاندا حكوومه‌ته‌كان
پێڕه‌وی ویستی خه‌ڵكن. به ده‌نگی ئه‌وان ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات‌و به هه‌مان ده‌نگ
له ده‌سه‌ڵات لاده‌برێن. له كۆماری ئیسلامی‌دا وه‌لی فه‌قیه له سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك‌و
ته‌نانه‌ت یاسای بنه‌ڕه‌تیدایه. بنه‌مای ئه‌م پێكهاته‌یه ئه‌وه‌نده
نادێموكراتیك‌و ناعادڵانه‌یه كه وه‌لی فه‌قیه، ده‌توانێ سه‌ره‌ڕای ده‌نگی
زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا، ویستی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و وڵات‌دا بسه‌پێنێ.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
"نه" گوتن به هه‌ڵبژاردنی نادێموكراتیك‌و فه‌رمایشی‌و پێداگری له‌سه‌ر
داخوازیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، دابین‌كردنی مه‌رجه‌كانی واته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یاسا دژه دێموكراتیكه‌كان، ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی، ئازادیی حیزبه‌كان‌و
چاپه‌مه‌نییه‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی یاسا نابه‌رابه‌ره‌كان‌و هه‌ڵاواردنه
یاسایی‌یه‌كانی پێكهاتوو له سه‌ر بنه‌مای جێنسی، ره‌چه‌ڵه‌ك، مه‌زهه‌ب‌و نژاد،
ته‌نیا رێگه‌ی داكۆكی له مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێرانه.
خه‌بات‌و خۆڕاگری‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌م داخوازییانه، ده‌توانێ هه‌م پاشه‌كشه
به سه‌ره‌ڕۆیی زاڵ بكا‌و هه‌م هه‌لومه‌رج بۆ جێگیربوونی ویستی ئازادی خه‌ڵك
دابین بكا. له هیچ شوێنێكی جیهاندا بێ به‌ربه‌ره‌كانێ‌و خه‌بات‌و بێ خۆڕاگری‌و
گیانبازی، پایه‌كانی سه‌ره‌ڕۆیی نه‌له‌رزاون‌و دیواری زۆرداری نه‌ڕووخاوه.
ئێمه حیزب‌و رێكخراوه‌كانی واژۆكه‌ری ئه‌م به‌یانیه‌یه، به‌شداریی خه‌ڵك له‌م
هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشییه‌دا به زیانی جێگیربوونی دێموكراسی‌و له پێناو به‌هێزتربوونی
سه‌ره‌ڕۆییدا ده‌زانین. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، كۆماری ئیسلامی رووداری‌و ده‌ستدرێژی
بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك‌و مافه‌كانیانی ئه‌وه‌نده په‌ره پێ داوه كه
ته‌نانه‌ت له خودی ئه‌م حكوومه‌ته‌و له یاسا دژه دێموكراتیكه‌كانیشیدا، بێ‌وێنه‌یه.
ئێمه به‌تاڵبوونی سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و شوێنه‌كانی جێگیربوونی ئه‌م
سندووقانه له رۆژی ده‌نگداندا له به‌رژه‌وه‌ندیی دێموكراسی‌و به هه‌نگاوێك
بۆ له‌قاودانی كۆماری ئیسلامی ده‌زانین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه خه‌ڵكی
ئێران به ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رین‌و به‌ربڵاوی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشییه ده‌توانن
درزكانی نێو ئورگانه‌كانی ره‌وتی حاكم قووڵ‌و وره‌ی خۆڕاگری‌و به‌ربه‌ره‌كانێ
له ریزه‌كانی ئازادیخوازاندا، به‌هێز بكه‌ن. ئه‌م حكوومه‌ته سه‌ڵاحییه‌تی
پێكهێنانی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكی نیه‌و هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا بێ چاودێریی
نوێنه‌رانی حیزبه‌كان‌و ئۆرگانه مه‌ده‌نییه نێوخۆیی‌یه‌كان‌و ئۆرگانه
دێموكراتیكه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، بێ‌ئێعتباره‌و قه‌بووڵكراو نیه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
ئاكامی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی هه‌شته‌م، پێش له هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ده‌زگای
وێلایه‌تی فه‌قیه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه دیاری كراوه. ئه‌م ئاكامه ته‌نانه‌ت به پێی
یاسا‌و پێوانه‌كانی ئێستای حكوومه‌تیش بێ‌بایه‌خه.
ئێمه سه‌رجه‌م ئازادیخوازان بۆ گردبوونه‌وه له ده‌ور داخوازییه دێموكراتیكه‌كان‌و
ناڕه‌زایه‌تی دژی هه‌ڵبژاردنی ژێر كۆنترۆڵی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی بانگ
ده‌كه‌ین‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ریزێكی هاوبه‌شدا بۆ جێگیركردنی ویستی خه‌ڵكی
وڵاته‌كه‌مان له پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، خه‌بات بكه‌ین‌و ده‌نگی
بێ‌ئێعتباری ده‌سه‌ڵاتداران‌و پارلمانی پێكهاتوو له هه‌ڵبژاردنی نادێموكراتیك‌و
فه‌رمایشییان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌رزتر بكه‌ینه‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران
رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ زۆرینه
20ی ره‌شه‌مه‌ی 1386
10ی مارسی 2008 |