|
پاش له‌قاودانی نێوه‌ڕۆكی
نامه‌ی نهێنیی ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له ئێران كه له‌ودا بۆ تێكدانی
پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی عه‌ره‌ب له ماوه‌ی ده ساڵ‌دا گه‌ڵاڵه‌ڕێژی كراوه، سه‌عات
9ی به‌یانی رۆژی جومعه 26ی خاكه‌لێوه‌ی 1384ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 15ی
ئاوریلی 2005ی زایینی، هه‌زاران كه‌س له رۆڵه‌كانی گه‌لی عه‌ره‌ب له شاری
ئه‌هواز‌و باقی شاره‌كانی ئوستانی خوزستان ڕژانه شه‌قام‌و شوێنه گشتی‌یه‌كان‌و
بێزاری خۆیان له سیاسه‌تی دژی‌گه‌لی‌یانه‌ی رێژیم به‌رانبه‌ر به گه‌لی عه‌ره‌ب
له ئێران ده‌ربڕی. ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی
هێزه دژی‌گه‌لی‌یه‌كانی رێژیم به‌ره‌وڕوو بوو و تا ئێستا نیزیك به بیست كوژراو‌و
سه‌دان كه‌س برینداری لـێ‌كه‌وتۆته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت‌و بێزاریی خۆی له
سیاسه‌تی دژی‌گه‌لی‌یانه‌ی رێژیم‌و مه‌حكوومكردنی سه‌ركوتی گه‌لی عه‌ره‌ب له
ئێران، پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی گه‌لی عه‌ره‌ب‌و له‌و حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه
ئازادیخوازانه‌یه ده‌رده‌بڕێ. له هه‌مان كاتدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری
شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه ده‌كا‌و، چاكبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری
زامهه‌ڵگرتووه‌كانی ئه‌م رووداوه خوێناوی‌یه به ئاوات ده‌خوازێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
28/1/1384ی هه‌تاوی |