|
لایه‌ن مرۆڤدزانی هه‌مووكات
ئاماده له مه‌یدانی كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر‌و به‌ڕێی به‌ندیخانه‌ی
ئیوین كرا.
به‌دوای خرۆشی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین له
بێ‌عه‌داڵه‌تی‌یه‌ك كه له دژی كراوه، كۆماری ئیسلامی، زیاتر له سه‌د كه‌سی
له خاك‌وخوێندا گلاندووه‌و سه‌دان كه‌سی بریندار‌و زیاتر له هه‌زاران كه‌سیشی
ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
تاوانی یوسف عزیزی بنی‌گرف ئه‌وه‌یه كه له‌و كرده‌وانه دواوه كه كۆماری
ئیسلامی له رێگه‌ی پلانێكی ورد‌و داڕێژراوه‌وه‌و له سالانێكی دوور‌ودرێژدا،
بۆ تواندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و سڕینه‌وه‌ی پله‌به‌پله‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی
عه‌ره‌ب له ئێران‌دا، به‌ڕێوه‌ی بردووه.
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" له هه‌موو رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان، له
هه‌موو بنیاته‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به پارێزه‌ری ئازادی، دێموكراسی‌و
مافی مرۆڤـ ده‌زانن، داواكاریی ئه‌وه‌یه كه بێده‌نگی بێ‌مانای خۆیان وه‌لابنێن‌و
بۆ پشتیوانی له هاونیشتمانانی عه‌ره‌بی خۆیان هه‌ڵ‌سن‌و له كه‌وتنه‌داوی ته‌بلیغاتی
فریوكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌و ره‌وته شۆڤینیستانه‌ی كه ده‌یه‌وێت
رابوونی خه‌ڵكی له دژی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی به جیایی‌خوازی نیشان بدات یان
به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی‌یه‌وه بیبه‌ستێته‌وه، له ئاكامه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران فیدراڵ" له كومیسیۆنی به‌رگری له مافی مرۆڤی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه دێموكراتیكه‌كان‌و پارێزه‌ری مافی
مرۆڤـ له جیهاندا، داواكاری ئه‌وه‌یه كه وێڕای مه‌حكوومكردنی ئه‌و كرده‌وه
توند‌وتیژانه‌ی كه له دژی هاونیشتمانانی عه‌ره‌ب كراوه، هه‌نگاوی به‌په‌له
بۆ ئازادكردنی به‌ڕێز یوسف عزیزی بنی‌گرف و هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی په‌لاماری
بانده سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی ئه‌هوازدا بهاوێژن.
"كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ"هه‌روه‌ها خوازیاری ناردنی هه‌یئه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن كومیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی
تری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و
ره‌گه‌زی‌و سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هاونیشتمانانی عه‌ره‌ب‌و كرده‌وه‌كانی
كۆماری ئیسلامی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ
حه‌وتی بانه‌مه‌ڕی 1384
1ـ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی به‌لووچستان
2ـ به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان
3ـ بزاڤی فیدراڵ دێموكراتی ئازه‌ربایجان
4ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
5ـ حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان
6ـ حیزبی هاوپێوه‌ندیی دێموكراتیكی ئه‌هواز
7ـ رێكخراوی داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی توركمه‌ن
8ـ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی ئازه‌ربایجان
9ـ كۆمه‌ڵه ـ رێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
|