|
بوو، ساڵێك بوو كه له‌ودا
مافی گه‌لانی ئێران به‌ربڵاوتر له ساڵان پێشێل ده‌كرا، ئازادی راده‌برین
له‌گه‌ڵ تاریكترین قۆناغه‌كانی خۆی له ئێران به‌ره‌وڕووبوو. ژماره‌یه‌كی زۆر له
رۆڵه‌كانی گه‌لانی ئێران، رۆژنامه‌نووسان، چالاكانی مه‌ده‌نی‌و مافی مرۆڤ له
لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی سیاچاڵه‌كان كران‌و به ده‌یان كه‌س
له خه‌ڵكی ئێران ئیعدام كران‌و له سێداره دران.
ساڵی 1386 هه‌روه‌ها ساڵی به‌رخۆدانی زۆرتری گه‌لی كورد دژی كۆنه‌په‌ره‌ستی
بوو. خۆپێشاندان، رێپێوان‌و بزاڤی جه‌ماوه‌ری‌و كه‌م وێنه‌ی گه‌لی كورد به
بۆنه‌ی نۆزده‌هه‌مین ساڵڤه‌گه‌ری تیرۆری رێبه‌ری شه‌هید دكتۆر قاسملوو‌و كاره‌ساتی
به‌رلین، كۆماری ئیسلامی ئێرانی هه‌راسان كرد. به‌شداری‌نه‌كردنی چالاكانه‌ی
خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و بایكۆتی چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی شانۆی ده‌نگدان،
وه‌ڵامێكی روونی "نا" بوو بۆ كۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی
ئه‌و رێژیمه.
له ساڵی 1386دا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ماجه‌راجۆیانه‌و دوژمن ئه‌نگیزانه‌ی
كۆماری ئیسلامی، ئێران زیاتر له هه‌موو ده‌ورانی ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمه له
كۆمه‌ڵگای جیهانی ته‌ریك كه‌وته‌وه.
ئێمه له كاتێكدا به‌ره‌و پێشوازی نه‌ورۆز‌و ساڵی نوێ ده‌رۆین، كه گه‌له‌كه‌مان
شێلگیرتر له هه‌موو كاته له سه‌ر داخوازه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆی پێداگره‌و
ویستی دێموكراسی، دابین كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی پێكهێنه‌ری ئێران
له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ‌دا خه‌ریكه ده‌بێته ویستی هه‌موو
گه‌لانی ئێران‌و بنه‌ماكانی سیاسی‌و ئه‌خلاقی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی
كورد ده‌بێته نرخی هاوبه‌شی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران.
به‌و بۆنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه
وڵات گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی زه‌حمه‌تكێش‌و ماندوونه‌ناسی
كورد، له هێزه نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی سه‌رانسه‌ری كوردستان، له زیندانیانی
سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران‌و جیهان ده‌كا.
هه‌موو رۆژێكتان نه‌ورۆز
نه‌ورۆزتان پیرۆز
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
پاریس
19/3/2008 |