|
وتووێژی هێندێك له كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی
رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كه‌یاندا هاتووه، به پێویستمان زانی بۆچوونی خۆمان له سه‌ر
ئاكامه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه رابگه‌یه‌نین.
1ـ به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و
راستی‌یه‌ی كه:
ـ جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رێكه‌وتی
15/9/1385دا، جیابوونه‌وه‌ی كه‌مایه‌تی‌یه‌ك له رێبه‌رایه‌تی‌و به‌ده‌نه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو.
ـ نوێنه‌رانی ئه‌و كه‌مایه‌تیی رێبه‌رایه‌تی‌یه له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می
حیزب‌دا به‌شدار بوون، ده‌نگیان به شه‌رعییه‌تی كۆنگره داوه‌و نێزیك به ساڵ‌و
نیوێك دوای كۆنگره له حیزب جیا بوونه‌ته‌وه.
حه‌ق وابوو له ژێر ناوێكی دیكه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆیان گرتبایه‌و تێكۆشانی
خۆیان درێژه دابایه.
2ـ له كاتی جیابوونه‌وه تا گرتنی كۆنگره‌كه‌یان ئێمه له رێگای دۆستان‌و
دڵسۆزانی جوولاَنه‌وه‌ی كورده‌وه، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان دا تا ئه‌وان ناوێكی
دیكه، بێجگه له ناوی "حیزبی دێموكرات" له سه‌ر خۆیان دابنێن، به‌لاَم به‌داخه‌وه
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف‌و یاسایه‌ك‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و پێڕه‌وی نێوخۆیی‌یه‌ی
حیزب‌و رێ‌وشوێنه دێموكراتیكه‌كان كه له كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مدا بۆخۆیان په‌سندیان
كردبوو، به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپی، ئه‌م راستی‌یه
ئاشكرایه‌یان پشت گوێ خست‌و بایه‌خیان به هه‌وڵی دۆستان‌و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان
نه‌دا. هه‌ر بۆیه ئه‌و كاره‌یان ده‌بێته كۆسپێكی گه‌وره له سه‌ر رێگای
هاوكاری‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوانمان‌و، به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ
شوێنی نه‌رێنی داده‌نێته سه‌ر ره‌وتی هاوكاری‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه
كوردی‌یه‌كانی كوردستانی ئێران، بۆیه مه‌سڵه‌حه‌تی جوولاَنه‌وه وا ده‌خوازێ
كه ئه‌وان له ژێر ناوێكی دیكه‌دا درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن. له حاڵه‌تێكی
وادا ئێمه ئاماده‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیمان‌و هه‌رچه‌شنه هاوكاری‌یه‌ك
ده‌بین.
3ـ به‌م چه‌شنه، ئاكامی ئه‌م كۆنگره‌یان‌و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته، به‌پێچه‌وانه‌ی
بانگه‌شه‌كانیان، به كرده‌وه دژی "لێك نزیكبوونه‌وه‌ی پارته كوردی‌یه‌كان"و "بایه‌خ
دانی تایبه‌تی به پێویستیی یه‌كیه‌تی‌و هاوكاری له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی‌و له
ئاستی رۆژهه‌لاَتی كوردستان"و یه‌ك له‌وان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه.
پلینۆمی دوازده‌هه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و
خالاَنه‌و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئاكامی ئه‌و كۆنگره‌یه، وێڕای به‌داخ
بوونی له‌و بڕیاره نائوسوولی‌یانه‌یان، راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و تاقمه به درێژه‌دانی
ئه‌ركه‌كانیان له ژێر ناوی "حیزبی دێموكراتی كوردستان" كۆسپێكی گه‌وره‌یان له
سه‌ر رێگای ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی‌و هه‌رچه‌شنه هاوكاری‌و هاوپه‌یمانی‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا پێكهێناوه. هه‌ر بۆیه‌ش ئاواته‌خوازین
كه ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی جوولاَنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی
ئێران‌دا، چاو به‌و بڕیاره‌ی خۆیاندا بخشێننه‌وه‌و به كرده‌وه رێگای هاوكاری‌و
هاوخه‌باتی له نێو هێزه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا فه‌راهه‌م بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
8/1/1387
2008-03-27
|