|
17-02-1387
خاتوونی سه‌رۆك!
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌م كۆڕه!
خوشك‌و برایان!
تكایه ئیزنم بده‌ن پێشكه‌ی سپاسی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌م كۆڕه‌و سه‌رۆكی به‌ڕێز‌و
راپۆرتێری تایبه‌ت‌و خوشك‌و برایانی خۆجێ، بكه‌م بۆ ئه‌مه‌گناسی‌و ماندوونه‌ناسییان
بۆ ئاگادار راگرتنی ئه‌م بنكه گرینگه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه له كێشه‌یه‌كی هه‌ره
گرینگی كۆمه‌ڵگای جیهانی، واته پرسی خۆجێیی‌یه‌كان. هه‌روه‌ها پێویسته له‌م
تریبوونه‌وه سپاسی بێ‌پایانی خۆمان پیشكه‌ش به رێكخراوی خه‌ڵكان‌و نه‌ته‌وه‌كانی
بێ‌نوێنه‌ر (UNPO) بۆ به‌شداركردنی ئێمه له‌م كۆڕه‌دا بكه‌م.
گرینگه كه له‌م تریبوونه‌وه تیشك بخرێته سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی به‌ربڵاوی
مافی مرۆڤی خه‌ڵكانی خۆجێیی ئێران له ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی
ئێران‌و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌گنه‌ناسیی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به رێككه‌وتنانه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافی مرۆڤ، به تایبه‌تی "جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بۆ مافی خه‌ڵكانی خۆجێ".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی كۆماری
ئیسلامی له كاتی دانی ده‌نگی ئه‌رێنی به په‌سندكردنی "جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی خه‌ڵكانی خۆجێ" له ساڵی 2007دا، وتی "پشتیوانی له
مافی خه‌ڵكانی خۆجێ له سه‌رانسه‌ری دنیادا پرسێكی پرنسیپییه بۆ ئێران، ئه‌گه‌رچی
ئێران هیچ خه‌ڵكی خۆجێی تێدا نیه". پێم خۆشه وه‌بیری هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ڕێزی
ئه‌م كۆڕه‌و نوێنه‌رایه‌تیی كۆماری ئیسلامی بێنمه‌وه كه به پێی پێناسه‌ی
خه‌ڵكانی خۆجێ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كه ژماره‌یان نیوه‌ی زیاتری حه‌شیمه‌تی
ئێرانه له چوارچێوه‌ی مانای خه‌ڵكانی خۆجێ‌دا جێیان ده‌بێته‌وه، كه‌وابوو
كۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ به چاوپۆشیكردن له بوونی خه‌ڵكانی خۆجێ خۆی
له چاودێریی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباز بكات.
خاتوونی سه‌رۆك!
نه‌ته‌وه‌كانی خۆجێیی ئێران له هه‌موو مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی، كولتووری، مه‌ده‌نی‌و
سیاسیی خۆیان بێبه‌ش كراون: مناڵان‌و لاوانی خۆجێ مه‌جبوور به خوێندن به زمانی
فارسی، زمانی غه‌یره زگماكی‌یانن، كه‌وابوو، مناڵانی نه‌ته‌وه‌كانی خۆجێ له
سه‌ره‌تایی‌ترین مافیان بێبه‌ش كراون. ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وینداریی
درۆزنانه‌ی ئێران به به‌ندی 14ی "جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی
خه‌ڵكانی خۆجێ"یه كه راشكاوانه تێیدا هاتووه "خه‌ڵكانی خۆجێ مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه كه سیستم‌و بنه‌كه‌ی فێرگه‌و په‌روه‌رده‌ی خۆیان دامه‌زرێنن‌و
كۆنترۆڵیان بكه‌ن‌و به زمانی خۆیان فێركردن‌و په‌روه‌رده بكه‌ن ..." له یاسای
بنه‌ڕه‌تیی نادێموكراتیك‌و تیۆكراسییانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا كه دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ دا ده‌كات، مافی
فێركردن‌و په‌روه‌رده به زمانی زگماكی له به‌ندی 15ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه،
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیك به 3 ده‌یه له په‌سندكردنی، حكوومه‌تی ئێران
له جێبه‌جێ‌كردنی ئه‌م به‌نده سانه‌هییه خۆی بواردووه‌و له ئاكامدا مناڵانی
كورد له یه‌كێك له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
خاتوونی سه‌رۆك!
هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای سیاسی، كولتووری‌و هه‌تا ئابووریی نه‌ته‌وه‌كانی
غه‌یرفارس به توندی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و به تۆمه‌تی جیاخوازی، تیرۆریزم‌و سه‌ر
به‌ده‌ره‌وه بوون، سه‌ركوت ده‌كرێن. هه‌روه‌ك نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌م كۆڕه‌دا،
ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵكانی خۆجێیی ئێرانی به تێرۆریزم ناو برد، سیاسه‌تێكی تاقی‌كراوه‌و
شكست خواردوو كه له لایه‌ن وڵاتی چینیشه‌و به دژی ته‌به‌تییه‌كان به‌كار ده‌بردرێ،
حكوومه‌تی ئێرانیش به شك‌و گومان‌و دوژمنییه‌وه سه‌یری خه‌ڵكانی خۆجێیی ئێران‌و
به تایبه‌تی كورده‌كان ده‌كات.
گیرانی نایاسایی، ئه‌شكه‌نجه، بێ‌حورمه‌تی، ئێعدام‌و بێ‌سه‌روشوێن كردن،
بوونه‌ته ئاكاری رۆژانه‌ی رێژیم له ناوچه كوردنشینه‌كاندا. تا ئێستا سه‌دان
كه‌سایه‌تیی سیاسی، ئایینی‌و كولتووری‌و بگره مافی مرۆڤ و مافی ژنانیش
بوونه‌ته قوربانیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ژووره‌و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات. كرده‌وه‌ی هه‌ره قیزه‌ونی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی رێژیم له
دژی خه‌ڵكانی خۆجێیی كورد له دادگای میكۆنووس له ساڵی 1997دا ده‌ركه‌وت كه
دادگایه‌كی ئاڵمان راشكاوانه، به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له
نێویاندا سه‌ركۆماری ئه‌و ده‌م‌و رێبه‌رانی وڵاتی به فه‌رمانی كوشتنی 4
رێبه‌ری كورد له ساڵی 1992، دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی مه‌حكووم
كرد‌و هه‌روه‌ها له تیرۆری دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی له ساڵی 1989دا
ده‌ستیان هه‌بووه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ده‌ست دان، سه‌دان چالاكی سیاسی له
زیندانه‌كانی رێژیم له بارودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ستبه‌رسه‌ر كراون‌و مه‌رگ، ژیانی
گه‌لێك چالاكی سیاسیی خستۆته مه‌ترسییه‌وه‌و شوێنیان نادیاره.
ئێمه داوا له كۆڕی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین:
كه شاندێكی فاكت ده‌رهێنه‌ر بۆ لێكدانه‌وه‌ی بوونی خه‌ڵكانی خۆجێیی له
ئێران‌و بارودۆخیان بنێرێته ئێران.
داوا له ده‌وڵه‌تی ئێران بكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی خۆجێیی
ئێران به فه‌رمی بناسێ‌و رێز له ئه‌ركه‌كانی له "جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی خه‌ڵكانی خۆجێیی" كه واژۆی كردووه، بگرێ.
پێداچوونه‌وه بكات به حوكمی زیندانی‌و كوشتنی هه‌موو چالاكانی خه‌ڵكی خۆجێیی
كورد به تایبه‌تی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، هیوا بووتیمار، محه‌ممه‌د سدیق
كه‌بوودوه‌ند، هانا عه‌بدی‌و رووناك سه‌فارزاده‌و زۆر كه‌سانی تر‌و ئازادیان
بكات.
یارمه‌تی به دامه‌زراندنی گرووپی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م كۆڕه‌دا بكات كه
حه‌شیمه‌تێكی گه‌وره‌ی بێده‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن له‌م كۆڕه‌دا.
|