|
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ" مرۆڤكوژی‌و سه‌ركوته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ریسوا ده‌كات
دوابه‌دوای ده‌ركه‌وتنی نێوه‌رۆكی
نامه‌ی نهێنیی ده‌فته‌ری سه‌ركۆماری، كه تێی‌دا پێ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و
گۆڕانی پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی ئه‌هوازی ئێران
له دوو توێی به‌رنامه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌داڕێژراوی ده‌ساڵه‌دا، پێ‌داگیرابۆوه، هه‌زاران
كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌هواز‌و شارستانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ئوستانه، رۆژی هه‌ینی
26ی خاكه‌لێوه‌ی 1384ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 15ی ئاڤریلی 2005ی زایینی، به
مه‌به‌ستی ریسواكردنی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی‌و سڕینه‌وه‌ی شوناسی عه‌ره‌بیی
ئه‌و ناوچه‌یه، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێ‌خست‌و خوازیاری پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی
رێژیم له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون. ئه‌م شۆڕِش‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌ری‌یه‌ی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب
دژی ئه‌و سته‌م‌و نابه‌رابه‌رییانه‌یه كه دژی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت. رێژیمی
كۆماری ئیسلامی له باتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی، فه‌رمانی
دا كه ئه‌و نامه‌یه ـ كه سه‌نه‌دییه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ته‌ئیید
كراوه ـ به نامه‌یه‌كی جه‌علی له‌قه‌ڵه‌م بدرێ‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ری‌یه‌كه‌ی
خه‌ڵكی بێتاوانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی ئه‌هواز به توندی‌و به شێوه‌یه‌كی
دڕندانه سه‌ركوت بكرێ‌و له ئاكامدا ئه‌و رووداوه ده‌یان شه‌هید‌و سه‌دان
برینداری لـێ‌كه‌وتۆته‌وه‌و زیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌ستگیر كران‌و ئه‌م شه‌پۆلی
سه‌ركوت‌و كوشتاره تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
ره‌نگه كۆماری ئیسلامی بتوانێ له ژێر وه‌ها فه‌رمانێكی نهێنی ده‌رچێت،
به‌ڵام ناتوانێ شوێنه‌واره واقیعی‌یه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته پیاده‌كراوه‌ی خۆی
بشارێته‌وه. ئاخونده ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كانی ئێران ناتوانن حاشا له‌و راستی‌یه
بكه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی ئێرانیان كردۆته سه‌رزه‌مینی سووتاو بۆ
هاونیشتمانه عه‌ره‌به‌كانمان. ناوچه‌یه‌ك كه له سه‌دا 90ی داهاتی نه‌وتی
ئێران دابین ده‌كات. ئه‌و ناتوانێ حاشا له‌وه بكات كه سه‌د‌وبیست‌وپێنج هه‌زار
پارچه له زه‌وی‌یه‌كانی جووتیاره عه‌ره‌به‌كانی به‌زۆر داگیر كردوه‌و به
ده‌ستكاری‌كردنی ئاراسته‌ی رووباره‌كانی كاروون‌و كه‌رخه، ئه‌و ئاوانه‌ی
هه‌ڵ‌كردۆته سه‌ر ناوچه ناعه‌ره‌بی‌یه‌كان‌و ته‌نانه‌ت خستوویه‌تی‌یه بازاڕی
هه‌راجی هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌وه‌و شار‌و ناوچه‌كانی زیاندیتووی ئه‌و جه‌نگه‌ی
كه خۆی یه‌كێ له لایه‌نه‌كانی هه‌ڵگیرسانی بوو، فه‌رامۆش كردوه. ئه‌م
پاكتاوه ره‌گه‌زی‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ دروستكردنی شارۆچكه‌گه‌لـێ له ناوچه
عه‌ره‌ب نشینه‌كاندا‌و جێگیربوونی نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن كه‌س له خه‌ڵكی
ناخۆجێیی كه له ناوچه فارس نشینه‌كانه‌وه به دانی ئیمتیازگه‌لێكی ماڵیی
تایبه‌ت، بێ‌ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی خۆجێییش كه زۆرترین زیانیان له جه‌نگی هه‌شت
ساڵه لـێ‌كه‌وتووه، بچووكترین مافێكی هاوشێوه دابین بكات. گۆیا هاونیشتمانه
عه‌ره‌به‌كانمان، ئه‌و سوورپێستانه‌ن كه ده‌بێ له سه‌رزه‌مینه‌كانی خۆیان
بكۆچێنرێن یان له ناوچه پارێزراوو داخراوه‌كانی سوورپێسته‌كاندا جێگیر بكرێن.
