|
29-12-1386
گه‌لی تێكۆشه‌ر‌و خه‌باتگێری
كوردستان!
زۆر به‌داخه‌وه، ئێمه له سێ پارچه‌ی كوردستانی بنده‌ستدا پێشوازی له نه‌ورۆز
ده‌كه‌ین. گه‌لی كورد له كوردستانی باكوور، رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاڤا، له ماف‌و
ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی بێ‌به‌شه، زوڵم‌و زۆرداری هێزه كۆنه‌په‌ره‌ست،
شۆڤینیست‌و نه‌ژادپه‌ره‌سته‌كان، له سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام له هه‌ر سێ پارچه‌ی كوردستان به‌رخۆدان‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له به‌رانبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كان له پێناو ماف‌و
ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان رۆژ به رۆژ
به‌هێزتر ده‌بێ‌و په‌ره ده‌ستێنێ.
هێزه نیشتمانپه‌روه‌ر‌و دێموكراته‌كانی سه‌رانسه‌ری كوردستان!
نه‌ورۆز نیشانه‌و سه‌مبۆلی یه‌كیه‌تی، خه‌بات‌و سه‌ركه‌وتنه، بۆ سه‌ركه‌وتنی
خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، مه‌رجی سه‌ره‌كی یه‌كیه‌تی‌و هاوكاریی هێزه
نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانه.
وه‌رن به پێی ناوه‌رۆكی نه‌ورۆز، بچینه پێشوازیی نه‌ورۆزی ساڵی 2708ی كوردی‌و
بۆ ماف‌و ئازادییه‌كانمان، پێكه‌وه به یه‌كده‌نگی كار‌و خه‌بات بكه‌ین.
ئێمه حیزب‌و رێكخراوه كورد‌و كوردستانییه‌كانی خواره‌وه، پیرۆزبایی خۆمان
ئاراسته‌ی گه‌له زه‌حمه‌تكێش‌و ماندوونه‌ناسه‌كه‌مان، له هێزه نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی
سه‌رانسه‌ری كوردستان، له به‌ندكراوانی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و سه‌رۆكایه‌تیی
سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ده‌كه‌ین.
گه‌لی ئازادیخوازی كورد!
هه‌موو رۆژێكتان نه‌ورۆز‌و نه‌ورۆزتان پیرۆز.
20ی مارسی ساڵی 2008
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK)
پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریا(Yekiti)
پارتی دێموکراتی کوردستان ــ باکورPDKI ــ Bakur
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD)
پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کورد له سووریا
پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
پارتی دێموکراتی کورد له سووریا (EIParti) |