|
10-01-1387
به‌رێز كاك مسته‌فای هیجری سكرتێری گشتی حدكا
هاورێیانی رێبه‌رایه‌تی و كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان
میوانه ئازیزه‌كان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان
ئه‌مرۆ لێره له ده‌وری یه‌ك
كوَبووینه‌ته‌وه تا یاد له روَژی 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1326ی هه‌تاوی، بكه‌ینه‌وه كه
له‌ودا قازی محه‌مه‌د رێبه‌رو پێشه‌وای نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد‌و سه‌ركوَماری ده‌وڵه‌تی
جومهووری كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی، به تاوانی دیفاع له
ئازادی گه‌لی كورد به فه‌رمانی حه‌مه ره‌زاشای په‌هله‌وی له سێداره دران. له
10 خاكه‌لێوه‌ی 1358 له 32 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له قه‌ناره‌دانی پێشه‌وا و
هاورێیانی دا حیزبی دێموكرات ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستان راگه‌یاند،
له‌و ساڵه‌وه هه‌موو ساڵی خه‌ڵكی كوردستان له روَژی 10ی خاكه‌لێوه‌دا له هه‌ر
شوێنك بن و ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بكرێ یادو بیره‌وه‌ریی ئه‌و كه‌سانه كه ژیانی خۆیان
له رێگای رزگاری‌و ئازادیی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌كه‌یاندا به‌خشیوه‌و سه‌ربه‌رزانه
به‌ره‌و پیلی مه‌رگ چوون، زیندو ده‌كه‌نه‌وه.
دوژمن به هه‌ڵه پێی وابوو به
شه‌هید كردنی قازی ده‌توانێ بیری ئازادیخوازی له نێو گه‌لی كورددا له نێو به‌رێ
رووداوه‌كانی 61 ساڵی دوای شه‌هید بوونی پێشه‌وا نیشانیان داوه كه به كار بردنی
بێ عه‌داڵه‌تی نه‌ك هه‌ر شه‌پۆلی رق و توڕه‌یی گه‌لی دانه‌مركاندوه به‌ڵكوو رۆژ به
رۆژ به هێزتر به تین تری كردووه.
پێشه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار توانی له مێژوویی ئێران‌دا جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتی سه‌رانسه‌ری
له گرینگی بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی كوردستان وریا بكاته‌وه به جۆرێك كه
دێموكرات خوازانی ئێران ئومیدی گه‌وره‌یان به ئه‌زمونی كوردستان بوو، له هه‌مان
كاتدا رێبه‌رێكی ژیر‌و دوور ئه‌ندیش بوو ، ئه‌و له چاو پێكه‌وتنێك دا له گه‌ڵ به‌رپرسانی
سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا دا له تاران بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی حكومه‌تی
كوردستان و ئه‌مریكا له بواری سیاسی و پیشه‌سازی و فه‌رهه‌نگی دا ئاماده‌گی
ده‌ربڕی، داوای ئه‌وه‌ی لێ كردن له پێناو نه‌هێشتنی دیكتاتۆری و دامه‌زراندنی
رێژیمێكی دێموكراسی فیدراڵی له وێنه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له
ئێران‌دا تێبكۆشن .ئیستراتیژی یه‌كی وا كه له‌م قۆناغه‌ی ئێستا دا بۆ ته دروشمی
به شێكی به‌رچاو له هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێران و له‌پێَناوی دا تێده‌كۆشن
.