كۆماری ئیسلامی ناتوانێ حاشا له‌و راستیه بكا كه خه‌ڵكی عه‌ره‌ب نه
به‌شێكیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا هه‌یه‌و نه له‌و سامانه‌ی كه له‌سه‌ری
نوستوون، شتێكیان پێ‌بڕاوه‌و نه ئه‌و هه‌قه‌یان هه‌یه كه به‌و زمانه‌ی كه له
دێرزمانه‌وه پێی په‌یڤیون، بخوێنن‌و بنووسن‌و ناوی باوك‌و دایكانی خۆیان
له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دابنێن، ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه شه‌قامه‌كانی تاران به
ناوی تیرۆریسته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان رازێنراوه‌ته‌وه.
كۆماری ئیسلامی ناتوانێ حاشا له‌وه بكات كه ناوی ئه‌و شار‌و گوند‌و
ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له درێژه‌ی سه‌دان ساڵ‌دا به‌كاریان هێناون،
ده‌كاته فارسی. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رێژیم، هیچ مانایه‌ك له‌خۆ ناگرێ جگه
له له توانه‌وه‌ی پله به پله، ئاسمیلاسیونی ره‌گه‌زی‌و سڕینه‌وه‌ی شوناسی
نه‌ته‌وایه‌تی هاونیشتمانانی عه‌ره‌بمان. كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ك رێژیمی
پێشوو، سیاسه‌تی شومی خۆی دژی نه‌ته‌وه‌كان له ژێر ده‌مامكی دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ جودایی‌خوازی‌دا شاردۆته‌وه، له‌كاتێكدا خۆی، نه‌ته‌وه‌كانی
دابه‌شكردوه به "خۆیی"و "ناخۆیی". ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێرانه كه
جودایی‌خوازه‌و ئه‌وه كۆماری ئیسلامی‌یه كه وه‌ك هێزێكی بیانی‌و داگیركه‌ر
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵات‌دا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات. سه‌ركوتی توند‌و دڕندانه‌ی
خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی بێ‌دیفاع، به مانای فێركردنی لۆژیكی
توندوتیژی نیه؟
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ, وێڕای ده‌ربڕینی بێزاری له
سیاسه‌تی دژی‌گه‌لییانه‌ی رێژیم‌و مه‌حكوومكردنی سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب
له ئێران‌دا، پشتیوانی ده‌كا له خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب‌و
خۆپیشاندانه‌كان دژی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی‌و داوا له هه‌موو رێكخراو‌و
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌یه مرۆڤدۆسته‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و لقه‌كانی ده‌كات تا بۆ به‌رگرتن له درێژه‌ی كوشتاری
خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ئێران‌و ئازادكردنی هه‌رچی زووتری ده‌ستگیركراوه‌كان،
رێوشوێنی به‌په‌له بگرنه‌به‌ر‌و كرده‌وه توندوتیژ‌و دڕندانه‌كانی رێژیم
مه‌حكووم بكه‌ن. هه‌روه‌ها، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ خوازیاری
ناردنی هه‌یئه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه له لایه‌ن كومیسیۆنی مافی مرۆڤی سه‌ر به
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی كوشتار‌و
هۆكاره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ (19/4/2005) پێكهاتوو له:
1ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی به‌لووچستان
2ـ بزاڤی فیدرال دێموكراتی ئازه‌ربایجان
3ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
4ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستانی ئێران
5ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز
6ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ كۆمه‌ڵه
7ـ رێكخراوی داكۆكی له مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن |