|
مافخوازی كور‌و له هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه كه بۆ ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌و دادپه‌روه‌ری خه‌بات ده‌كه‌ن پڕ به
دڵ پیرۆزبایی بكه‌م‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش بۆ یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له خه‌باتی پیرۆزیان دا له پێناوی وه‌دی هێنانی ئامانجه
ئینسانییه‌كانیاندا بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان، له سه‌رده‌می زێرینی كۆماری
كوردستاندا‌و له رۆژی 24ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324 ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به
14ی مارسی 1946ی زایینی له لایه‌ن پۆلێك له ژنانی ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ری
كورده‌وه پێك هات‌و له گه‌ڵ پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌ی ژنانی كوردستان‌و تێكۆشه‌رانی
دێموكرات‌دا به‌ره‌وڕوو بوو‌و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆك كۆماری كوردستانیش
بۆ گه‌شه‌كردن‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م یه‌كیه‌تییه مینا خانمی قازی، خێزانی‌و
كچه‌كانی هاندا له‌م رێكخراوه‌دا چالاكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بنوێنن‌و ژنان‌و
كچانی خه‌باتگێری كورد زیاتر به مافه ره‌واكانیان ئاشنا بكه‌ن‌و له ده‌وری به‌رنامه
پێشكه‌وتووه‌كه‌ی كۆبكه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی
كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌م له بواری سیاسی‌و خزمه‌ت به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان
و هه‌م له گه‌ڵ دیارده ناحه‌زه كۆمه‌ڵاتیه‌كان كه له گه‌ڵ بایه‌خه ئینسانیه‌كان
دژایه‌تی هه‌یه، خه‌باتیان كرد‌و نیشانیان دا كه ئه‌گه‌ر ژنی كوردیش ده‌رفه‌تی
له‌باری بۆ بڕه‌خسێ، ده‌توانێ توانا‌و لێهاتوویی خۆی بنوێنێ. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
به‌رزانه‌ی ژنی كوردیش بوو، كه چه‌ندین كه‌س له شاره‌زایانی سیاسی بێگانه‌و
چاودێرانی پرسی كورد ئاماژه‌یان به رۆڵی گرینگی ژنی كورد له بواره
جیاجیاكان دا كردووه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و، به لاڕێ دا بردنی رێبازی شۆڕش له
لایه‌ن ئاخونده‌كانه‌وه‌و پێشێل كردنی ئازادییه دێموكراتیكه‌كان‌و په‌سندكردنی
قانوونی ئه‌ساسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ده‌یان ئه‌حكامی ناڕه‌وای دیكه،
ژنانی وڵاته‌كه‌مان زۆر خراپتر له پێشوو چه‌وسانه‌وه‌و له مافه ئینسانییه‌كانیان
بێ‌به‌ش كران‌و رێژیم كه‌مترین ده‌ره‌تانی پێ نه‌دان له به‌رپرسایه‌تیه سیاسی‌و
دیپلۆماسی‌و قه‌زاییه‌كانی وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته دژی
ئینسانییه‌ی رێژیم به راده‌یه‌ك بێ به‌زه‌یی‌یانه بوو، خه‌باتی ژنانی ئێرانی
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا جیا كرده‌وه‌و رۆژێكی دیكه‌ی وه‌ك رۆژی به‌ناو
رێزگرتن له ژنانی دیاری كرد‌و به‌م كرده‌وه‌یه‌ش دوژمنایه‌تیی خۆی زیاتر به
نیسبه‌ت ژنانه‌وه نیشان دا، به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا، به هۆی گه‌ڵاڵه‌كردنی
پلانی ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆلێكی زیاتر له گرتن‌و شكه‌نجه‌و
سه‌نگساركردن ونه‌بوونی ده‌ره‌تانی ژیانێكی ئابڕوومه‌ندانه بۆ ژنان له ئێران
دا ئه‌وان وڵاته‌كه‌یان به‌جێ ده‌هێڵن‌و روو له وڵاتانی ئورووپایی‌و وڵاتانی
عه‌ره‌بی خه‌لیج ده‌كه‌ن‌و تووشی زۆر روودوای دڵته‌زێن‌و كاره‌ساتی چاوه‌ڕواننه‌كراو
ده‌بن. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه ژنان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو دێموكرات‌دا له به‌رزترین
ئاستی به‌رپرسایه‌تیی سیاسی‌و پله‌ی زانستی دان.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نامرۆڤایه‌تییه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران
دا، ژنانی ئازادیخوازی مافخواز‌و وڵاته‌كه‌مانیش زۆر شێلگیرانه له به‌رانبه‌ر
ئه‌م نابه‌رابه‌رییه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن‌و له
ئاستی نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی دا سیاسه‌ته‌كانی رێژیم له قاو ئه‌ده‌ن. به
هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌كرێ دژی رێژیم هه‌ڵوێست ده‌گرن، خۆپێشاندانه‌كانی ژنان‌و
كچان له شاره گه‌وره‌كانی ئێران‌و بزووتنه‌وه‌ی كه‌مپینی 1 میلیۆن واژۆ‌و له‌قاودانی
یاسا چه‌قبه‌ستووه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی مافه ره‌واكانی
ژنان نموونه‌ی زیندووی ئه‌م خه‌باته سیاسی‌و ئینسانییه‌یه كه ژنانی ئێران‌و
كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له‌م جووڵانه‌وه ئازادیخوازییه‌ش دا ژنان‌و كچانی شۆڕشگێری كورد له زۆر باره‌وه
پێشه‌نگ بوون‌و له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
ره‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران دا خه‌باتیان كردوه‌و گیانیان له پێناوی ئامانجه
به‌رزه‌كانیان دا پێشكه‌ش كردوه‌و ئێستایش له‌م خه‌باته‌دا رۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕن.
هه‌ر ئه‌م خه‌باته پیرۆزه‌یشیانه كه له لایه‌ن كۆڕوكۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن‌و میداڵی شانازییان له
بواری جۆراوجۆردا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
جارێكی دیكه پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی له خه‌باتی ره‌وای ژنان به
گشتی‌و ژنانی مافخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد به تایبه‌تی راده‌گه‌یه‌نێ‌و
له یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هه‌موو ژنانی شۆڕشگێری
كورد جارێكی دیكه جێژنه پیرۆزه ده‌كا.
به‌رزو پیرۆز بێ یادی 62 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران.
بڕوخێ رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ژنانی ئازادیخواز له پێناوی گه‌یشتن به مافه ره‌واكانیان.
سپاستان ده‌كه‌م.
ئه‌م وتاره له 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1386دا‌و له رێوڕه‌سمی 62یه‌مین ساڵیادی
دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، پێشكه‌ش كراوه. |