بیرۆكه‌ی ئاشتی و یه‌كیه‌تی گه‌لانی ئازاد، شوێنێكی تایبه‌ت له بیر‌و كه‌سایه‌تی
پێشه‌وا دا هه‌بوو ، له سایه‌ی ئه‌ودا بوو كه یه‌كیه‌تی ریزه‌كانی گه‌لی كورد
هاته دی، وه دوو به‌ره‌كی وه‌لانرا، نێو ماڵی كورد رێكخرا یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك
هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بوو به خاڵێكی گرینگ له به‌ره‌و پێش
بردنی دۆزی كورد. كۆماری كوردستان بوو به كۆمارێكی نه‌ته‌وه‌یی و له پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان را ده‌هاتن و به‌شداری یان تێدا ده‌كرد، بۆ وێنه رۆڵی بارزانی
یه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی نه‌مر رۆڵێكی فه‌رامۆش نه‌كراوه
له مێژوویی كۆماری كوردستان دا، هه‌ر ئه‌و بیره پێشكه‌وتنخوازه زه‌مینه‌یه‌كی
گونجاویشی بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندی یه‌كی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لانی ئێران به
گشتی و دوو گه‌لی دراوسێی كورد‌و ئازه‌ری ره‌خساند. له‌م نێوه‌شدا پرسی
دێموكراسی و ئازادی و به‌رابه‌ری كرد به مه‌رجی دۆستایه‌تی و پێكه‌وژیان له
گه‌ڵ تێكرای گه‌لانی ئێران .
دوای روخانی كۆماریش ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌باتگێرانی گه‌له‌كه‌مان تێكه‌ڵ به
كاروانی شه‌هیدان بوون، له نێو ئه‌وان دا دوو سه‌رداری وه‌ك قاسملوو شه‌ره‌فكه‌ندی
ده‌بینرێن. كه‌چی ئێستاش ژماره‌یه‌كی زیاتر له ریزی شۆرشگێران دا قه‌ڵه‌می ئه‌وانی
یان به ده‌سته‌وه گرتوه، چه‌كی ئه‌وانی یان له شان كردووه، له سه‌ر درێژه‌دانی
رێباز‌و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجی یان به‌رده‌وامن، وه دوژمنی كۆنه‌په‌رست
به بێ هوده‌یی هه‌وڵی داوه له رێگایی سه‌ركوت و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی گوند‌و
شاره‌كانی كوردستان ، به‌كارهێنانی ریاكاری و ته‌زویر وه وه‌عده‌و به‌ڵێنی به
درۆ ئیراده‌ی گه‌لی وریا‌و راپه‌ڕیوی كورد به‌ره‌و كزی و نائومێدی به‌رێ و
ناچاری بكا به ژیانی ژێر ده‌ستی و وكۆیله‌یی رازی بێ.
دوژمن له پێوانی ئه‌م رێگایه‌دا شانسی سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا. چونكه
هه‌تا ئێستا هیچ كه‌سێك له شه‌ڕِ له گه‌ڵ حه‌ق و ڕاستی و یاسادا سه‌رنه‌كه‌وتوه.
ئازادی و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس مافێكی ره‌وایی مرۆڤایه‌تیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
ئه‌گه‌ر له رابردوودا ئه‌و حه‌قه به هۆی جۆراو جۆر یان هه‌لومه‌رجی سیاسی سه‌ره‌ده‌م
و یا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، له لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
پێشێل ده‌كراو له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا به مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی سه‌یر ده‌كرا،
ئێستا ئه‌و زه‌مان به سه‌ر چووه له هه‌لو مه‌رجی ئێستا دا ناكرێ گه‌لان له
ژێر ده‌ستی دا بهێڵرێنه‌وه‌و له مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیان بێ به‌ش
بكرێن، ئه‌مرۆ سه‌رده‌می له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كان و په‌ره‌گرتنی
پرۆسه‌ی دێموكراسی و دابین بوونی ئازادی یه دێموكراتی یه‌كانه.مڵهوڕی و
پاوانخوازی باوی نه‌ماوه .
رێژیمی خوێن رێژی سه‌ده‌كانی نێوه‌نجی هه‌وڵی ده‌دا له ژێر ناوی ئیسلامدا وه
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتنی خراپ له هه‌ستی مه‌زهه‌بی به‌ریی چاوی خه‌ڵك ڵێَڵ بكا‌و له
خۆراگری و خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی ساردی یان
بكاته‌وه‌و هه‌نگاوی یان پێ شل بكا .
له دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئێران ـ عێراق رێژیمی ئاخوندی به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له نیاز پاكی حیزبی ئێمه‌و باوه‌ڕی به ئاشتی و دوور كه‌وتنه‌وه له
به‌ڵای شه‌ڕ كه زیان و زه‌ره‌ره‌كانی زیان به نسیبی خه‌ڵكی بێ به‌ش و غه‌در
لێ كراوی ئێمه ده‌بێ له ژێر ناوی وتووێژ‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌شێوه‌ی
ئاشتی خوازانه‌دا توانی به پیلانی نا جوامێرانه دوور له یاسا‌و عورفی نێونه‌ته‌وه‌یی
له سه‌ر مێزی وتوێژ دكتور عبدالرحمانی قاسملوو رێبه‌ری گه‌وره‌ی حیزبه‌كه‌مان
و مامۆستای دێموكراسی به ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆسته‌كانی له ڤیه‌ن شه‌هید بكا،
دوژمن هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا ویستی به زه‌بری په‌یتا په‌یتا و كاریگه‌ر ده‌نگی
جوڵانه‌وه‌ی كورد كپ بكا بۆیه له پلانی دووه‌م دا له به‌رڵین سكرتێری حیزبه‌كه‌مان
دكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاورێیانی شه‌هید كرد، كه ئاكامی دادگای میكۆنۆسی
لێ كه‌وته‌وه ، ئاكامێك كه بوو به‌هۆی ریسوایی و ته‌ریك مانه‌وه‌ی رێژیمی
ئاخوندی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناسرانی سه‌رانی بڕیاڕ ده‌ری ئه‌م نیزامه
به قاتڵ و تیرۆستی نێوده‌وڵه‌تی.
گه‌لی خه‌باتگێری كورد شه‌هید بوون به ئامانج دانانێ وه له شه‌ڕو خوێن رێژیش
بێزاره چونكه ئاكامه‌كانی شه‌ڕ به ته‌واوی ماناوه هه‌ست پێ ده‌كا، كه‌چ
شوێنه‌وارێكی خراپی له سه‌ر ژێرخانی ئابووری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه به‌و
حاڵه‌ش ناتوانێ رێگا بدا كۆنه‌په‌رستانی فه‌رمانره‌وا له سه‌ر بناخه‌ی
دیكتاتۆری و ملهوڕی ، وه به ناوی دین و مه‌زهه‌ب یا هه‌ر بیانویه‌كی ناڕه‌وای
دیكه ، مافه نه‌ته‌وایه‌تی ئینسانی یه‌كانی پێشێل بكه‌ن وه له‌و رێگایه‌دا له
دانی قوربانی دیكه‌ش درێغی ناكا. گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌وتیرۆرو سێداره چاو
ترسێنمان ناكا.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستی یه ئاماژه به به‌شێك له دیفاعیاتی پێشه‌واو هه‌ڵوێسته
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌كانی له دادگایی نیزامی رێژیمی پاشایه‌تی دا ده‌كه‌ین.
به شاهیدی و ئیعترافی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی دادگای كردنی پێشه‌واو
هاورێیانی به‌شدار بوون . ئه‌وا پێشه‌وا بوو له كاتی داد بینی دا ئه‌وانی
محاكمه ده‌كرد و سه‌رانی تارانی به تاوانبار ده‌زانی.نه‌ك خۆیی و هاورێیانی
خۆیی له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرساریه‌تی یانه‌ی كه له كۆماردا
هه‌یبوون به به‌رپرس ده‌زانی .
سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تارانی به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی
كورد به هه‌ڵه‌و نادروست داده‌نا، له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رۆكی دادگا دا ووتی
تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه، ئێوه وڵاتتان لێ داگیركردووین ئه‌و رووداوانه له
ئاكامی ئه‌وه‌دا بوه كه ئێوه قانونی بنه‌ڕه‌تی وڵاتتان ژێر پێ ناوه، مافی
مرۆڤ و نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تی یه ئاینی و قه‌ومی یه‌كان له لاتان بایه‌خی نی
یه.
بۆیه من ناتوانم له به‌رامبه‌ر ماف و ئازادی یه‌كانی نه‌ته‌وه‌كامدا بێ ده‌نگ
و بی َهه‌ڵوێست بم ئێستاش ته‌نها خۆم هانده‌رو پێكهێنه‌ری كۆمار‌و دێموكراسی له
كوردستان بوومه، هیچ كه‌س و هێزێكی بێگانه منی هان نه‌داوه. بێ به‌شی كورد
منی بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كارانه دنه داوه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێوه له
بێگانه بارزانی و بارزانی یه‌كان بێ ئه‌وان بێگانه نین . ئێره ماڵی خۆیانه
، ئه‌وان مافی خۆیانه لێره بن و ئێره‌ش به ماڵی خۆیان بزانن.
كاتێك دادستان به خیانه‌تكار
تاونباری كرد له وه‌ڵامدا گوتی: خیانه‌ت شایه‌نی من نیه تۆی خیانه‌ت كار‌و
ناشاره‌زا به یاسا‌و عورفی كه‌لام. ئێره ماڵی منه خاكی كوردستان خاكی باب و
باپیر‌و ئه‌ژدادی منه . چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم. من له‌و بڕیاره‌ی سه‌رانی
ئێوه ترسم نی یه. له زوه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه حازر كردووه به ئامێزی ئاوه‌ڵاوه
پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه یه ده‌كه‌م. كه له رێگای ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌م
دا ده‌كوژرێم، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه به نه‌ته‌وه‌كه‌م داوه له گه‌ڵیان بژیم بۆ ئه‌وانیش
بمرم تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشكێنم، هه‌ر ئه‌و به جه‌رگی و له خۆبوردی
یه‌ش بوو كه له پای سێداره ئیزنی نه‌دا چاوی ببه‌ستن . فه‌رمووی حه‌ز ده‌كه‌م
له ئاخرین چركه‌ی ژیانمدا به چاوی كراوه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بڕوانم ،
ئێوه له هه‌ڵه‌دان، ئه‌مرۆ ئێوه قازی محه‌مه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له هه‌ر
تنۆكه خوێنێكی من قازی محه‌مه‌دێك شین ده‌بێته‌وه.
با دوژمنانی ئازادی باش
بزانن كه ئه‌مرۆ تۆ نه‌مری تۆ خاوه‌ن هه‌زاران ئه‌ویندارو تێكۆشه‌رانی دێموكراتی
دوای تۆ " قاسملووی" رێبه‌ری كاریزمای كورد ئامانج و ستراتیژیه‌كانی حیزبه‌كه‌ی
تۆی گه‌ڵاڵه كرد و رێبه‌ری حیزبی گرته ئه‌ستۆ له قۆناغه ئاسته‌م و هه‌ستیاره‌كان
دا رێبه‌ری كرد، له گه‌ڵ شه‌ره‌فكه‌ندی ژیری هاورێی له تریبۆننی رێكخراوی
ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته‌وه پرسی كوردی یان نێونه‌ته‌وه‌یی كرد.و له دادگایی
میكۆنووس داسه‌رانی پله به‌رزی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له سه‌ر كورسی
تاونباری دانا.
مه‌رگی ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تی یانه نه‌ك نابێته هۆی هه‌ره‌س هێنانی بیر‌و باوه‌ریان
به‌ڵكو دوای مردنیش شوێنه‌واری باش به‌چێ دێڵن.ده‌بنه ره‌مزو هێمای یه‌كێتی
نه‌ته‌وه‌یی و رزگاری نیشتمانی.
