|
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال
تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق!
به ناوی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و هه‌موو تێكۆشه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانتان به سه‌رۆك كۆماریی
عێراق، پیرۆزبایی‌یه‌كی گه‌رمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژێرانی به‌ڕێزتان به سه‌رۆك كۆماریی وڵاتی دۆست‌و دراوسێمان عێراق، به‌رهه‌می
خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی رێبه‌رایه‌تیی كورد له قۆناغی
ئێستا دایه، هه‌ر له‌و كاته‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه عێراقی نوێ نیشتمانی هه‌موو
پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته به ئه‌رك‌و مافی به‌رامبه‌ره‌وه‌یه.
ئاواته‌خوازین عێراقی فیدراڵ له ژێر رێبه‌رایه‌تیی به‌ڕێزتان‌دا به‌سه‌ر هه‌موو
كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای پێشكه‌وتن‌و به‌ختیاری‌دا سه‌ركه‌وێ‌و به‌زوویی جێگای
شیاوی خۆی له كۆمه‌ڵگای جیهانی‌دا پڕ بكاته‌وه.
به‌و هیوایه كه عێراقی نوێ ببێته نموونه‌یه‌ك له دێموكراسی‌و ئازادی‌و
پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
ئه‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتنتان له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیرۆز‌و نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌دا
به ئاوات ده‌خوازین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی
6/4/2005 |