|
29-12-1386
بۆ رای گشتی:
رۆژی 12ی ئادار، چواره‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی قامیشلووه
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و رۆژه‌دا، رێژیمی شۆوینیستی به‌عسی سووریه، له شاری
قامیشلوو كاره‌سات ده‌خوڵقێنێ‌و ده‌ستی به خوێنی رۆڵه‌كانی كورد سوور ده‌كات‌و
28 لاوی كورد شه‌هید‌و زیاتر له 500 كه‌سیش بریندار ده‌كات‌و به هه‌زاران لاوی
كوردیش ده‌خاته به‌ندیخانه‌وه.
دوو یانه‌ی فووتباڵی شاری دێره‌زوور (FITIWE)و شاری قامیشلوو (CIHAD) له
یاریگای شاری قامیشلوو بۆ یاری ئاماده ده‌بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ر له
دستپێكردنی یاری، لایه‌نگرانی یانه‌ی دێره‌ززز كه چه‌كدار بوو، ده‌ستیان كرد
به شه‌ڕ‌و جنێوفرۆشی‌و سه‌ردانی درووشمی شۆڤینیستانه دژی گه‌لی كورد‌و
پشتیوانی له سه‌ددام حوسێن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه لایه‌نگرانی یانه‌ی
قامیشلوو بۆ ته‌ماشا‌و ته‌شویقی یانه‌ی شاره‌كه‌یان هاتبوون. به‌داخه‌وه، هێزه‌كانی
ئه‌منیه‌تی له باتی ئارامكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به شوێنییه‌كان كه شه‌ڕیان ساز
كردبووه ده‌ستیان كرد به گولله‌باران كردنی هاووڵاتیانی كورد، ئه‌ویش به فه‌رمانی
پارێزگاری پارێزگای (HISICA) به نێوی سه‌لیم كه‌بوول.
له‌و رۆژه‌وه پیلان دژی گه‌لی كورد له سووریه‌دا ده‌ستی پێ‌كرد.
شوێنیسته‌كان به‌م پیلانه ره‌شه ده‌یانویست زه‌ربه‌یه‌كی قورس له كورد بده‌ن‌و
بیانترسێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵ‌وگۆڕی جیهان‌و رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێنا بوو و كوردستانی عێراق توانیبووی به
فیدرالیزم بگات‌و ئه‌وان توانای قبووڵكردنی ئه‌وه‌یان نه‌بوو و كه‌سانی خۆیان
هان دا به دانی درووشمی توند‌وتیژ دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد‌و راوستن وه‌كوو:
سووتاندنی ئوتومبێلی ده‌وڵه‌تی‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی، تا بیانوویه‌ك بێت بۆ
رێژیمی شوینیستی به‌عسی سووریه‌و كوردان به ده‌ستی رێژیم به كوشت بده‌ن‌و
ئاشتی‌و برایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، مێژوویی له به‌ینی كورد‌و عه‌ره‌بدا له به‌ین
به‌رن.
ده‌بێ بگوترێ كه ئه‌م پیلانه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌نجامه خراپه‌كانی‌دا، سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو و نه‌یتوانی گه‌لی كورد له خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ لابردنی زوڵم‌و زۆری
نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر شانی خۆی‌و دامه‌زراندنێكی سیستمێكی دێموكراتیك له‌سه‌ر
بنه‌مای یه‌كسانی‌و ئاشتی كه له ژێر سێبه‌ری ئه‌م سیستمه‌دا مافه سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، بێ‌هیوا بكات.
ئه‌م پیلانه بوو به‌هۆی هۆشیاریی گه‌لی كورد كه به‌هێزتر مافه‌كانی خۆی بپارێزێ‌و
پشتگیری له یه‌كیه‌تیی سیاسی بكات كه پێشتر له ژێر ناوی پارته كوردییه‌كاندا
به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان ده‌كرد‌و به سه‌ركه‌وتوویی جه‌ماوه‌ری كوردستانیان رێك
خست، دژی ئه‌م پیلانه كه ده‌یهه‌وێت بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد ره‌ت بكاته‌وه.
به رێپێوانێك، به درووشمی دیاریكراو كه به تێكڕا ده‌وترایه‌وه‌و یه‌كیه‌تی
به سه‌ركه‌وتوویی توانی ده‌نگی خۆی به روونی‌و ئاشكرایی به‌ڕای نیشتمانی‌و
جیهانی رابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها یه‌كیه‌تیی توانی ئه‌م پیلانه شه‌رمه‌زار بكات
كه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سووریه‌ی نژادپه‌رست به‌كاری هێنا بوو تا كێشه‌ی كورد له
سووریه كه‌م ره‌نگ نیشان بدات‌و ئه‌م یه‌كیه‌تییه داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كوردی له رێگای دێموكراسییه‌وه ده‌كرد.
له‌م یاده دڵته‌زێنه‌دا، ئه‌م كاره‌ساته شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه رێژیمی
شوێنیستی سووریا به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا به‌ڕێوه‌ی برد. ئێمه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی
كوردی سووریه داوا ده‌كه‌ن كه به زووترین كات لێكنزیكبوونه‌وه‌ی گه‌لی كورد
به‌و یه‌كیه‌تییه پته‌وتر بێت‌و به‌ره‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و گه‌یشتن به‌و
ویستانه‌ی كه گه‌لی كورد له مێژه‌یه چاوه‌ڕه‌وانیان ده‌كات‌و، ئه‌م كۆسپانه
كه له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردن لابه‌رن‌و به دڵگه‌رمی پێوه‌ندییه‌كان
به یه‌كیه‌تیی نیشتمانی پته‌وتر بكه‌ن كه به ده‌نگێكی به‌رز بتوانن له‌و مه‌یدانه‌دا
ببن به خاوه‌نی لایه‌نگر‌و دۆستی زۆرتر.
سلێمانی ـ كوردستانی عێراق
9/3/2008
نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی كوردستان:
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (PDKI)
پارتی سوسیالیستی كوردستان (PSK)
پارتی دێموكراتی كوردستان (باكوور) (PDK ـ باكوور)
پارتی دێموكراتی كورد له سووریه (Elparti)
پارتی پێشڤه‌رۆی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی وه‌ڵاتپارێزی دێموكراتی كوردستان (PWD)
پارتی ئازادیی كورد له سووریه
پارتی یه‌كیه‌تیی كورد له سووریه
رێككه‌وتنی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی ئازادیی كوردستان (PAK)
رێكخستنی خه‌باتی كوردستانی ئێران |