گه‌لی خۆراگری كورد و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان:
حیزبی ئێوه، حیزبی دایك، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی رێبه‌رو
رێكخه‌ری جوڵانه‌وه‌ی میللی دێموكراتیكی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ، حیزبی
رۆژانی سه‌خت و دژواری سه‌رده‌مانێكه ، كه زه‌روره‌تێكی مێژوویی هێناویه‌ته
ئاراوه به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی زانستی و دوور له هه‌ست و ئیحساس به
مه‌سئولیه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نی َو بریار ده‌داو رێبه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه ده‌كا.
با دوژمن و نه‌یارانی ئه‌و راستی یه باش بزانن ئه‌و حیزبه له نێو هه‌ناوی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵ قوڵاوه، بۆیه بۆته به‌شێك له موقه‌ده‌ساتی
ئه‌و خه‌ڵكه كه به رێبه‌رو رزگاری ده‌ری خۆی ده‌زانێ، حیزبێك كه له گه‌ڵ
ئێش‌و ئازاره‌كانی گه‌ل له دایك بووه‌و، به‌و ئازارانه راهاتووه، له هه‌ر قه‌یران
و شكستێكی به سه‌ر داهاتووه به له خۆبردوویی دان به خۆداگرتن و پشت ئه‌ستوور
به یارمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له كوره‌ی تاقیكاری ده‌رچووه.
ئه‌مرۆش خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كامان به قۆناغێكی ئاڵۆز‌و ناسك دا
تێده‌په‌رێ، حكومه‌ته‌كانی حاكم به سه‌ر كوردا هه‌تا دێ له به‌ر رادیكاڵتر
بوونی بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن خوازی كورد به گشتی‌و پرۆسه‌ی دێموكراسی خوازی
ئازدیخوازی كۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه هاتووی خه‌ڵك دا لاوازتر‌و بێ وره تر ده‌بن. به
تایبه‌تی رێژیمی خوێن رێژی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌مرۆ چ له ئاستی
بیرورای گشتی نێوده‌وڵه‌تی چ له ئاستی نێوخۆی وڵات ته‌ریك بۆته‌وه كه‌وتۆته
ژێر فشار‌و گۆره‌وشار دراوه. له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌و تۆدا ئه‌ركمانه خه‌باتمان له
هه‌موو بواره‌كاندا به‌هێزترو به‌ربڵاوتر بكه‌ین ، یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌لمان پته‌وترو
یه‌كگرتو تر بكه‌ین، چونكه رێژێمێكی بێ مه‌نتیق و یاخی له یاسا ماكه‌ی
تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی جیهان ده‌كا بێ
گومان ناتوانێ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتنخوازی دونیای ئه‌م سه‌رده‌مه
بگونجێ. به دڵنیایی‌یه‌وه ئه‌و رۆژه نزیكه كه كۆمه‌ڵانی زۆر لێكراوی خه‌ڵكی
ئێران، ده‌ست له نێو ده‌ستی ئێوه‌دا داموده‌زگای دیكتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی و
كۆنه‌په‌رستی تێكه وه‌پێچن‌و به خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی هه‌موو لایه‌ك
نیزامێكی دیموكراتیك له ئێران دا بێنینه سه‌ركار و گه‌لانی وڵاته‌كه‌مان به
ماف و ئازادی یه‌كانیان بگه‌ن.
ئاماده‌بوانی به‌رێز:
ئه‌مرۆ به بۆنه‌ی 10 خاكه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی كوردستانه‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ
گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و دێموكراسی و رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی
چه‌وساوه‌ی كورد ، به تایبه‌تی سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌م كاروانه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د،
و دكتور قاسملوو دكتور شه‌ره‌فكه‌ندی جارێكی تر له‌م رۆژه مێژوویی یه‌دا له گه‌ڵ
خوێنی ئه‌وان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجی گه‌له زۆر
لێكراوه‌كه‌مان ساتێك له تێكۆشان و خه‌بات نه‌وه‌ستین.به هیوای ئه‌ورۆژه.
برۆخێ رێژیمی دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌ركه‌وێ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لانی ئێران
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی گه‌له‌ی كورد به رێبه‌رایه‌تی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
10/1/1387
|