|
هاوكات له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی
ساڵی نوێی هه‌تاوی، یادی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان به‌رز‌و پیرۆز راده‌گرین‌و له
رۆژی 10ی خاكه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی كوردستاندا كه حیزبه‌كه‌مان وه‌ك هێمایه‌ك ئه‌و
رۆژه‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان دیاری كردووه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌و هه‌موو خه‌ڵكی
كوردستان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا سه‌رو سه‌ركه‌وتن، درێژه‌ده‌ری
رێگای پڕ له شانازی‌و سه‌روه‌ریی شه‌هیدان بین.
خۆشه‌ویسته‌كه‌تان گیانی خۆی
له پێناو رێبازێكدا به‌خت كرد كه رێبازی رزگاری‌و وه‌دیهێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی
گه‌له‌كه‌مانه، رێبازێك كه گه‌وره‌پیاوانی وه‌ك قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی،
گیانیان له پێناودا به‌خت كردوه.
بێ‌گومان رۆڵه‌یه‌كی وا فیداكار‌و به‌وه‌ج ده‌بێ له داوێنی دایكێكی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئازادیخوازدا بارهاتبێ كه هه‌وڵ‌و تێكۆشانی ئێوه بۆ په‌روه‌رده‌كردن‌و
پێ‌گه‌یاندنی ئه‌و رۆڵه به‌وه‌جه جێگای ئافه‌رین پێ‌گوتن‌و رێزلێنانه. هه‌موومان
ده‌بێ شانازی به فیداكاریی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كه‌مانه‌وه بكه‌ین‌و پێی سه‌ربه‌رز
بین.
به‌ڕٍێزان!
له‌م رۆژه‌داو له‌م رێگایه‌وه به پێویستمان زانی دڵنیاتان بكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌رچی
ئازیزه‌كه‌ی ئێوه به جه‌سته له نێوماندا نه‌ماوه، به‌ڵام یاد‌و بیره‌وه‌ریی‌و
رێبازی ئه‌و هاوڕێ‌یه هه‌رده‌م رێ‌نیشانده‌ری رێگامانه‌و ئاواته‌كانی ئاواتمان‌و
تا وه‌دیهێنانیان بێ‌وچان‌و بێ‌هه‌دادان درێژه‌ده‌ری ئه‌و رێگا‌و رێبازه پیرۆزه
ده‌بین تا له‌م رێگایه‌دا یان به ئامانجه‌كانمان ده‌گه‌ین‌و كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
داگیركه‌ر‌و كۆنه‌په‌رستان رزگار ده‌كه‌ین یان ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان گیانمان له‌و
پێناوه‌دا، به‌خت ده‌كه‌ین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
نه‌ورۆزی 1387ی هه‌تاوی
|