|
12-01-1387
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش‌و تێكۆشه‌ری
كورد!
هێرشی نه‌یارانی گه‌ل‌و داگیركه‌رانی كوردستان له رۆژه‌كانی نه‌ورۆزیشدا، هه‌ر
درێژه‌ی هه‌بوو. ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه كه دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان،
ئێران‌و توركیه، به بیانووی هه‌بوونی باره‌گاكانی p.k.kو پژاك له باشووری
كوردستان، هه‌رێمی ئازادكراوی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیه، نه‌ته‌نیا
به تۆپباران، به‌ڵكوو به فڕۆكه‌ی جه‌نگی‌و هێزی زه‌مینیش، هێرش ده‌كاته سه‌ر
كوردستانی باشوور.
هێرشی ئاسمانی‌و تۆپبارانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان، بۆته هۆی زیانی
گیانی‌و ماڵیی خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر سنوور‌و ئه‌وانی ناچار كردووه بۆ پاراستنی
گیانیان، ماڵ‌و كێڵگه‌و باخه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن‌و ئاواره ببن.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی توركیه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، هێرشی كرده سه‌ر كوردستان،
كه له‌و هێرشه‌دا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا‌و به سه‌دان كه‌س بریندار‌و ده‌ستبه‌سه‌ر
كران.
خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان، له جێژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی
ئاشتییانه‌ی ئه‌م جێژنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه بوون، كه‌چی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وتنه
به‌ر په‌لاماری رێژیمی شۆڤێنیستی به‌عس‌و دوژمنان چاویان به‌رایی بینینی پیرۆزكه‌رانی
نه‌ورۆزی نه‌بووو گه‌لی دایه به‌ر ره‌هێله‌ی گولله كه له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی
ئاسایشی رێژیم، سێ كورد شه‌هید كران‌و به ده‌یان كه‌س بریندار‌و ده‌ستبه‌سه‌ر
كران.
گه‌لی سته‌ملێكراوی كورد!
وڵاتپارێزان!
هه‌روه‌ك ئاشكرایه، نه‌یارانی كورد، ئاماده نین دان به مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و
دێموكراتیك‌و سیاسی‌یه‌كانی كورددا بنێن‌و به فه‌رمییان بناسن، هه‌ر بۆیه، به‌رده‌وام
كورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و هه‌ر رۆژه به بیانوویه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی
كورد له باشووری كوردستان.
بێگومان، ته‌نیا به‌رخۆدان‌و تێكۆشان‌و هاوكاریی هێزه وڵاتپارێزه‌كانی كوردستان،
ده‌توانێ به‌ر به هێرشی دوژمنانی كورد‌و دێموكراسی بگرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م پارت‌و
رێكخراوانه‌ی كه له خواره‌وه ناویان هاتووه، جارێكی دیكه هێرش‌و په‌لاماری
دوژمنانی كورد بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه شه‌رمه‌زار‌و ریسوا ده‌كه‌نو داوا له هه‌موو
حیزبه سیاسی‌یه‌كان‌و كه‌سایه‌تی‌یه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، كه به یه‌كگرتوویی‌و
هاوهه‌ڵوێستیی خۆیان، پێشی ئه‌و په‌لامارانه بگرن.
ئێمه بانگ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و هه‌موو رێكخراوه
مرۆڤدۆست‌و هیومانیسته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كه‌ین كه له مه‌ڕ هێرشی توركیه‌و
سووریه‌و ئێران بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستانی باشوور، ده‌نگ هه‌ڵێنن‌و گوشار
بخه‌نه سه‌ریان تا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، رێگای ئاشتییانه‌و
دێموكراتیك بگرنه به‌ر‌و په‌یوه‌ندیی سیاسی‌و ئابووری‌و كولتووریی سه‌رده‌مییانه
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، دابمه‌زرێنن.
ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ـ رێكخراوی خه‌باتی كوردستانی ئێران
ـ پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)
ـ پارتی ئازایی كورد له سووریه
ـ پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سووریه
ـ پارتی دێموكراتی كورد له سووریه (الپارتی)
ـ پارتی دێموكراتی پێشه‌ڤه‌ڕۆی كورد له سووریه
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان ـ باكوور
ـ پارتی وڵاتپارێزانی دێموكرات (PWD)
ـ پارتی سوسیالیستی كوردستان (PSK)
12/1/1387ی هه‌تاوی
31/3/2008ی زایینی |