|
ده‌سته‌ی راپه‌ڕێنه‌ری "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" له رێكه‌وتی 23ی ئاڤریلی 2005ی زایینی (به‌رابه‌ر
به سێهه‌می بانه‌مه‌ڕی 1384ی هه‌تاوی)، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له له‌نده‌ن پێك
هێنا‌و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد:
1ـ سه‌ره‌تا "كۆنگره" پرسی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی ئه‌هوازی تاوتوێ كرد‌و پشتیوانیی
بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای خۆی له بزاڤی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دژی سیاسه‌ته‌كانی
كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌ی ئه‌هواز‌و
سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌وان ده‌ربڕی.
2ـ "كۆنگره" دوای باس له‌سه‌ر ره‌شنووسی ئه‌ساسنامه، به په‌سه‌ندی گه‌یاند‌و
بڕیار درا له‌مه‌ودوا ببێته پایه‌ی كاره‌كان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رنامه‌كانی
خۆی
3ـ وته‌بێژ‌و جێگره‌كانی "كۆنگره" هه‌ڵبژێردران
4ـ شوێنی كاتیی ده‌بیرخانه‌ی "كۆنگره" دیاری كرا
5ـ "كۆنگره" بڕیاری دا كه سایتی ئێنتێرنێتی تایبه‌تی خۆی دامه‌زرێنێ بۆ وه‌ڕێخستنی
راگه‌یه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌نگاوگه‌لـێ بهاوێژێ
6ـ هه‌روه‌ها "كۆنگره" هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌ره‌تایی له "بودجه"و "هه‌زینه‌جاری"یه‌كانی
خۆی كرد
7ـ پاش تاوتوێكردنی پرسی ئه‌ندامانی نوێ، ئه‌ندامه‌تی سێ كه‌سی ره‌ت كرده‌وه‌و
ئه‌ندامه‌تی دووانی دیكه‌ی به‌سته‌وه به تاوتوێكردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی
زیاتر‌و، دوو كاندیدای ئه‌ندامیش به كۆی ده‌نگ به ئه‌ندام وه‌رگیران كه بریتی
بوون له:
1ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی ئازه‌ربایجان
2ـ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی ئازه‌ربایجان
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ
8ی بانه‌مه‌ڕی 1384 (به‌رابه‌ر به 27ی ئاڤریلی 2005ی زایینی)
1ـ به‌ره‌ی یه‌گرتووی به‌لووچستان
2ـ بزاڤی فیدرال دێموكراتی ئازه‌ربایجان
3ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
4ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
5ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز
6ـ رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن
7ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|